له زۆنه تێكه‌ڵه‌كه‌ی سه‌وز و نیلی هه‌ر زار بكه‌یه‌وه هه‌ندێ نووسه‌ری قه‌ڵه‌م فرۆش و رۆژنامه‌نووسی لغاوكراو به رووتدا ده‌ته‌قنه‌وه و ده‌ڵێن: له سلێمانی دیموكراتی هه‌یه و به پێچه‌وانه‌وه دیكتاتۆری باڵی به‌سه‌ر هه‌ولێردا كێشاوه، ئه‌گه‌ر داوای به‌ڵگه و روونكردنه‌وه بكه‌ی ده‌ڵێن: له زۆنی سه‌وز و نیلی حزبی دیاركرا و هه‌یه كه‌ی ویستت هه‌ڵكوته سه‌ر باره‌گاكانی و بیانسووتێنه، هه‌ر بۆ هه‌مان حزب تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌سته و پیرۆزی و مێژووی خه‌بات و قورابیدان و ده‌ستكه‌وته‌كانی بده به‌ر رێژنه‌ی جنێو، بۆ مه‌به‌ستی ئاژاوه‌گێڕی له سلێمانی حزب كه‌رتكردن هه‌یه، بۆ پیلانگێڕی یه‌كگرتنه‌وه‌ش هه‌یه، كه‌ناڵ سووتاندن هه‌یه، ئاهه‌نگ تێكدان و سه‌یاره شكاندن هه‌یه، سووكایه‌تی و به‌ندكردنی كارمه‌ندانی هاتوچۆ هه‌یه، بایكۆتكردنی نه‌خۆشخانه و ئیفلیج كردنی خوێندن و په‌روه‌رده هه‌یه، هه‌رچیت ده‌وێ بیكه و گرنگ ئه‌وه‌یه حه‌زه‌كانی خۆت تێر بكه‌ی ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وتكردنی حه‌زی خه‌ڵكی تریش بێ، به‌ڵام له هه‌ولێر سنوور دانراوه و حزب رێگری له هه‌موو ئه‌و بنه‌ما جوانانه‌ی دیموكراتی ده‌كات كه ناومان هێنان.