له رزگار كردنی نیشتیمان گرنگتر رزگار كردنی هزر و بیره
May 14, 2016
وتار و بیروڕا
تورك و فارس و عه‌ره‌ب 1400 ساڵه شیرینی دین ده‌خۆن و ژه‌هره‌كه‌ی به گه‌رووی ئێمه‌دا ده‌كه‌ن، به فتوای دینی په‌لامار و داگیركاری خۆیان حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن و به‌رگری و خۆ په‌نادان و به ئازادی ژیانی ئێمه‌ش حه‌رام ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وان ره‌وایه ماڵی خۆیان هه‌بێ و په‌لاماری ماڵی خه‌ڵكیش بده‌ن، بۆ ئێمه‌ش هه‌وڵی پێكهێنانی ماڵ و نوایه‌ك بۆ حه‌وانه‌وه به تاوان و له دین ده‌رچوون ده‌زانن، ئێمه‌ی كوردیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هزروبیرمان داگیر كراوه ناپرسین: بۆچی ئه‌وه‌ی دین بۆ ئێوه‌ی حه‌ڵاڵ كردووه له ئێمه‌ی كوردی حه‌رام ده‌كات؟
له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و راستیانه و ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه‌ی له ئه‌نجامی داگیركراوی هزروبیره‌وه به سه‌رمان هاتوون، هێشتا هزروبیر داگیركراوه‌كانی كوردستان په‌ندیان له مێژوو وه‌رنه‌گرتووه و له‌باتی ئه‌وه‌ی بۆخۆیان بگرین، ده‌یانه‌وێ كۆڕی شین بۆ دوژمن و بكوژانی خۆمان بگێڕین، پاشكۆیه‌تی داگیركارانی هزروبیری كوردایه‌تیان پێ دینداری و له خوا ترسییه، پێشڕه‌وی و رابه‌رایه‌تی كردنی خۆمانیان پێ ئیلحاد و گومڕابوونه، بۆ شكستی په‌لامارده‌ران ده‌گرین و بۆ سه‌ركه‌وتنی په‌لاماردراوانیش پرسه داده‌نێن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد په‌ت و سێداره و زیندانی نه‌دیبێ، بۆ به‌ند كردنی (موڕسی)یه‌كی میسری شه‌قامی كوردی ده‌جووڵێنن، بۆ چه‌ند دڵۆپه خوێنێكی عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینی به‌ده‌م رشتنی فرمێسكه‌وه خۆیان راده‌ژێنن، له ده‌ریای خوێنی به ناهه‌ق رژاوی كوردایه‌تیشه‌وه ده‌ستی برایه‌تی بۆ خوێنڕیژانی عه‌ره‌ب درێژ ده‌كه‌ن و سۆزی هاوپه‌یمانیان بۆ نوێ ده‌كه‌نه‌وه.