گرنگ و پێویستە .

گرنگ و پێویستە .
پێویستە ناوەندێک هەبێت سەرجەم دیمانە و لێدوان و وتاری هەندێک قەڵەم وەشێن و بابەتەکانی سوسیال میدیا ، هی ئەو کەسانە ، لە سیاسەتمەدار و کەسانی بەناو رۆشەنبیر و نوسەر و بابەتی میدیای بەناو ئەهلی و کەنالەکانی ڕاگەیناندن ، تۆمار و دیکیۆمێنت بکات ، ئەوانەی دژی سەربەخۆیی کوردستان هەلوێست دەنوێنن و خەلکی بێ ئومێد دەکەن و لە خزمەتی دوژمناندان ....
بۆئەوەی لە دوای سەربەخۆیی لە دادگای تایبەتی میللەت ریسواو و روڕەش بکرێن و مۆری خیانەت لە نێوچەوانیان بدرێت .
نابێ ئەو هەلوێستانەیان وا بەئاسانی بەسەردا تێ پەرێت .

هەر بۆ نمونە
دوای جەنگی جیهانی دووەم هەموو ئەو کەسانە کۆکرانەوە لە فەرەنسا کەهاوکاری ئەلمانە نازیەکانیان دەکرد لە کاتی داگیرکردنی فەرەنسا ، سەروسمێڵی هەمویان لەبەرچاوی خەلک و لەشوێنی گشتی تاشی ......دەستيان لە ئافرەتەکانیش نە پاراست ....
بۆیە کاتێک کورد سەربەخۆیی بەدەست بێنێت دەبێ هەموو ئەو کەسانە کۆبکرێنەوە کە ئێستا گاڵتە بەسەربەخۆیی کوردستان دەکەن یان دژی سەربەخۆیین و لەسەنگەری دوژمنانی کوردن
بۆیە پێویستە لایەنی پەیوەنددار هەڵویست و لێدوانی یەکە بە یەکەی ئەو کەس و لایەنانە تۆمار بکات ......
تێبینی ::
وێنەکە هی ئەو کەسانەن کە هاوکاری ئەلمانەکان بوون لە فرنسا ببینن چۆن کۆکراونەتەوە و سەریان دەتاش !

نیاز حاجی
Top