به‌ر له‌ماوه‌یه‌ك له شاری دهۆك ،كاك ئەحمەد عبدالله بێدوهی كادیر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئه‌یلول بۆی گێڕامه‌وه، له مانگی ٨/١٩٦٩ له‌گه‌ڵ پۆلێك له كادیره‌كانی شۆڕشی ئه‌یلول كه به‌شداری خولی دووه‌می پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتییان كردبوو، دوای كۆتای هاتنی خوله‌كه به خزمه‌تی سه‌رۆك مه‌لا مسه‌فا بارزانی گه‌یشتبوون. بارزانی به وردی بارودۆخه‌كه‌ی بۆ شیكردبوونه‌وه ، له كۆتاییدا فەرمووی بوو من سێ تكام له ئێوه هه‌یه و هه‌رجارێ كه داواكاری و تكایه‌كه‌ی له كادیرانی پارتی ده‌كرد ده‌ستی له‌سه‌ر سینگی داده‌ناو و خۆی ده‌چه‌مانده‌وه ، سێ داواكارییەکەی بارزانی له كادیره‌كان به‌و شێوه‌یه بووه: یه‌كه‌م، كاره‌كانی خۆیان به باشی و به دڵسۆزی ئه‌نجام بده‌ن. دووه‌م، ڕێز له خه‌ڵكی هه‌ژار بگرن و ئاگاداریان بن. سێیه‌م، خاوه‌ن ره‌وشتی به‌رز بن. ئه‌وه ئه‌و سێ ئامۆژگاری و داواكارییەی بارزانی بووه له كادیرانی شۆڕشی ئه‌یلول و هه‌میشه بارزانی نه‌مر خۆی به خزمه‌تكاری گه‌لی كوردستان داناوه و ئه‌وه ئه‌و په‌روه‌رده‌یەیە كه به سه‌دان هه‌زار له په‌یڕه‌وانی مسته‌فا بارزانی له‌سه‌ری په‌روه‌رده بوون. ئه‌مەیە هێزی شاراوه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان .