مه‌رج نیه‌ ئه‌وه‌ی نه‌یاران ده‌یانه‌وێت ئێمه‌ وابکه‌ین

مه‌رج نیه‌ ئه‌وه‌ی نه‌یاران ده‌یانه‌وێت ئێمه‌ وابکه‌ین
ئه‌رێ که‌ی و له‌ کوێی دونیا هه‌بووه‌ و بیستووتانه‌، وڵاتێکی داگیرکه‌ر دان به‌ ماف و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌ک دا بنێت که‌ به‌ دژی خۆیانی بزانن و به‌ درێژایی مێژوو هه‌موو هه‌وڵێکیان بۆ سه‌رکوت کردنیان بووبێت.
ئه‌گه‌ر به‌ خواست و ویستی نه‌یاران بکه‌ین، هه‌میشه‌ بن ده‌ست ده‌بین، که‌واته بۆ ئه‌وه‌ی خواستی ئه‌وان نه‌یێته‌دی و بۆ گه‌یشتن و به‌ده‌ست هێنانی ماف و ئامانجه‌کانمان، با خۆمان بڕیار بده‌ین.

ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت، با به‌ ئیراده‌یه‌کی پته‌و پشت له‌ قسه‌ی نه‌یاره‌کان بکات و بڕیاری خۆی بدات.

Top