بەراستی جێگای سەرسوڕمانە !

بەراستی جێگای سەرسوڕمانە !
یەکێتی و گۆڕان تەنها بۆ رێککەوتن لەسەر پۆستی پارێزگاری سلێمانی زیاتر لە ۷ مانگ خەریکی کۆبونەوە بوون ، بۆ پارێزگاری هەلەبجەش زیاتر لە ساڵێکی خایاند ، کەچی خاڵەکانی رێککەوتنەکەی ئێستایان و ناوەڕۆکەکەی ، زۆر لەبابەتی پۆستەکەی پارێزگاری سلێمانی گەورەتر و قورسترە ، ئەم رێکەوتنە لە بابەتێکی پێشوەخت ئامادەکراو دەچێت ، بەرهەمی کەمتر لە دوو هەفتەی دانیشتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان نیە ، ئەو دوو هێزە ئەوەندە دۆست و تەبا نین تا رێککەوتنێکی لەو جۆرە لە نێوانیاندا ، لە گفتوگۆی نێوانیان کە ماوەکەی کەمتر لە دوو هەفتە بێت ، لێ بەرهەم بێت .
لەلایەکی تر
لەکاتی گفتوگۆکانی ئەوکاتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی ، مەوقفی یەکێتی لاواز بوو ، گۆران خاوەنی زۆرینە بوو ، پارتیش تا رادەیەک پشتگیری گۆرانی دەکرد کەچی ئەنجامی کۆبونەوەکان و رێککەوتنەکە ، لە بەرژەوەندی یەکێتی کۆتایی پێ هات و رێگا نەدرا (هەڤاڵ ئەبوبەکر) ببێتە پارێزگار ، کەچی لەم رێکەوتنەی ئەم جارەدا ، مەوقفی یەکێتی زۆر بەهێزە ، گۆڕان لەوپەری لاوازی و گوشەگیریدایە ، کەچی خاڵەکانی رێککەوتنەکە تێکڕا لە بەرژەوەندی گۆراندایە !!
ئەمە رێک بەو مانایە دێت کە رێککەوتنەکە لەلایەن ئێرانەوە ئامادەکراوە و فەرزکراوە بەسەر یەکێتیدا ..
ئاخر مەنتیق پێچەوانەی ئەوە قبوڵ ناکات !
Top