ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه‌ پێیان بڵێن (دیر بالک علی بغداد)

ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه‌ پێیان بڵێن (دیر بالک علی بغداد)
مالکی و حکومه‌ته‌که‌ی که‌ بودجه‌ و قوتی خه‌ڵکی کوردستانیان بڕی، ئامانجیان ئه‌وه‌ بوو خه‌ڵکی کوردستان دژ به‌ حکومه‌تی هه‌رێم ڕاپه‌ڕن، پێیان وابوو که‌ به‌ هاوکاری لایه‌نێک که‌ ماوه‌یه‌ک به‌ چه‌واشه‌کاری و گه‌وجاندن لایه‌نگرانی ده‌هێنایه‌ سه‌ر شه‌قام، ئه‌توانن ئاڵۆزی بخه‌نه‌ ناوخۆی کوردستان و وه‌کو چۆن ئێستا حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌وان له‌ ژێر ڕه‌‌حمه‌تی خۆپیشانده‌رانه‌، حکومه‌تی هه‌رێمیش به‌و ده‌رده‌ به‌رن.
پێشینان ڕاستیان وتووه‌: چاڵ بۆ هه‌رکه‌س هه‌ڵکه‌نی خۆت ئه‌که‌ویته‌ ناوی.

Top