ڕێککەوتنی سیاسی نێوان یەکیەتی وگۆڕان و ئامانج لەم ڕێککەوتنە
May 18, 2016
وتار و بیروڕا
پارتی و بارزانی زامنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنیین کە خوی لە پاراستنی پرەنسیپی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەو سیاسیانەدا دەبینێتەوە لە لایێک و لە لایکی تریشەوە لایەنی سەرەکی پاراستنی کەڕامەت و ناسنامەی کوردو کوردستان بووە وپاراستنی کەڕامە ت و ناسنامەی کوردو کوردستانە لە هەمو ڕویێکەوە و خوی بە خاوەنی دۆزی ڕەوای نەتەوەکەی زانیوە وبە هەمو هێزو توانایێکیشەوە لە سەنگەری بەرگری دابووە وبەرگری دایە لە هەمو قۆناغەکاندا و لەسەرۆی هە مو شیانەوە ڕۆڵێکی زور مەزن و گەورەی بینیوە و دەبینێت لە شەڕی دژی دڕندانەترین ڕێکخراوێکی تیروریستی وە ک داعش هاوشانی دڵسوزاانی گەل و نیشتیمان بە درێژایی 1200 کیلومەتر ئەمەو سەرەڕای ەو هەمو تەحەدییاتانە ی کە لەڕۆی سیاسی ، ئابوریو دارایی و هاتنی ئاواڕەیێکی زوور بو باشوری کوردستان پارتی و بارزانی ئەم هە مو ئەرکە قوڕسەیان کەوتوتە سەرشان و خویان هەم بە خاوەن و هەم بە رپرسیار زانیوە تاکۆ کۆرد کۆردستان لە هەڕەشەو مەترسیە هەمە لایەنەکان بپارێزێت وجارێکی تر گەلە ستەمدیدەکەمان دوچاری مەینەتی و ماڵوێرانی وهتدنەبێتە وە.
مێژوی پڕشنگداری پارتی و بارزانی وەک مانگە شەو دیارە ونکۆڵی لێ ناکرێت هەم لە هەوڵدان بو چەسپاندنی دیموکراسیەت و موماڕەسە کردنی ئازادیە مەدەنی و سیاسیەکان هەوڵدان بو جێ بەجێ کردنی بنەما دیموکرسیەکان کە خویان لە بونی سەروەری یاسادا دە بیننەوە پێشەنگ بووە و پێشەنگە وە لە هەر شوێنێکی باشوری کۆردستاندا پارتی وبارزانی تیایدا فەرمانڕەواییان کردبێت ئەمن و ئەمان و ئارامی و ئاشتی تیایدا بەر قەرار بووە چۆنکە پارتی و باررانی هە ڵگری کولتورلکی سیاسی ئەوتوون کە لە ڕێبازە پیروزەکەیاندا بیری توندڕویی و تیرور بە هەمو جورەکانیەوە و پشێوی ئاژاوە نانەوە و هەر ڕەفتارێکی تری لەم شێوەیە جێگەیان نابێتەوە.
خەباتی بارزانی و پارتی هەر لە سەرەتاوە تا ێیستا لە پێناو سەربەخویی کوردو کوردستاندا بووە ولە ێیستا و داهاتوشدا سەربەخو بوونی کوردستان ئەجیندای سەرەکی پارتی و بارزانیە چۆنکە ئەمە ئامانجێکی لە مێژینەی نەتەوەکەمانە و ئەمڕو دونیا پشتگیری لێ دەکات بویە تاوانێکی گەورەیە هەر حزبێک یان لایەنیێکی سیاسێ بێن بە هەربیانویەک بێت کۆسپ بخەنە بەردەم ئەم ئامانجە پیروزە بو بەرژەوەندی دەوڵەتانی دوژمنی سەربەحویی کوردستان..
ڕێککەوتنی سیاسی گۆڕان و یەکیەتی پێم وانیە خرمەت بە بەرژەوەندی گشتی وڵات بکات چۆنکە بیری توندڕویی زاڵە بە سەر ڕێککەوتنەکەدا نوشیروان موستەفا کە بو ماوەی پەنجا ساڵ بێجگە لە پشێوی و ئاژاوە نانەوە و دوبەرەکی ولە یەکترازانی سیاسی هیچی تری لێ نەبینراوە و چاوەڕوانیش ناکرێت لە کۆتایی ساڵەکانی تەمەنی دا دوای حەوت مانگ بگەڕێتەوە بو کۆردستان ببێتە فریاد ڕەس و فریشتەی ئاشتی چۆنکە ئەوەی گرتی بە شیری ئەستەمە بەردات بەپیری بویە ڕێککەوتننامەکە قەیرانەکان قۆڵترو ئاڵوزتر دەکاتەوە و لە گەڕەکێک یان دوو گەڕەکێکی شاری کوردپەروەری سلێمانی تێپەڕ ناکات .
باسکردن لە ئازادی و دیموکراسی و چەسپاندنی سەروەری یاسا سەڕچاوەکەی هەرگیز بیری ئاژاوەگێڕی توندڕوویی نیە بەڵکۆ هەڵقوڵاوی بڕوا بوونە بە پرەسیبەکانی دیموکراسیەت کە ناوبراو نەک هەر بڕوای پێ نیە بەڵکۆ هەڵگری ێ ئەقڵیەتێکی سیاسی توندڕوەوانەیە کە جێگای لە نێو کۆمەڵگای مروڤایەتی دا نابێتەوە تەنها ئەو شوێنانە نەبێت کە دوژمنی مروڤایەتین .
لە کوتایی دا لە جگای خویدایە ئاماژە بو ئەوە بکەم کە ڕلککەوتنی سیاسی نێوان ئەم دوو لایەنە زوربەی خاڵەکانی شتی دوبارە ن و وەکۆ دروشم زور بە کاریان هێناوە وهەتاکو ێیستا وەک مەرکەبی سەر کاغەز ماونەتەوە و جێ بجێ نەکراون وئامانجی سەرەکی گۆڕان و باڵێکی نێو یەکیەتی نیشتیمای کوردستان چەواشە کردنی خەڵکی دەڤەری سلێمانی و هتد ...وشاردنەوەی ئەو هەمو هەڵە سیاسیانەیە کە کردویانە لە لایێک و لە لایێکی تریشەوە هەوڵێکی دیکەیە بو دژایەتی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان بە فەرمانی ێیران ،چۆنکە ێیران زور بە ڕاشکاوانە دژایەتی خوی ڕاگەیاندووە بو سەربەخویی کۆردستان و بە شێوەیێکی ناڕاستەوخو بە هاوکاری دەست پەنجەکانیان دەیەوێت ڕێگری بکات لە پڕوژە ی سەربەحویی کۆردستان وئەنجامنەدانی ڕیفراندوم لە باشوری کۆردستان وە پێکهێنانی بەرەیێکی فراوان بە خەیاڵی خاوی خویان بو لاواز کردنی پێگەی پارتی و بارزاایە تا بتوانن دەریچەیێک بدوزنەوە بو بڕیار دان لە سەر گەڕانەوە بو بەغدا و تەسلیم بوونی یەکجارەکی بە ئە جیندای سیاسی ێیران وبەڵگەش بو ئەمە ئەوەیە هەر ئەمڕو گشت قونسوڵحانەکانی وڵاتان لە کۆردستان هاوکات لە گەڵ بانگهێشت کردنی پارتی و بارزانی بو بەشدار بوون لە مەڕاسیمی واژووکردنی ڕێککەوتننامەکە بەڵام هیچ یەک ئامادە نەبوون تەنها قونسۆڵی ێیران نەبێت کەواتە چ ئاماژەیێکی ڕۆنتر دەبێ لە مە هەبێت و پێمان بڵێت کە ئەم ێککەوتنە نە بو بەرژەوەندی گشتیەو نەبو سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتیە و هیچ پەیوەندیەکی نە دورو نە نزیکیش بە دیموکراسیەتەوە نیە.