دوێنێ‌ سلێمانی نه‌خرۆشا.....

دوێنێ‌ سلێمانی نه‌خرۆشا.....
دوێنێ‌ سلێمانی نیگه‌رانی بیست وچوار ساڵ ئیداره‌دانی بێ‌ سه‌روبه‌ری له‌لایه‌ن سه‌رانی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وشاره‌وه‌ بیركه‌وته‌وه‌ ،دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌شانه‌وه‌وئاوه‌دانی وگه‌شه‌سه‌ندن بێ‌ به‌شیان كرد مه‌حرومیان كرد له‌وه‌ی ئه‌ویش ده‌ستله‌ملانی هه‌ولێری پایته‌خت شایی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سایكس بیكۆ بگیرێت.
سلێمانی به‌چاوی خۆی بینی پرسی یه‌كتر دامه‌ڵین نه‌ریتێكه‌ هه‌ر له‌ره‌وتی توند ئاژۆ ئه‌وه‌شێته‌وه‌ ئه‌ی ئه‌وه‌نه‌بوو بڵندگۆیان گه‌رم ده‌كردوگردێكیان لێ‌ داگیركردبوو بۆ خاتری ئه‌وه‌ی خۆیان داماڵن له‌چه‌قبه‌ستنی ئه‌وشاره‌ كه‌چی دوێنێ‌ پێكی شادیان ده‌نۆشی .
تازه‌ ئه‌وه‌ش نه‌ما ده‌ستی چه‌وریان به‌سه‌ری یه‌كتردا بسون وته‌به‌رابوونی خۆیان له‌ ئه‌وهه‌موو بێ‌ مروه‌تیه‌ رابگه‌یه‌نن كه‌به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره‌ كردیان،ئه‌ی ئێستا به‌ناوگۆرانخوازه‌كان ئه‌ڵێن چی ؟بیرتانه‌ به‌ده‌نگی به‌رز به‌شارتان ئه‌وت هاتوین فریاد ره‌ستان بین بۆ ئه‌وه‌ی شار هه‌ستێنینه‌وه‌ وله‌ده‌ستی گه‌نده‌ڵی رزگاری بكه‌ین ؟ئێستا كه‌ده‌ستله‌ملانن چی؟
دوێنێ‌ شار راستیه‌كانی به‌چاوی خۆی بینی ئه‌وانه‌ی بیست وچواره‌ ساڵه‌ شار به‌رێوه‌ده‌به‌ن وبه‌رپرسن له‌وه‌ی ده‌ستی ئاوه‌دانی به‌م شاره‌ نه‌گه‌یشت چۆن ده‌ستیان له‌ملی یه‌كدی له‌گیرفانی یه‌كدی دابوو.
فریودان به‌مه‌راسێمێك كۆتایی پێهات ئینگلیز ووته‌نی گه‌مه‌كه‌ ته‌واو،ئه‌وانه‌ی پلاریان له‌رێكه‌وتنی ستراتیژی ده‌گرت قاوه‌ده‌گرنه‌وه‌ بۆ رێكه‌وتنێك تا لێكترازانی لێبكه‌وێـته‌ ئه‌وه‌ له‌كوێ‌ بووه‌ سیاسه‌ت قاوه‌ی بۆ بگیرێته‌وه‌ ؟مه‌گه‌ر ته‌نها له‌فه‌رهه‌نگی فاشیه‌كاندا ئه‌وه‌رووبدات كه‌رووی دا.
Top