وتاربێژی هەڵەشە و "كیبۆرد و ماوس و قەڵەم"بەدەستی كەم ئەزموون!

وتاربێژی هەڵەشە و
مەلا، كە دەبێتە مەلا و دەچێتە سەردوانگە، خۆی وەك میر و خەلیفە دێتە پێشچاو، بۆیە زۆر دەشیڕێنێ!
قوتابی كۆلیژی سەربازیی – عەزیز نەسین گوتەنی - خەو بە شەڕی جیهانییەوە دەبینی بەڵكو ببێ بە"جەنەڕاڵ".
ئاخر هەموو كەس دەتوانێ شەڕەنگێز بێت، بەڵام كێ ئاور دەكوژێنێتەوە؟
زۆرێك لە نووسینەكان كاڵو كرچن و بۆ ئەوە زیاتر نییە بنووسەكانیان بڵێن: هەین!
تكای برایانەمە، با ئێرە سەنگی خۆی بمێنێ، دەنا بە ئاستێكی تردا دەشكێتەوە!
نە"مەلا" میری وڵاتە و، نە پێنووس یان كیبۆرد بە دەست و ماوس جووڵێنیش خاوەن بڕیار!
تكایە كەمێك بە بەزەیی لەگەڵ واقیعەكە، كە پێناچێ لە دایك بوونی دەوڵەتی كوردی، ژانەكەی زۆر بە ئێش نەبێت، نەخاسمە لەلایەن ئەوانەوە كە دەستیان لەناو زۆرشتدا هەیە و لە ساڵانی پێشوودا زۆرێك لە كاربەدەستانیش، زۆرشتیان هەرزان فرۆش كردووە و دژمن دوور نییە نهێنی زۆری زۆر كەسی لەلابێت!
دەزگای سیخوڕی دراوسێكان خەرقی زۆر شوێنیان كردووە و خۆیشتان سەرژمێرێكی ناو دەزگاگانتان بكەن بزانن هەریەكەی چەند خانم یان ئاغای دووفاق دەناسێت؟!
كورتی و كرمانجی تكاتان لێدەكەم گەمەكە زۆر گەورەیە و دەرفەت بدەن بە جەنابی سەرۆك و هاوپەیمانانی تا بە كەمترین باج بمانگەیێنێتە كەنارە ئارامەكە، كە باوەڕ ناكەم زۆریش ئارام بێت!
مرادی ما نصیحت بوود و گفتیم
حوالت با خودا كردیم و رفتیم
18ی مایسی 2016-05-18 هەولێر
سەفین كوردستانی
Top