پێشتر بابەتی سەرۆکایەتی هەرێم
May 15, 2016
وتار و بیروڕا
پاشان بابەتی پەڕلەمان
خۆپیشاندان و مانگرتنەکان
سەفەری نەوشێروان و دەیان تەفسیر بۆ بێدەنگ بونی و بلاوکردنەوەی وێنەکانی ...
پاشان هاتوهاواری گەرانەوەی
لەگەڵ ئەودا بابەتی مەلا لەتیف سەلەفی و درێژەدان لەسەری
دواییشیان ، رێکەوتنی سیاسی
دەیان بابەتی تر
هەموو ئەوانە بۆ چەند ئامانجێک ::
1. سەرقاڵ کردن و خەریک کردنی خەڵکی سلێمانی تا دەرفەتێکی هێمن بۆیان نەرەخسێت بۆ بیرکردنەوە ...چونکە ئەو کات تێدەگەن چۆن یاریەکان پێ دەکرێت ، مرۆڤ تەنها لە کەشی ئارامدا بە شێوەیەی تەندروست بیر دەکاتەوە ، ئەوانیش بەو ئاڵۆزیانەی دروستی دەکەن، رێگای دروست بونی ئەو دەرفەتە نادەن .
2. شاردنەوەی مامەڵەی و کرین و فرۆشتنی پۆستەکانی سلێمانی و هەڵخەڵەتاندنی هەوادارایان.
3. لە بیربردنەوەی بابەتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی و دروست کردنی تەگەرە لە بەردەمی .
4. لە بیربردنەوەی روداوەکانی دوزخورماتوو کە بەهۆی سیاسەتی هەڵەی ئەوانەوە لە پاشەکشە کردن داین ..
5. لەبیربردنەوەی ئابروچون و حەسیرمەیدانکردنی پەڕلەمانتارانیان لە بەغدا و شاردنەوەی شکستی سیاسەتی عێراقچێتیان.
6. لەبیر بردنەوەی شکستی حکومەتی عێراق و ئاڵۆزی و خۆپیشاندان و تەقینەوەکان و هاتنی دەیان جۆر لە میلیشیاکان بۆ بەغدا و دوزخورماتوو .
7. دابراندنی بیری تاکی کورد لەوەی چی دەگوزەرێت لەدەوروبەری خۆی ، چونکە بەو کارە هەست بە مەترسیەکانی سەری ناکات .
8. بۆ شاردنەوەی ئەو جموجۆلە دیپلۆماسیە گەورانەی هەرێم کە لەو ماوەیە رویانداوە هەر لە سەردانی کردنی ( جۆبایدن ) جێگری سەرۆکی ئەمریکا و وەزیرانی بەرگری چەندین وڵاتی زلهێز .
9. هەرچەند دۆخی سلێمانی ئاڵۆز بێت ، دەرفەتی مانەوەی هەردوو هێزە سەوز و نیلیەکە زیاتر دەبێت لەم شارە چونکە دانیشتوانەکەیان لەسەر ئەوە ڕاهێناوە .
10. زۆر ئامانجی تریش کە ئەگەر ئاماژەی پێ بدەین بابەتەکە زۆر درێژ دەبێت ..
نیاز حاجی