نه خوشى جنون العظمه

نه خوشى جنون العظمه
کاتی خوی لە کۆتاییەکانی ساڵانی هەشتاکان لە شاری ورمێی ڕوژهەڵاتی کۆردستان لە گەڵ شەهیدی نەمر شەوکەت شێخ یەزدین لە بەشی پەوەندیەکان خزمەتمان دەکرد وەک نوێنەڕ.ری پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند کادیرێکی تری ماندونەناس ئەوکات دکتوررێکی نەفسیان هینا بارەگای ێێمە بە ناوی یوحەننا ئاشور پاپا بوو .ناوبراو دکتوری نەفسانی سەدام حوسێنی خوێن مژ بوو لەدەست سەدام ڕایکردبوو خوی تەسلیم بە پێشمەرگەکانی بەرەی کوردستانی کردبوو ،دواتر هینایان بو بارەگای ێێمە لە ورمێ ،من ئەو کات پسیارێکم لێی کرد ،لێم پرسی تو وەک دکتوری دەروونی سەدام سەدام حوسێنتان چۆن خوێندوتەوە وڕای تو چیە لە بارەی سەدام؟ لە وەڵام داووتی سەدام نەخوشیەکی مەترسیداری هەیە مەترسیەکەی تەنها بو خوی نیە بەڵکۆ گەلانی عیڕاق هەموی دەگرێتەوە چۆنکوەک سەرکردەیێکی دیکتاتور حوکمی عیڕاقی بە دەستەوەیە ێەو توشی نەخوشی جنون العظمه واتەشێتە بە عەزەمەتی خوی هەر بویەش وڵاتی عیڕاقی وێران کرد بە خاکۆ ێینسانەکانیەوە و گۆتی پێشبینی ئەوەش دەکەم لەم نزیکانەدا عیڕاق بەرەدو ئاراستەیێکی مەترسیدار ببات وشتێک دەکات کە لە خەیاڵی کەس دانێە ‌ئەوە بوو ماوەکی زوری پێ نەچوو کوەیتی داگیر داگیر کرد و وەک نوزەهەمین پارێزگای عیڕاقی لە قەڵەم دا بە ڵام کۆمەڵگای نێودەڵەتی واتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سی دوو دەوڵەتی هاوپەیمان لە کوەیت وەدەریان نا وسیادەیان بو کوەیت گەڕاندەوە و زیانێکی زوری ماددی و مرویی بە عیڕاق کەوت لەو سەردەمەدا.
بەڵێ سەرکردەکانی دەوڵەتە عەرەبی و ێیسلامیەکان زوربەیان شێت ببون بە عەزەمەتی خویان هەر بویەش هەر لە سەرەتای دروست بونیانە وە هەتا ئەمڕو نەیانتوانیوە خێرو خوشی و ئارامی بێنن بو گەلەکانیان بێجگە لە نەهامەتی و ماڵوێرانی و کاوڵکاری نەبێت لە سەروی هەموشیانەوە سەدام حوسێنی گۆڕ بە گۆڕ کە هەتاکۆ حاڵی حازر ئاسەوارەکانی ماون بە سەر عیڕاق دا وعیڕاق لێی ڕزگار نەبووە.
لەباشوری کوردستانیش کەسایەتی سیاسی وا سەری هەڵداوە لە دەڤەری سلێمانی کە بە هەمان شێوەی سەدام حوسێن شێتە بە عەزەمەتی خوی و توشی ئەمنەخوشیە مەترسیدارەبووە کە؟دەیهەوێت باشوری کوردستان بەرەو نەهامە تی و کاوڵکاری ببات و وڵات بە رەو چارەنوسێکی نادیار ببات بو ئەم مەبەسەش هەمو ڕێگایێکی تاقی کردوتە وە بەڵام خوشبەختانە بوی نەچۆتەسەر ێێستاش دوای حەوت مانگ گەڕاوەتەوە تاکۆ دووایین هەوڵی خوی بحاتە گەڕ بو لێدانی ئەزمۆنی باشوری کوردستان کە بە دەنگی زورینەی هاوڵاتیان هاتوتەئاراوە جیاواز لە گەڵ زوربەی ڕژیمە عەرەبی و ێیسلامیەکان .

بویە لە کۆتایی دا بە پێویست دەزانم ئەوە بڵێم کە دەبێ بەزوترین کات دەرمانی چارەسەری بو نەخوشی جنون العظمه بدوزرێتەوە تاوەکۆ باشوری کوردستانیش خوا نەخواستە بە دەردی عیڕاق نەڕوات.
Top