قه‌ڵه‌مه‌فریوده‌ره‌كان له‌بێئومێدكردنه‌وه‌ بۆ خودنامۆیی

قه‌ڵه‌مه‌فریوده‌ره‌كان له‌بێئومێدكردنه‌وه‌ بۆ خودنامۆیی
قه‌ڵه‌می به‌برشت وهه‌ڵگری په‌یامی مرۆڤدۆستیه‌ بۆیه‌ ئاماده‌نیه‌ملشۆربكاته‌وه‌بۆ ستایشی دوژمن وهه‌رگیز بیری ژوور سه‌ری چێوه‌ ناكرێت ،هه‌رئه‌مه‌یه‌ جیاوازی نێوان قه‌ڵه‌می رۆشنبیرێكی دڵسۆزوئه‌نارشیستێكی عه‌به‌سی مه‌رگدۆست.
نوسه‌ریش جه‌لادی تیاهه‌ڵده‌كه‌وێت گۆرانی به‌باڵای دوژمنی میله‌ته‌كه‌ی دا ده‌چرێت وسێو ده‌كاته‌ سه‌به‌ته‌ی نه‌یارانی گه‌له‌كه‌یه‌وه‌ ،ته‌رزی بێئومێدكردن له‌خامه‌كه‌یان ئه‌چۆرێت خواستیان له‌وه‌دا چرئه‌كه‌نه‌وه‌ خوێنه‌رانیان تالێواری خودله‌ناوبردن ونامۆبون له‌نیشتیمان به‌رن.
مونه‌زیری ته‌رزی عه‌به‌سیانه‌ی مه‌رگدۆست وخودنامۆیی له‌كوردستاندا خودی نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ ئه‌وه‌بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئیدیعای حه‌شامه‌تێكی بێ‌ كه‌سی كردووه‌ .
به‌شێك له‌قه‌ڵه‌مه‌ ده‌رباره‌كانی زۆر به‌سانایی كه‌وتونه‌ته‌ ژێركاریگه‌ری ئه‌م مونه‌زیره‌ فاشیه‌وه‌ له‌ژێرباری تارماییه‌كانی ئه‌ودا رسته‌ی بێئومێدی ده‌نوسنه‌وه‌ ،مه‌ریوان وریا وئاراس فه‌تاح ورێیبین هه‌ردی له‌میانه‌ی ئه‌م پۆڵینه‌دا شوناسی خۆیان كردووه‌.
به‌لای ئه‌م نوسرانه‌وه‌ سڵكردنه‌وه‌ له‌ ئاینده‌ومێژوو نیه‌ هیچ باكیان به‌وه‌نیه‌ نه‌وه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌ ده‌بێت وخوێندنه‌وه‌ بۆ ئه‌مرۆ ده‌كات وئه‌وكات ده‌كه‌ونه‌ به‌رده‌می چ پرۆتستۆیه‌ك ،به‌لایانه‌وه‌ زۆر ئاساییه‌ په‌لاماری شكۆی ئه‌و هێزه‌ بده‌ن كه‌ئه‌مرۆ بوه‌ته‌ سیمبوڵی به‌رگری له‌مرۆڤایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ،پێستی روویان قایمه‌ وزۆر به‌سانایی وساده‌گۆ دژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وخواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌په‌یڤن.
هه‌وڵ وته‌قه‌لای ئه‌م گروپ وده‌سته‌یه‌ هه‌رئه‌وه‌یه‌ هاوكێشه‌یه‌ك دروست بكه‌ن كه‌زاده‌ی بێ‌ ئومێدی بیت ته‌قه‌لای بێ‌ چه‌ندوچونیانه‌ بۆ په‌ناگرتن به‌عه‌وامخه‌ڵه‌تێنی.
ئه‌وه‌ی ئه‌مان ده‌یكه‌ن سه‌رگوزشته‌ی نوسه‌رێكی ده‌رباری وه‌ك كوكولینكمان بیرده‌خاته‌وه‌ كه‌شه‌رمی له‌وه‌ نه‌بوو به‌فرمان وراسپارده‌ دژی گه‌له‌كه‌ی خۆی بنوسێت جائه‌وده‌مه‌ی ره‌خنه‌یان كه‌بۆچ واده‌كات به‌رسڤی به‌وه‌دانه‌وه‌ (ئه‌گه‌ر سبه‌ی فه‌رمانم پێبده‌ن كاری دایه‌نی ومامانیش ده‌كه‌م)
ئه‌مانیش هه‌روا له‌چاوه‌روانی فه‌رمانی ئه‌و مونه‌زیه‌ره‌یاندان كه‌له‌رووی سیاسیه‌وه‌ كۆتایی پێهاتوه‌ وله‌به‌رده‌م پرسیاری گه‌وره‌ی قانونی دا ماوه‌ته‌وه‌،بۆیه‌ عه‌وداڵی ئه‌وه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێ‌ ئومێد وبێ‌ وره‌ بكه‌ن جارانیش هه‌رخه‌می ئه‌وه‌یان بوو گه‌لێك ئاور له‌رابردووی خۆی نه‌داته‌وه‌ تا ئاینده‌ی نه‌بێت ئێستاش په‌ره‌ به‌وخواسته‌یان ده‌ده‌ن كه‌پره‌ له‌نامۆیی له‌خود ئنجا له‌نیشتیمان
Top