بازرگانی ، ئایین و سیاسه‌ت
May 11, 2016
وتار و بیروڕا
ئایین و سیاسه‌تیش دوو چه‌مك و دوو ڕاستی و پێویستیین كه كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤدا هه‌یه ، ئایین په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ وه‌كو تاك له‌گه‌ل خودا و ڕێگایه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئارامی ده‌رونی ، خواناس و باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه له گه‌وره‌ی و مێهره‌بانی یه‌زدانی مه‌زن به‌باشی تێده‌گات و له‌دڵڕا هه‌ستی پێده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ش ڕێز له ئایین و له خه‌لك و له باوه‌ڕیان ده‌گرێت ، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه هه‌ندێ له ئه‌هلی عیرفان پێیان وایه بۆ هه‌ركه‌سێك و هه‌ر تاكێك ڕێگایه‌ك هه‌یه بۆ گه‌یشتن به خودا و خوداناسی .
ئه‌وی تریان كه سیاسه‌ته په‌یوه‌سته به هێز ، ده‌سه‌لات ، كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌تداری، سیاسه‌ت له ئاستی باڵادا چالاكی و كارێكه بۆ دۆزینه‌وه و په‌یره‌وكردنی باشترین سیسته‌م و مكانیزمی فه‌رمانروایی كردن و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به ئامانجی دابین كردنی ئاسایش ، ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار به پێی توانا و شیاویی تاكه‌كانی كۆمه‌لگا و دابین كردنی خزمه‌تگوزرای پێویست بۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وتۆ زه‌مینه‌یه‌ك بۆ تاكه‌كان فه‌راهه‌م بكرێت كه بتوانن له خۆشگوزه‌رانیدا بژین و په‌ره به زانست و مه‌عریفه‌یان بده‌ن و له شته شاراوه‌كانی ئه‌و جیهان و ئه‌و كه‌ونه تێ بگه‌ن و به‌ره‌و كه‌مالی مرۆڤایه‌تی هه‌نگاو بنێن .
هه‌ڵبه‌ت سیاسه‌تی به‌رێوه‌بردنی وڵات سه‌ركه‌وتوو نابێت گه‌ر له لایه‌ن كه‌سانی شایسته‌وه به‌ڕێوه نه‌بردرێت و له‌سه‌ر سێ كوچكه‌ی سه‌روه‌ری یاسا ، دادپه‌روه‌ری و دامه‌زراوه‌ی به‌ڕێوه نه‌چێت.
هه‌رچه‌ند ئایین و سیاسه‌ت گرنگ و پێویست بن بۆ كۆمه‌لگاكان ، به‌لام تێكه‌ل كردنی هه‌ریه‌ك له‌وانه له گه‌ل ئه‌ویتر و تێكه‌ل كردنی ئه‌و دوانه‌ش له‌گه‌ل بازرگانی مه‌ترسین بۆ سه‌ر كۆمه‌لگاكان ، هه‌روه‌ها هۆكاری هه‌ره سه‌ره‌كیشه بۆ تێكدان و ئالوده‌بونی ئایین و سیاسه‌ت و بازرگانی به ڤایرۆسی گه‌نده‌لی و فه‌ساد و مه‌ترسیشه بۆ سه‌ر خودی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و كاره هه‌لده‌ستن ، باوه‌ڕ ،ده‌سه‌ڵات ، پاره و دارایی و ته‌نات ئاسایش و ژیانیان ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی ڕاسته‌قینه.
بازرگانی كردن به ئایین، واته لادان له باوه‌ڕی راسته‌قینه‌ی خواپه‌ره‌ستی و بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كان و شكاندنی ئایین و مرۆڤه‌كان .
بازرگانی كردن به سیاسه‌ت و تێكه‌ل كردنی سیاسه‌توانی و بازرگانی واته گرنگی دان به پاره و گیرفان نه‌ك وڵات و هاوولاتیان كه ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ لێكترازانی كۆمه‌لگاكان و وێران كردنی ولاتان.