هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وروانگای بارزانی ئایندهی سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌ینن....
May 12, 2016
وتار و بیروڕا
سوپای پێشمه‌رگه خاوه‌نی گوتاری سه‌رخۆبون وته‌واوكردنی پرۆسه‌ی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه ئه‌و دیزاینه‌ی نه‌خشه‌رێی روانگای سه‌رۆك بارزانیه كهفهرمانده ی هێزه چه‌كداره‌كان وسه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه ،خۆشبه‌ختانه یه‌كریزی نێوماڵی كوردی پاراستوه.
له‌ئێستادا خه‌ڵكی په‌رۆشی بهپیروهچونی پرۆسهیهكن كهدهمانباتهوهبهرهوخواستی سه‌ربه‌خۆیی بۆیه چاویان به‌دوی ئهونهخشهرێ ورهههندهنیشتمانیهوهیه كهئاواتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ساغده‌كاته‌وه.
نه‌ك سه‌رگه‌رمكردن به‌سیاسه‌تی لۆكاڵی وگهرمكردنهوهوبارگاوی كردنی نیشتیمان بهفیتنهی سیاسی ولێكترازانی ریزه‌كانی ،له‌ئێستادا هه‌موان لهسهرهرێی چاوه‌روانی پلانێكین كه كۆمانده‌كاته‌وه له‌ده‌وری روانگای سه‌رۆك بارزانی چونكه هه‌نگاوه‌كان خێراتر تاوپێدهدات بهرهولوتكهی ئاواتی گه‌ل كه‌خۆی له‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ده‌بینێته‌وه مافێكه به‌درێژایی مێژوو لێمان زه‌وت كرا‌و كورد راستی ووتوه ماف ده‌سه‌ندرێ ونادرێ.
له‌وه‌ها دۆخێك‌دا سه‌رنج ده‌گرین لهپیلانگێریهكانی ئهوكارهكتهرهی كه رێكه‌وتی دۆخێكی ناهه‌موار له‌سه‌ر سته‌یجی سیاسی رایگرتوه وبه‌هه‌موو ته‌مه‌نی رۆڵی سیاسه‌تمه‌داری نه‌گێراوه‌و رێكهت ودۆخی شپرزه هێناویتهته پێشه‌وه خودی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وكه‌سه‌ی جگه‌له پیلانگێری هه‌گبه‌كه‌ی خاڵی خاڵیه له‌ره‌هه‌ندی نیشتیمانی ورك وكینهوبهرهنگاری له‌ره‌وتی تێكۆشان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بهناخیا رهگاژوی داكوتاوه .
نه‌وشیروان لهرابردووداوئێستاشی له‌سه‌ربێت ئه‌وكه‌سه‌یه كهرێكخهری هه‌موو گهرهیهكلهدوای یه‌كه‌كه‌كانی پشێوی ونائارامی بووه ئاخر ویستی ئه‌م كه‌سه ته‌نها ئه‌وه‌یه پیلان له‌دژی روانگای سه‌ربه‌خۆیخوازی سه‌رۆك بارزانی دابرێژێت،ئه‌وه‌بۆیه دوای حه‌وت مانگ غیابی له مه‌یدانی سیاسی دا خۆی بۆگهرێكی تر ئاماده‌كردوه وپه‌رۆشی خۆی بۆ تێكدانی نێۆماڵی كورد به‌خه‌یاڵی پرلهفهنتازیای راگه‌یاندووه.
خۆ ئه‌گه‌ر بریار بێت یه‌ككه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێـتی بۆ كۆتایهاتن به‌كێشه‌كانی نێوخۆی یه‌كێـتی وكێشهئیداریهكانی ناوسلێمانی بێت ئه‌وا به‌رله‌هه‌موو كه‌س پارتی پێشوازی لێده‌كات ئه‌وه راستیه‌كه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كریزی كوردستاندایه .
به‌ڵام خه‌یاڵی پر لهفهنتازیهكهی نه‌وشیروان دوا كارتی سوتاوی به‌رده‌ستێتی وههگیز نه‌توانیویه‌تی ونه ده‌شتوانێت به‌م ئاخری عومرهیهوه وه‌ك پیری ئاخر شهر بێت وپیلانی له‌وچه‌شنه بباته سهربهوهی یه‌كێتی وگۆران له‌دژی پارتی یه‌كبخات .
بیر كردنه‌وه له‌دارشتنی ئه‌م پیلانه كهدهخوازین وانه‌بێت راگه‌یاندنی دواهه‌ناسه‌ی سیاسی ئه‌م كارهكتهرهئهنارشیستهیهوبۆدواجار بزمار به‌تابوتی سیاسی خۆی دا داده‌كوتێت .