ئاراس و مەریوان ئەنگوستێک لەبن چاویان زیاترنابینن
May 22, 2016
وتار و بیروڕا
ئەم دووانەیە کەبڕیاریان داوە ئەنگوستێک ئەولاتر لەپێش چاووی خۆیان نەبینن هێندە کویلانە و گوێلەمستانە بۆئاغاکانیان دەنوسن هەرکە دێڕی یەکەمی نوسینەکانت کەوتە بەرچاوو دەبینیت کتوومت خوێندنەوەی بیرۆکە و ستراتیژیەتی ئاغا سیاسیەکانی تاران و کوێخاکەی گردەکەیانە بۆپرسە سیاسیەکانی کوردستان، ئەوان بەهامان هەست و هاوسۆزی تۆکمەوە تەرجەمەیانکردووە.
ئەم دوو نموونە لەیەکچووە کەلەهەمووژیانیاندا تۆزقاڵێک سودیان بۆ نیشتمان و نەتەوەو وڵاتەکەیان نەبووەو دڵنیاشم کەنایانبێت، لەودۆخی ئەمڕۆ وڵات کەبەسەخترین شەڕی دژبە تیرۆرستانی دەوڵەتی ئیسلامی تێدەپەڕێت و هەموو دونیا لەوشەڕەدا سەرسامی خۆیان بەئازایەتی و نەبەردی و بوێری پێشمەرگە دەدەبڕن، پێشمەرگە کەئەمڕۆ بۆتە ڕەمزێکی گەورەی جیهانی، ئالەوکاتەدا ئاراس و مەریوان دێن سوکایەتی بە پێشمەرگە دەکەن، لەڕێگەی نوسینە چەواشەکار و بێسەروبەرەکانیان لەتوانا و لێهاتووی ڕەمزی گەوری جیهانی و پارێزەرەی کوردستان کەم دەکەنەوە.
ئەگەرچی باوەڕی تەواوم بەوەهەیە لەدەرنجامی بڵاوکردنەوەی ئەوئەقڵیەتە سەقەتەی ئەوان کەبەئاشکرا بۆهێنانەدی مەرام و ویستی ئاغاو سەردەستەکانیان پەخشی دەکەن، جگە لەوانەی لەپشتیانەوە ئاڕاستەیان دەکەن کەسێکی تربە فلسێکی قەڵپ ئەو قسەنایەن لێوەرناگرێت، بەڵام لەگەڵ ئەودا پێویستە لەسەر داواکاری گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی نیشتمان ئەو دوو مەخلوقە وەک تابووری پێنجەم و هەوڵدان بۆ لەهەیبەتدان و کەمکردنەوە لەپیرۆزی پێشمەرگەو گەورەیی پێشمەرگە بدەنە دادگا و لێیان خۆش نەبن.