یه‌کێتی و پاشکۆیی

یه‌کێتی و پاشکۆیی
گرنگترين ڕه‌خنه‌ی گۆڕان له‌ یه‌کێتی و ڕێککه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ پارتى پاشكۆ بوونی یه‌کێتی بوو.
دواى خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان گۆڕان و یه‌کێتی ئه‌وه‌ی له جڤاتى گۆڕان په سند كرا ، ده‌رکه‌وتووه باڵی ده‌ست ڕۆشتووی نێو یه‌کێتی بۆ دەربازبوون له فشاری نێوخۆیی خۆیان و بارگرانى نه‌زانينى سياسه ت كردن، خۆیان كردووته‌ پاشكۆی گۆڕان.
له كاتێکدا نه‌يانتوانى نێوخۆی خۆیان ڕێکبخه‌نه‌وه‌ جارێکی تر خۆیان توشى گرفتى گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن. و به‌ناو ده‌یانه‌وێت به هاوپه‌یمانی گۆڕان كوردستان ڕێکبخه‌نه‌وه‌.
ده‌ڵێی له بيريان چووه له كاتى پێشکه‌ش كردنى پڕۆژه‌كانيان له په‌ڕله‌مان چوار فراكسيۆن يه‌كيان گرت و ئه‌نجامه‌كه ڕوون بوو بو هه‌مووان.
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ گرفتى نێوخۆیی يه‌كێتی قولتر ده‌كات و چ هاوسه‌نگى له كوردستان دروست ناكات ، ئه‌وه‌نده‌ی بارودۆخی سلێمانی به‌ره‌وخراپتر ده‌بات و به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولاى ده‌ست ڕۆیشتووی نێو گوران و يه‌کێتی له وسنوره ده‌پارێزێت.
Top