بارزانی زیاترلە نیوسەدە خەبات دژی دیکتاتوریەت و توتالیتاریەت

بارزانی زیاترلە نیوسەدە خەبات دژی دیکتاتوریەت و توتالیتاریەت

شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی بارزانی هەمویان ئاماژەیێکی ڕۆن وئاشکران کە لە پێناو ڕزگار کردنی کوردو کوردستان دا هەڵگیرساون لە ئەنجامی ئەو ستەمەی کە دەرحەق بە کورد وەک نەتەوە و کۆردستان وەک خاک کرا ،کورد بە گشتی شوڕش و ڕاپەڕینی زوری بەرپاکرد وەک وەڵام دانەوەیێک دژی ئەو زۆڵم زۆرداریە و هەمو هەوڵێکی دا بۆ گێڕانەوەی مافە زەوتکراوەکانی هەر لە شێخ مەحمودی نەمرەوەبگرە تاکۆ ئەمڕۆ وە هۆکاری سەرەکی مانەوەی کوردو ناسنامەکەی بەردەوام بوونی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان بووە بویە پێویستە کورد شانازی بە ڕابردۆی خۆیەوە بکات و وەک مێژۆیێکی پڕشنگدار بڕواێتە مێژووی خوی.

سەدەی ڕابردوو سەدەیێکی پڕ لە نەهامەتی و ماڵوێرانی و تراژیدیا بووە بۆ نەتەوەکەمان دەوڵەتە داگیرکارەکانی کۆردستان هیچ نەما دژی نەتەوەکەمان بەکار نەهێنن وئەو ستەمکاریەی کە لە دژی کوردودۆزەڕەواکەی ئەنجام درا بە دەگمەن وێنەی دەبینرێت لە مێژووی مرۆڤایەتی دا و بە تایبەت لە سەدەی پێشوو وئامانجی سەرەکی دەوڵەتانی ناوچەکە سڕینەوەی ناسنامەی کورد وکوردستان بووە و نەهێشتنی وەلای تاکی کورد بو نەتەوەونیشتیمانەکەی لە ڕیشەوە بویە دۆزی کورد لە هەمو لایێکەوە گەمارۆ درا وبڵرودوخی نێودەوڵەتیش بە هۆی چاوچنۆکی وڵاتە زلهێزەکان لە بەرژەوەندی دەوڵەتە دیکتاتورەکان دا بووە تاکۆرد بویە خەباتی کورد خەباتێکی تا بڵێی سەخت و دژوار بوو واتە کورد لە بەرامبەر هەمۆ ئەو هێزانە دا ڕاوەستا و توانی پارێزگاری لە مانی خوی بکات وەک نەتەوە لە سەر زێدی باب و باپیرانی.
دەوڵەتە داگیرکارەکانی ناوچەکە هەمو شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کوردیان کپ کرد تاکۆسەرەتای ساڵانی چلەکانی سەدی ڕابردوو و تاکی کۆرد بێ ئومێدیەکی تەواو بەسەری دا زاڵ ببو بەڵام شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی بارزانی نەمر توانیان ئەو بێ هیواییە بگەڕێنێتەوە بو تاکی کوردی لە هەمو بەشەکانی کۆردستاندا ودوژمنانی دۆزی ڕەوای کۆرد نائومێد بکات و بەو شێوەیە زیاتر لە نیوسەدە بەردەوامی بە خەبات و تێکۆشان بدات و چەندین هەنگاو دۆزی نەتەوایەتیمان بەرەو پێشەو ببات لە گەرمەی ئە و بارودۆخە سیاسیە نێودەوڵەتیە و هەرێمایەتیە دژوارەدا کە زور سەرسەختانە دژایەتی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانیان دەکرد بە هاوبەش لە سەر بنەمای بەرژەوەندیە هاوبەشکانیان..
شۆڕشی مەزنی ئەیلول بە ڕێبەرایەتی سومبولی ڕۆحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر لە ڕوی بە هێز کردنی ڕۆحی خۆشەویستی تاکی کوردو کوردستانی و ڕێکخستنی ماڵی کوردی بە هەمو پێکهاتەکانیەوەبەبێ جیاوازی و ڕۆحی لێبوردەیی وڕێز لەیەکتر گرتن و خەبات کردن لە پێناو چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی کەلە ڕەفتارە جوانەکانی کانی نەمر بارزانی دا ڕەنگی دابونەوە وەک دادپەروەرترین ڕێبەر هەمو ئەمانە و سەدان تایبەتمەندی تر هۆکاری سەرەکی بوون کە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان خۆیان بە خەمخۆرو دڵسوز بزانن بۆ پاراستنی کۆردو کۆردستان .

سەرەڕای ئەوەی کە دۆژمنانی دەرەکی و ناوخوییش دژایەتی شۆڕشی کوردیان دەکرد بە هەمو هێزو توانایێکیانەوە بەڵام چۆنکە بەرەی نیشتیمان پەروەران و دڵسوزانی گەل و وڵات زور بە هێزتر بوون نەیارە ناوخوییەکان نەیانتوانی کۆسپ بخەنە بەردەم سەرکەوتنەکانی بزاڤی ڕرگاریخوازی کۆردستان ولە کوتایی ێیڕادەی کورد سەرکەوت بە سەر هەمو دوژمن و ناحەزانی دا ویەک لە دوای یەک ڕۆخان دوای ڕێککەوتننامە خیانەتکارانەکەی جەزاییر ساڵی1975 ز.

بارزانی هەمۆ تەمەنی خوی تەرخان کرد لە پێناو سەربەرزی نەتەوەو نشتیمانەکەیدا وبناغەی سەربەخوییشی دانا قوناغ بو قوناغ تا گەیشتوتە ئەمڕو وە ئەم ئەرکە پیروزەش بە هێژا سەرۆکی کۆردستان مەسعود بارازانی وهەمۆ دڵسۆزانی دۆزی ڕەوای نەتەوکەمان سپێردراوە وبەڕێزیشیان هەر لە ساڵی 1979ز کە هەڵبژێردرا بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی کۆنگرەی نویەمەوە و دواتر کە وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش هەڵدەژێردرێت لە هەردو قوناغەکەدا ڕوڵی بەرچاو دەبینێت وبەو پەڕی هەست کردن بە بەرپرسیایەتی بەردەوامی بە ڕێبازی پیروزی بارزانی دەدەدات وهاوکات لە گەڵ هەمو گۆڕانکاریە سیاسیەکاندا زور سەرکەوتوانە هەنگاو دەنێت کە ئەمەش بووە هۆی زیاتر بە هێز بوونی پێگەی کورد لە سەر هەمو ئاستەکاندا و نابێ ڕوڵی کوردپەروەرانیش لە بیر بکرێت کە هاوشانی بارزانی لە پێناو بەرەو پێشەوە بردنی دۆزی کورد خەبات و تێکۆشانیانکردووە.

واتە بارزانی هێمای خەبات و قوڕبانیدان و دانەری بناغەیێکی پتەو بۆ ئەمڕۆ ئایندەی نەتەوەکەمان ،دیمۆکراسیخوازی بارزانی لە پێناو پاراستنی سە قامگیری سیاسی نێوخوی کوردستان ڕەواندنەوەی مەترسیە دەرەکیەکان بو لاواز کردن و یان نە هێشتنی ئەقڵیەتی دیکتاتوری و شمولیە چۆنکە هیچ نەتەوەیێک بە ئەندازەی کورد لە لایەن ئەقڵیەتی دیکتاتوری و ڕەگەزپەڕستیەوە ئازاری نە چەشتووە واتە بارزانی بە هێزترین سەرۆک بووە کە دژی دیکتاتورەکان و تۆتالیتارەکان و تیروریزم بە هەمو چەشنەکانیەوە وەستاوەتەوە و هەر بویەش لە هەمو قوناغەکاندا بە ئامانج گیراوەو بە ئامانج دەگیرێت هەروەک چۆن ێیستا لێرەو لەوێ لە سەر ئاستی ناوچەکەو عیڕاق ودەوروبەر پارتی و بارزانیان کردوتە ئامانجی سەرەکی بو جێبەجێ کردنی نەخشەو پیلانەکانیان دژی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان ئەو پڕۆژەیەی کە ڕێزار بارزانی هەوڵی سە رخستنی بو دەدات .
دوژمنان بە هاوکاری هندێ ناحەزە ناوخوییەکان جا چ لە سە ر ئاستی باشوری کوردستان بێت یان بەشەکانی تر زور بە داخەوە لەهەمو ڕویێکەوە لە هەوڵی لاوازکردنی پارتی و بارزانی دان و بە تایبەت ڕاگەیاندنێکی نابەپرسیار و دژی دۆزی ڕەوای کورد یان وەگەڕ خستووە بو چەواشەکردنی ڕای گشتی کۆردستان لە پێناو خزمەتکردن بە و ئەجیندا سیاسیەی کە دەیانهەوێت لە باشوریکوردستان دا جێ بەجێ بکەن بو ئەم مەبەستەش هەرچی پڕو پاگەندە و درو و دەلەسەیە بڵاو دەکەنەوە بە مەبەستی لێدان لە شکۆی پارتی و بارزانی.


بەڵام لە کۆتایی دا هەر سیاسەتی ڕاست و دروستی هێژا بارزانی سە ردەکەوێت و دەگاتە ئامانجی کۆتایی.
Top