نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌خۆشی گیانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردیه
May 21, 2016
وتار و بیروڕا
له‌و ڕابردووه سیاسیه‌یدا که هه‌میشه شانازی پێده‌کات و دارده‌سته‌کانی به شانازیه‌وه به نه‌وه‌ی نوێێ ده‌فرۆشنه‌وه نه‌وشێروان مسته‌فا له هه‌شتاکان پاسداری هێنا بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی که‌رکوک و له ده‌ره‌نجامی ئه‌و کاره‌یدا ڕژێمی به‌عش چه‌ندین گوندی ئه‌و سنوره‌ی ئه‌نفال کرد و خاپوری کردن و وه‌ک مام جلال ده‌یگێڕێته‌وه له ساڵێ 1988 دیسان به فه‌رمانی نه‌وشێروان مسته‌فا پاسداریان هێنایه هه‌ڵه‌بجه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی کیمیاباران کردنی شاره‌که و شه‌هیدبوونی زیاتر له 5000 که‌سی بێ‌تاوان.
هه‌وڵه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕانه‌وه‌ستاون بۆ زیان گه‌یاندن به کورد و دۆزه ڕه‌واکه‌ی و به جۆرێک سه‌ره‌ڕای دروستکردنی پشێوی و هه‌وڵدان بۆ تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیری کوردستان به دروستکردنی خۆپیشاندان و به‌ردبارانکردنی باره‌گاکانی پارتی له زۆنی سه‌وز نیلی و پلاندانان بۆ کوشتنی کونسوڵ و ئه‌ندازیارانی نه‌وت له کوردستان، له ئێستادا به ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ به‌شێک له یه‌کێتی نیشتیمانی له هه‌وڵداندایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی دژایه‌تی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆم دروست بکات و بتوانێت له‌و ڕێگایه‌وه ئامانجی ئاغاکانی به‌دیبهێنێت هه‌ر ئه‌و ئاغایانه‌ی که له ڕابردوودا له خزمه‌تیان بووه. به‌ڵام وه‌ک رابردوو شکستخواردوو ده‌بێت و دوایین کارتی ژیانی به مردووی له‌دایک بووه.