سیرانۆ دیبراك پیاوە لووت زلە ناشیرینەكە

سیرانۆ دیبراك پیاوە لووت زلە ناشیرینەكە
من ناڵێم وایە یان نا، بەڵام ئێوە بەدوودا چوون بفەرموون بۆ ئەو قسەی دەدرێتە پاڵ ئەفلاتوون كە گوایە گوتوویەتی: "عەقڵی ساغ و سڵامەت ها لە نێو جەستەی ساغ و سڵامەتدا".
ئەوەی لە ئەزموونی خۆمدا بەدیم كردووە زۆر جار بینیومە كەسێكی جەستە ناشیرینی تێكشكاوی سیما دزێو لایەنی دەروونیشی زۆر خراپ بووە و هەمیشە ویستوویەتی كارێك بكات كە سەرنجی خەڵك بۆلای كردەوەكانی ڕابكێشێ تا سیمای دزێوی نەبینن و نەیان پەرژێتە سەر سەیری ڕواڵەتی.
دەكرێ سەیرێكی ڕۆمان، یان شانۆ فەڕەنسییەكەی"دموند رۆستان" بەناوی شاعیرەكە بكەن كە مستەفا لوتفی مەنفلوتی عەرەباندوویەتی بە نێوی لووت زلەكە چۆن پیاوێكی ناشیرینی شەڕەنگێز بووە.
تێبینی:
دەگوترێ ئەو پیاوە ناوی "سیرانو دی برجراك"بووە و لە دایك بووی ساڵی 1619 و لە 1655 كۆچی دوایی كردووە، كێشەی ئەو كابرایە كێش و قەوارەی لووتی بووە كە تا ئەوەندە كاریگەری كردۆتە سەر دەروون و سلووكی بۆتە پیاوێكی نەخۆشی خوێن ڕێژ"
سەیرێكی "ویكیدیبیا" بفەرموون.
سەفین كوردستانی
20مايس
Top