وه‌ك دژه‌ نه‌وشیروانێك نكولی له‌و راستیانه‌ ناكه‌م

وه‌ك دژه‌ نه‌وشیروانێك نكولی له‌و راستیانه‌ ناكه‌م

كه‌س ئه‌وه‌نده‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانی خۆی راستگۆ نییه‌، له‌ سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت گوتی: چوار ساڵی ئارم به‌ڕێ ده‌كه‌ین، به‌ راستی قسه‌ی خۆی برده‌سه‌ر و چوار ساڵی ئارامی به‌ڕێكرد.
كه‌س وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا نازانێ كه‌سی شیاو له‌ شوێنی شیاو دابنێ، له ‌كاتی كه‌رتكردنی حزبیدا، كاری ئاژاوه‌گێڕی و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و به‌رده‌فڕكێ و ته‌پڵ كوتانی بۆ گه‌نج و خوێنی تازه‌ داناوه‌، له‌ ئاشت بوونه‌وه‌شدا ماچ و مووچ و باوه‌ش پێداكردن و خه‌نده‌ و بزه‌ی بۆ پیر و به‌ ساڵاچووه‌كان داناوه‌.
كه‌س ئه‌وه‌نده‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا عادال نییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كوردیش وه‌ك برا عه‌ره‌به‌كان له‌ دۆزه‌خی ته‌قینه‌وه‌ و سه‌ربڕین و سووتاندن و نائارامی بێ به‌ش نه‌بێ، وه‌ك هاوخه‌مییه‌ك بۆ برا عه‌ره‌به‌كان و سه‌لماندنی عێراقی بوون و زاڵ كردنی كه‌لتووری توندوتیژی، به‌ تۆماری ده‌نگی فه‌رمانی به‌ هه‌وادارانی كردووه‌ ته‌قه‌ له‌ كونسوڵگه‌ریه‌كان بكرێ و ئه‌ندازیار و كارمه‌ندانی كۆمپانیا بیانیه‌كانیش بڕفێنن.
Top