دوای زه‌وتكردنی مووچه و بودجه‌ی پێشمه‌رگه، دوای جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور، دوای درووستكرنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دجله و هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنه ناو كه‌ركوك و گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، دوای بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، دوای ئه‌و شه‌ق به شه‌قێنه‌ی به په‌رله‌مانتارانی كورد به گشتی و په‌رله‌مانتارنی گۆڕان و یه‌كێتی به تایبه‌تی كرا، له به‌رنامه‌ی دوای كاتژمێر (7)ی ئه‌مشه‌وی كه‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) سروه عه‌بدولواحیدی په‌رله‌مانتاری گۆڕان و نه‌وزاد ره‌سوڵی په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی، وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیان و حزبه‌كانیان به زامان و هه‌ڵوێست و ره‌وشتی حه‌نان فه‌تلاوی به‌سه‌ر كورد و له‌ناو كوردیشدا به‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستاندا رشانه‌وه، سروه عه‌بدولواحیدی كۆنه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی (ئێن ئاڕ تی) باسی له‌وه كرد نوری مالیكی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێك بوو، ده‌پرسین به‌رهه‌می ئه‌و رێكیه‌ی یه‌كێتی و نوری مالیكی بۆ كورد چی بوو؟!
هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ئه‌و جووته په‌رله‌مانتاره باسیان له‌وه كرد پارتی به‌رپرسیاره له تێكچوونی په‌یوه‌نده‌كانی كورد و به‌غدا، ئه‌ی كاكه نه‌زاد سه‌رۆك كۆماری عێراق ئێستاش و رابردووش هه‌ر یه‌كێتی بوون، سروه عه‌دولواحید گوته‌نی حزبه‌كه‌شت له‌گه‌ڵ نوری مالیكی رێك و ته‌با بووه، ئه‌ی پێمناڵێی ده‌ور و ده‌ستكه‌وتیان بۆ كورد چی بووه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌ڵوێستی نه‌وزاد ره‌سوڵ و سروه عه‌بدولواحیدی به‌ناو كورد و نوێنه‌ری كورد بێ، گله‌یی چی له نوری مالیكی و حه‌نان فه‌تلاوی عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بزاده و نوێنه‌ری عرووبه بكه‌ین؟!