پارتی وبارزانی و جەماوەری کوردستان
May 9, 2016
وتار و بیروڕا
پارتی وبارزانی بە درێژایی تەمەنی خەباتیان خەباتێکی پاک و بێ گەردیان کردووە وهەڵگری ئامانجێکی زور پیروز بووە کە ئەویش بریتی بووە لە خەبات وتێکوشان دژی ستەمکاری لە عیڕاق و ناوچەکە ونە هێشتنی زوڵم لە سەر نەتەوەکەمان بە گشتی وڕوبەڕوبونەوەی دوژمنان وناحەزانی دوزی ڕەوای کورد و گێڕانەوەی ئەو مافە ڕەوایە ی کە لە کورد وەک نەتەوە زەوت کرابوو بویە هەمیشە پارتی و بارزانی ئامانجی سەرەکی دوژمنان و ناحەزانی کورد و کوردستان بونەدوژمنان کلیلی گەیشتن بە جێ بە جێ کردنی مەرامی گڵاوی خویان لە لاوازکردنی پارتی وبارزانی دا دوزیوەتەوە و باش دەزانن کە ئەگەر پێگەی پارتی و بارزانی لەق بکەن دەتوانن بە ئاسانی هەژمونی خویان بسەپێنن بەسەر باشوری کوردستاندا ولە وێشەوە دوزی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان بەو شێوەیە ی کە ئەوان دەیانەوێت شکەست پێ بهئێنن و نە هێڵن ئامانجی نەتەوەیی خوی بپێکێت کە ئەمڕو وا نزیک بوتەوە لە کوتایی
بەڵێ دوێنێ پارتی و بارزانی و ئەمڕو ولە داهاتوش دا پارتی وبارزانی ئامانجی دوژمنانە ودوژمنانی کورد دەیان نەخشەو پیلانیان لە دژی پارتی و بارزانی داڕشتووە وبەردەوامیشن لە هەمان کاتدا هەتا کو ێێستا بەڵام هەر گیز نەیانتوانیوە و ناتوانن پێگە ی پارتی و بارزانی لاواز بکەن چونکە خاوەنی پێگەی جەماوەری بە هێزە بە جورێک کە پارتی و بارزانی وجەماوەر تەواوکەری یەکترن و هەرگیز لە یەکدی جیا ناکرێنەوە٫ زورینەی جەماوەری کوردستان لە وە بە ئاگان کێن ئەوانەی خەبات دەکەن و قوڕبانی دەدەن لە پێناو پاراستنیان لە هەمو ڕویێکەوە ٫کێن ئەوانەش کە بەردەوام سەنگەریان لە کورد و کوردستان گرتووە تا ئەمڕو وە بونەتە هاوسەنگەری دوژمنانمان ودەیانەوێت کوردو خاکی کوردستان بخەنە ژێر هەژمونی داگیرکاران و کوردو ناسنامەی نەتەوەیی و کەڕامەتی نەتەوە ستەمدیدەکەمان بە قوڕبانی بەرژەوەندیە تەسکە حزبیەکانیان بکەن .
پارتی و بارزانی لە دوێنێ وە بو ئەمڕو وە لە ئەمڕووە بو سبەی بەرگریکاری سەرەکی بووە لە پاراستنی کوردو کوردستان و بویەش ئەمڕو خاوەنی قسەی یێکەم دەبێت لە سەر هەمو مەسەلە چارەنوسازەکاندا ناحەزان پێییان خوش یان ناخوش چونکە ێیڕادەی سیاسی زورینەی خەڵکی کوردستان لە گەڵ ئەجیندا پیروزەکەی پارتی و بارزانی دایە کە بریتیە لە سەربەخویی کوردستان .
لە کوتایی دا ئەمڕوش پارتی و هێژا بارزانی خویان بە خاوەنی کوردستان زانیوە وبەرپرسیاریەتی نیشتیمانیان هەڵگرتووە وبەو پەڕی هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانیەوە لە سە ر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوەچەیی و عیڕاقی لە لایێک ولە لایێکی تریشەوە لەسەر ئاستی ناوخویی ڕوبەڕوی گشت تەحەدییەکان بوتەوە لە سەر هەمو ئاستەکاندا بە پێچەوانەی هندێ کەس و لایەنی نابەرپرس کە هەم خویان دزیوەتەوە لە بەرپرساریەتی وڕایانکرد وهەم چونە نێو سەنگەری دوژمنان و نەیارانی کورد وهوشانی ئەوان دژایەتی گەل و نیشتیمان دەکەن بویە قسەی یێکەم و کوتایی هەر شایستەی پارتی و هێژا بارزانیە بە پلە ی یێکەم.