كێ خاوه‌نى ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه؟؟ هه‌ر ئه‌ویش ده‌توانێ قسه‌بكات و پڕۆژه‌ى هه‌بێ......
May 8, 2016
وتار و بیروڕا
له‌و كاته‌ى كوردستان له سه‌روبه‌ندى قه‌یرانێكى قوڵى ئابووریدا بوو هه‌نگاوى به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌نا هه‌ندێ سه‌ركرده‌ى حزب و په‌رله‌مانتاره‌كانیان گه‌له‌كۆمه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌كرد، پڕۆژه‌ى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سه‌رنه‌كه‌وێ ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وان ناتوانن خاوه‌نى دانانى بلۆكێكبن له پڕۆژه‌ى به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو ئه‌وكات خه‌ریكى ژماره حسابى هه‌ڵه‌و چاوبه‌ستنى خه‌ڵكى و هاندان و روخاندنى ئه‌و حكومه‌ته‌بوون هاوشان له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانى په‌كه‌كه كه به خوێنى هه‌زاران شه‌هید و ئه‌نفال بونیاد نرا، ئێستاش هه‌ر ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ خۆیان بكه‌ن به ده‌مڕاستى هه‌موو شتێك و ره‌ش و سپى بۆ شه‌ڕى داعش و سه‌ربه‌خۆیی و پڕۆژه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت ده‌خه‌نه‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه له‌م قۆناغه به‌دواوه ناتوانن خاوه‌نى هیچ بن.
له‌م قۆناغه تەنها کەسانێک بۆیان هەیە قسە لەسەر داهاتووی کوردستان بکەن کە خوێنیان بۆ پاراستنی کوردستان داوە، لە سەنگەری بەرگرییدا بوون، شەری دیپلۆماسی‌یان بۆ سەربەخۆیی کردووە، شانیان داوەتە بەر بەرپرسیارێتی و بە کارکردن بۆ چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی دارایی، به شێوه‌یه‌كى كردارى ڕووبەڕووی گەندەڵی بوونەتەوە، ئەمانە خاوەنی کوردستانن و کار بۆ داهاتوویەکی گەش بۆ گەلە ستەمدیدەکەمان دەکەن نەک کەسانێک کە لەکاتی تەنگانەدا خۆیان لە بەرپرسیارێتی دزییەوە و جگە لە قسەی بریقەدار هیچیان بۆ ئەم وڵاتە نەکردووە.
ئێستا حه‌قى خه‌ڵكى كوردستانه بپرسێ ئاخۆ دەستکەوتی قسەی گەورەی ئەوان بۆ وڵاتەکەمان چی بووە؟ تەنانەت بە نووسینیش خزمەتێکیان بە وڵات نەکرد و قەڵەمەکانیشیان خستۆتە خزمەتی دوژمنانی کوردستان. ئەوانەی لە هەر دەرفەتێکدا خۆیان خستۆتە بەرەی دژی کوردستان و بۆ ئافەرینێکی بێگانە پشتیان لە گەلەکەیان کردووە، ئێستا بە چ ڕوویەک دین و شەرت و مەرج بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی دادەنێن؟
ئاخر ئەوانە كه وزەی خۆیان بۆ کوشتنی ئیرادە و بڕوابەخۆبوونی گەلی کوردستان تەرخان کردبوو، مافی ئەوەیان نییە خۆیان بە خاوەنی چارەنووسی گەل و وڵات بزانن، چونكه ئێستا زانیان كه سەربەخۆیی مافی ڕەوای بێ چەند و چۆنی کوردستانە و هیچ هێزیك ناتوانێت ئەو مافە لەگەلەکەمان زەوت بکات. خەباتی دەیانساڵەی گەلەکەمان و ئەو هەموو قوربانیدانە لەپێناو ئازدیدا بووە هه‌ر به‌ده‌ستى ده‌هێنێ ده‌یانه‌وێ خۆیان بكه‌ن به خاوه‌نى، به‌ڵام گه‌لى كوردستان چاوى تیژ و روونه و ده‌زانێ كێ خاوه‌نى راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆییه.
گه‌لى كوردستان چاوى ئه‌وه ده‌بینێ كه لە شەری دژی تیرۆریستانی داعشدا، ئەوەی هاوکاریی داعشی کردبێت، بە کردەوە یان پڕوپاگەندەکردن بە قازانجی دوژمن و هەوڵدان بۆ شکاندنی ورەی خەڵک و بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە، لاى خه‌ڵك و لە دیدی پێشمەرگەدا هەر بە داعش دەژمیردرێن و هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ داعش و لە جەنگی دژی تیرۆردا هەمان ماڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، له‌به‌رئه‌وه عه‌قڵیه‌ته داعشیزمه‌كان ناتوانن خۆیان بكه‌ن به پێشمه‌رگه.