ئایا رێكەوتنەكە هاوسەنگی هێز دروست دەكات

ئایا رێكەوتنەكە هاوسەنگی هێز دروست دەكات
یەكێتی و گۆڕان بەدەیان رێكەوتنیش بكەن ناتوانن هاوسەنگی هێز دروست بكەن، چونكە لەبنەرەتدا هاوسەنگی هێز بەر ئەنجامی ستراتیژێكی روونی نەتەوەییە، كە وەڵامی ئەو ئاڵوگۆرانەی ناوچەكەی تێدا جێگیر بێت، لەژێر ئەو تەمومژاویەی كە لە روئیای گۆڕان و یەكێتیدا هەیە، هیچ كات هاوسەنگی هێز دروست نابێت، یەكێتی و گۆڕان دەبێت ئەوە باش بزانن بنیاتنانی هاوسەنگی لەگەڵ پارتی دا بەو جۆر لە چەواشەكاریە هەرزانە لەگەڵ پارتی دا هاوسەنگ و ئاراستە بڕ نابن، بۆیە ئەوەی كە خەڵكی كوردستانیش داوای دەكات وەڵامێكی مەنتق و راشكاوانەیە كە هیچ كات ئەو دوو حزبە لەماوەی رابردوو لەو جۆرە سیاسەتەی كە ئاراستە خۆیان پێكردووە وەڵام دەرەوە نەبوونە،ئەویش بۆ یەكێتی و گۆڕانە كە بەدیلی یەكپارچەی خاكی عێراق چیە؟ لەكاتێك كە رەدی پرۆژەی پارتی دەدەنەوە، لە بابەتی دەوڵەت و ریفراندۆم؟! بۆیە ئەو رێكەوتنەش هەر لەسەرەتاوە دیارە كە فوتێكردنێكی میدیایی هەیە و هەر رێكەوتنێكیش بە تەرازووی میدیا هەڵسەنگێنرا، ئەوە دواجار ئیزافەیەكی تر سفربەدەستە، هەر رێكەوتنێكیش سفر بەدەست بێت گەرێكی تر نائارامی و پشێوی بەدواوەیە ئەمەش لەماوەیەكی كورت دەبینین.............شایەد بن..
Top