نا بو عیڕاقێکی یەکگرتوو ،بەرەو خیتابێکی یەکگرتوو

نا بو عیڕاقێکی یەکگرتوو ،بەرەو خیتابێکی یەکگرتوو
بێگومان گەلێکی تەبا و یە ک هەڵوێست بە گشت بیروڕا سیاسی و نەتەوەیی ئایینیەکانیەوە کە نیشتیمانیان یەک نیشتیمانە و چارە نوسیان یەک چارەنوسە بە گەلێکی سەرکەوتوو ئەژمار دەکرێت چونکە گەلان بە یەکگرتویی و یەک دەنگی دەتوانن ئامانجی خویان بپێکن و وڵاتی خویان لە هەمو ڕوێێکی مادی و مەعنەوی بەرەو پێشەوە ببەن وبە یێکەوە ڕوبەڕوی هەمو هەڕەشەو پێشهاتەکان ببنەوە وهەرچی مەترسیەک هەبێت بو سەر وڵات دوری بخەنەوە .

کوردستان بە درێژایی مێژوی سیاسی ڕوژهەڵاتی ناڤین هەڕەشەی بەردەوامی لە سەربووە و لەسەریەتی هەتاکو ئەمڕو لە هەمو لایێکەوە دوزی کورد پەلامار دراوە وهەمو جورە ئامرازێک بە چەکی قەدەغەکراویشەوە بو لە ناو بردنی کوردو ناسنامەکەی بە کار هێنراوە و بەکاردێت تا ێێستا بەهوی ێەقڵیەتی شوفینی و ڕەگەزپەرستی زاڵ بە سە ر دەڤەرەکەدالە لایێک وە لە لایێکی تریشەوە هاوتەریب بوونی بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەکە لە گەڵ وڵاتە زلهێزەکانی دونیا لە چواچێوەی ڕێککەوتنامە شومەکە ی سایکس بیکودا وهەروەها نەبوونی یە کڕیزی وتەبایی لە نێو ماڵی کوردیدا بە گشتی .

کوردستان هەر لە وڕوژەوەی کە لە نێوان دوو ێیمبراتوریەت واتە عوسمانی و سەفەوی دا دابەش کرا ودواتر لە ۱۹۱٦ ز جارێکی تر بو چوار پارچە لەتکرا ئامانجی دوژمنانی کورد بریتی بووە لە تواندنەوەی ناسنامەی نەتەوایەتیمان لە ژێر قەلەمڕەوی خویاندا وە کاتێک لاپەڕەکانی مێژوو هەڵدەدەینەوە ئەم حەقیقەتەمان بو ڕون دەبێتەوە کە چون و لەبەرچی ئەم هەمو ستەمە دەرحەق بە کورد کراوە وەکو نەتەوە لەم دەڤەرەدا.

باسکردن لە و غەدرە مێژوییەی کە بە رامبەر بە کورد کراوە لە سەر ئاستی جیهانی و هەرێمایەتی پانتایێکی زور فراوانی هەیە و ئاوێکی زور هەڵدەگرێت بویە بەکورتی باس لە چەند لایەنێک دەکەین کە پەیوەندی بە عیڕاق و باشوری کوردستانەوە هەیە و پرسیارێک دە خەینە ڕوو ئایا لە وەتە ی عیڕاق دامەزراوە لە ۱۹۲۰ ز لە لایەن کوڵونیالیزمی ئنگلیزەوە تا ئەمڕو کە کە مینەی عەرەبی سوننی فەرمانڕەوایی کرد بو ماوەی ۸۳ ساڵ وە ک عیڕاقئکی بە زور لکێندراو بو کورد لە باشوری کوردستان چ بەرژەوەندیەکی هەبووەبێجگە لە ماڵوێرانی و نەهامەتی وە هەروەها لە دوای ساڵی ۲۰۰۳ وە تاکو ئەمڕو دەستکەوتی کورد چی بووە لە چوارچێوەی ئەم وڵاتەدا سەرەڕای ئەوەی کە کورد بەشدارێکی سیاسی کارابووە جگە لە پێشێل کردنی مافەکانی و دژایەتی کردنی گەلی کورد لە باشوری کوردستاندا لە هەمو ڕویێکەوە واتە لە ڕوی سیاسی و ئەمنی و سەربازی و دیبلوماسی و ئابوری و دارایی و هتد ؟

عیڕاقئکی فرە پێکهاتە بە زور لکێندراو عیڕاقێکی شکەست خواردووە و هەر لە سەرەتای دامەزراندیەوە تائەمڕو ڕوبەڕوی پەرچەکداری کورد بوتەوە وناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی وکومەڵایەتی تد... بەردەوامە و هێشتانەیتوانیوە ڕزگاری بێت لەم دوخە ناڵەبارەی کە نزیکەی سەدەیێکە دوچاری بووە و ێیستاش شتێک نەماوە بە ناوی عیڕاقێکی یەکپارچە و بە تەواوی هەڵوەشاوەتەوە چونکە بناغەی ئەم وڵاتە هەر لە سەرەتاوە لە سەر بەفر دروستکراوە و ێیستاش بە تەواوەتی بەفرەکە تاوایتەوە هەر هەوڵێکیش لە پێناو دوبارە بونیاتنانەوەی عیڕاق وەک ڕابردوو بدرێت ستەمێکی گەورەیە دەرحەق بە ڴشت پێکهاتەکانی دەکرێت بویە دابەش کردنی عیڕاق زەرورەتێکی حەتمیە و لە بەرژەوەندی هەمو پێکهاتەکاندایە بە بێ جیاوازی وپێکهاتەکان دەکرێ ببن بە سێ دەوڵەت و هاوسێییەکی باش بن لە گەڵ یەکتری وەک باشترین ێەلتەرناتیڤ
بو بەرڤەراربوونی ئاشتی و ئارامی وڕزگاربوونی کوردیش لە م هەمو زوڵمو زورداریە بە یەکجاری.

ئەوە ی ماوە ێاماژەی پێ بکەم ئەوەیە کە لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان خویان بە دور بڴرن لە مەسەلەی یەکپارچەیی عیراق و وبەدوای کڵاوی بابردوو دا نە گەڕێن چیتر ،بابیر لە بەرزەوەندی گەل و نشتیمانەکەمان بکەینەوە ویەک دەنگ و یەک هەڵوێستی خومان بە هێز بکەین هەم لە سە ر ێاستی بیروڕا سیاسیەکان هەم لە سەرئاستی جەماوەری کوردستان بە گشتی پێگەی بە هێزی ێستای وڵاتەکەمان بە هەند وەربگرین و هاوکاری سەروک بارزانی بکەین لە پێناو سەربەخویی باشوری کوردستاندا و چیتر بیر لە یەکپارچەیی عیڕاق نەکەینەوە وپا وانە لە هەڵەکانی ڕابردومان وەربگرین و ڕەوشی سیاسی ناوچەکە لە سەربنەمای ێەقڵانی و بە شێوەیێکی لوژیکیانە بخوێنینەوە بوبەرژەوەندی میللەتەکەمان بە پێچەوانەوە دەرفەتی ئەمجارە وە ک باشترین دەرفەت لە دەستمان دەڕوات ودوزی ڕەوای گەلە کەمان دە گەڕێتەوە بو خالی سفر .
Top