سه‌د ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌ شومه‌كه‌دا تێپه‌ری با خۆمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئاماده‌بكه‌ین...

سه‌د ساڵ به‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌ شومه‌كه‌دا تێپه‌ری با خۆمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئاماده‌بكه‌ین...
ئه‌مرۆ سه‌د ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و په‌یماننامه‌ شومه‌دا تێپه‌ری كه‌ سه‌ختترین وه‌یشومه‌ی مێژوویی بوو گه‌وره‌ترین غه‌درێك بوو ده‌رهه‌ق به‌ونه‌ته‌وه‌یه‌كرا جگه‌ له‌مافی خۆی چاوی له‌خاكی ئه‌وی دیكه‌وه‌نه‌بوو.
ئه‌مرۆ دوای سه‌د ساڵ ناوچه‌كه‌ له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆرونه‌خشه‌یه‌كی نوێ‌ دایه‌ ،خواستی فراوانی هاونیشتیمانیانی كوردستان و سوپای یه‌كگرتوی پێشمه‌رگه‌ ئاوێته‌ی روانگای سه‌رۆكی كوردستان (سه‌رۆك بارزانی ) یه‌ له‌پێناوی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ،به‌پیره‌وه‌چونمان بۆ ئه‌م دره‌فه‌ته‌ مه‌زنه‌ ئه‌ركێكی نیشتمانی ومێژووییه‌ .
بیانووپاساو هێنانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی خۆدورگرتن له‌م روانگه‌ نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌ییه‌ جگه‌ له‌خۆ فریودان وخۆشه‌ته‌كدان به‌خواستی داگیركه‌رانه‌وه‌ هیچی دی لێ‌ ناخوێنرێته‌وه‌ .
ئێستا واده‌یه‌كی مێژووییه‌ هه‌موومان به‌هه‌موو جیاوازییه‌كانمانه‌وه‌ لێوه‌ی ده‌گوزه‌رێین هیوای تاقانه‌ی سه‌ررێمان خواستی سه‌ربه‌خۆییه‌ ئه‌وه‌بۆیه‌ هه‌ركه‌س ولایه‌نێك به‌هه‌ربیانویه‌ك دژی ئه‌م خواسته‌ بوه‌ستێته‌وه‌ رێك خیانه‌تكارێكه‌ ئاولێڵ ناكات .
ئێستا واده‌ی نوسینه‌وه‌ی ئه‌و دێرانه‌یه‌ خواستی سه‌رخۆبون ده‌ینوسێته‌وه‌كه‌مێژوو شاهێدی بۆده‌دات ،كه‌س په‌نجه‌كانی به‌یه‌كدا نه‌لكێنێ‌ وسه‌ربه‌سه‌رخۆی دا دانه‌گرێت كه‌ی واده‌ی واق ورمانه‌؟
ئه‌مرۆ واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌وراستیه‌یه‌ كه‌شوناسی ئه‌وی دیكه‌ ته‌نها ناحه‌زوداگیركه‌روهه‌موو ئه‌وانه‌ن كه‌ لافی عێراقچێتی لێ‌ ده‌ده‌ن وئه‌جندای داگیركه‌ران جێبه‌جێ‌ ده‌كه‌ن جا به‌هه‌ربه‌رگ به‌هه‌رزمانێك بدوێن سه‌باره‌ت به‌كورد ئه‌وانه‌ ئه‌وی دیكه‌ن ئه‌وێك له‌به‌رگی بێگانه‌دا پێناسه‌ وه‌رده‌گرن.
ئه‌وه‌ ره‌وایه‌ پشتیوانی له‌روانگه‌ی سه‌رۆك بكه‌ین به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی وجاردانی ده‌وڵه‌تی كوردستان ره‌وایه‌.
Top