نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌ی ئۆقره‌ ده‌گرێ؟

نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌ی ئۆقره‌ ده‌گرێ؟
مه‌لا به‌ختیار له‌ بیره‌وه‌ریه‌كانیدا ده‌ڵێ: ساڵی 1983 وه‌فدێكی (ی ن ك) به‌ یاروه‌ری مام جه‌لال چووینه‌ به‌غا، بۆ پشوودان من و كاك نه‌وشیروان مسته‌فا پێكه‌وه‌ بووین، نه‌وشیروان رووی تێكردم و وتی: به‌ختیار ده‌زانی ئه‌گه‌ر من ته‌واوی هێز و توانی سه‌ربازی عێراقم هه‌بووایه‌ له‌ تۆپ و تانك و فرۆكه‌ی جه‌نگی و جبه‌خانه‌ چیم ده‌كرد؟
كاك نه‌وشیروان هه‌ر خۆی وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: بێ دوو دڵی هێرشێكی فراوانم ده‌كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پارتی و ته‌فوتونام ده‌كردن، مناڵه‌كانیشم له‌ناوده‌بردن.
منیش وتم: كاك نه‌وشیروان ئێ خۆ ئه‌وانیش كوردن بۆ ده‌بێ قه‌لاچۆ بكرێن؟
نه‌وشیروان وتی: ته‌نها به‌ ئیباده‌ كردنی پارتی و (بارزانی)یه‌كان دڵم ئۆقره‌ ده‌گرێ و ئیسراحه‌ت ده‌كه‌م.
ئه‌وه‌ هه‌ڵوێست و رای نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ به‌رامبه‌ر خانه‌واده‌ی بارزانی نه‌مر و گه‌وره‌ و بچوك و پێر و گه‌نج و ژن و منداڵی بارزانیه‌كان، كه‌ زیاتر له‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ له‌ پێناو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان خوێن و قوربانی ده‌به‌خشن.
+ مام جه‌لال له‌ كاتی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی نه‌مران له‌ بارزان و دواتریش له‌ كاتی زیاره‌ت كردنی ته‌رمی بارزانی نه‌مرو كاكه‌ ئیدریسی جوانه‌مه‌رگ وتی: ئه‌م گونده‌ واتا (بارزان)ی مه‌كۆی خه‌بات و شۆڕش (36) جار له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه‌ خاپوور كراوه‌.
+ له‌ دوای شكستی كۆمار و له‌كاتی رێڕه‌وه‌كه‌ی بارزانی نه‌مر به‌ره‌و سۆڤیه‌تی جاران، شای ئێران له‌ فه‌رمانێكی سه‌ربازی توندا به‌ برووسكه‌یه‌ك (هومایۆنی) فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌شی ئێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ: به‌ تۆپ و تۆپخانه‌ و فرۆكه‌ رێگای كۆچ و كۆچباری ماڵه‌ بارزانیه‌كان بۆردوومان بكه‌ن و، مه‌هێڵن بارزانیه‌كان ده‌ربچن و با له‌وه‌ زیاتر ئابڕووی له‌شكری ئێران نه‌چێ.
+ له‌ 31ی ته‌موز و 10ی ئابی ساڵی 1983و درووست له‌و ساڵه‌دا كه‌ نه‌شیروان مسته‌فا بۆ ئیباده‌ كردنی بارزانیه‌كان نه‌ك بۆ شه‌ڕی دوژمنانی كورد، خۆزگه‌ی چه‌كی پێشكه‌وتووی خواستووه‌، بارزانیه‌كان له‌ دوو قۆناغدا به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتن و (8000) پیاو و گه‌نج و مێردمنداڵی بارزانیه‌كان زینده‌به‌چاڵ كران.
له‌وه‌ ده‌گه‌م گوندی بارزان له‌لایه‌ن كێ و بۆچی (36) جار خاپوور كراوه‌، له‌وه‌ش ده‌گه‌م شای ئێران بۆچی و له‌ پێناو چیدا بۆ قه‌لاچۆ كردنی بارزانیه‌كان ئه‌و فه‌رمانه‌ سه‌ربازیه‌ تونده‌ی ده‌ركردووه‌، ده‌شزانم (8000) بارزانی بۆچی ئه‌نفال كران، هه‌موو ئه‌وانه‌ بۆ تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ و بێده‌نگ كردنی هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕی بارزانیه‌كان بووه‌، به‌ڵام له‌وه‌ ناگه‌م بۆچی دڵی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ ئیباده‌ كردنی بارزانیه‌كان ئۆقره‌ ده‌گرێ و ته‌نها به‌ نه‌مانی بارزانیه‌كان ئیسراحه‌ت ده‌كات، ئه‌و رقه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ: ئه‌گه‌ خاوه‌نی چه‌كی پێشكه‌وتوو بووایه‌ به‌ تایبه‌تیش چه‌كی كیمیایی، بێگومان گوندی (بارزان)ی ده‌كرده‌ ده‌سته‌ خوشكی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئێستا كورد خاوه‌نی دوو هه‌ڵه‌بجه‌ و دوو عومه‌ری خاوه‌ر ده‌بوو، نه‌وشیروان مسته‌فاش وه‌ك عه‌لی كیمیایی هه‌ڵگری نازناوی كیمیایی ده‌بوو، واتا عه‌لی كیمیایی و نه‌وشیروان كیمیایی.
Top