سه‌روه‌ری به‌وانه ده‌برێت كه به‌شێكی دانه‌براوی كاروانی سه‌ربه‌خۆیین...
May 8, 2016
وتار و بیروڕا
پارت ولایه‌نه‌سیاسیه‌كانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان پشكی به‌شداریان هه‌یه له‌م میتینگه نێوده‌وڵه‌تیه‌دا بریاریان داوه شه‌ریكی خواستی سه‌رخۆبونی كوردستان بن لێ ئه‌وه‌ی ته‌ریكی هه‌ڵبژارد وله‌ده‌ره‌وه‌ی فۆرمی سه‌به‌خۆیی كوردستان دا خۆی راگه‌یاند هه‌موو ئه‌وگروپ ده‌سته وتاقمانه بوون كه چاره‌نوسیان به ئه‌جندای بێگانه‌وه گرێ داوه ،ئه‌ولایانانه‌ن كه بریارێكیان داوه له‌مه‌حاڵ ئه‌سته‌م تره بریارێك دژی مافی چاره‌نوسه وسێو ده‌كه‌نه سه‌به‌ته‌ی ئه‌جندای داگیركه‌رانه‌وه‌وشه‌ركیان هه‌ڵبژاردووه له‌گه‌ڵ وان‌دا.
ئه‌وه‌ی له‌میدیاكانه‌وه بینیمان وبه‌ئاشكرا راگه‌ینه‌را ئه‌وراستیه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌یه كه په‌كه‌كه وگۆران ویه‌كێتی بریاری دووره په‌رێزیان هه‌ڵبژارد له‌ره‌وتی سه‌ربه‌خۆیی ودوورونزیك به‌شێك نه‌بوون له‌خواستی ره‌وه‌ندی كوردی بۆهێنانه‌دی ده‌وڵه‌تی كوردستان .
به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه هیچ هێز لایه‌نێك هێندی وان ئاماده‌نیه پۆپۆلیستیانه زمان له‌قسه‌ی گه‌وره وه‌ربدات وكه‌سیش به‌قه‌د وان دژی خواست وئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه .
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌كایه‌ی سیاسی دا كۆتایی پێهاتووه كه‌چی بوه‌ته مونه‌زیری شكاندنی ئیراده‌ی تاك وجاردان له‌پێناوی بێ هیواكردن وبروابه‌خۆنه‌كردن ئه‌مه‌یه ته‌رزی كاری ئه‌م كاره‌كته‌ری ئه‌مرۆ به‌داخه‌وه بوه‌ته موفه‌كیرومونه‌زیری ره‌وتێكی ئه‌نارشیست له‌خودی بزوتنه‌وه‌كه‌یه‌وه تاده‌گاته به‌شێك له‌یه‌كێتی وله‌ولاشه‌وه په‌كه‌كه وه‌ك بزاوتێكی نامۆ كۆمه‌كی پێ ده‌كات .
له‌سه‌رده‌می سته‌مكاری دا ئه‌وده‌مه‌ی پێشمه‌رگه به‌خوێن وگیانی خۆی مێژووی سه‌روه‌ری ده‌نوسیوه ئه‌و دروشمه له‌سه‌ر كوچه كۆڵانه‌كان ده‌نوسرایه‌وه كه‌مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی جلی خاكی بوو پێشمه‌رگه بێت وهه‌رچی به‌كوردی دوا هه‌رشۆشگێر ،ئێستاش رێك وایه ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی خواستی سه‌ربه‌خۆیی ویه‌كریزی كوردستان ده‌كه‌ن جا به‌هه‌ربه‌رگ وپێتاوێكه‌وه بن وبه‌هه‌رزمانێك بدوێن خوێنی دوژمن به‌ده‌ماریان دا دێت وده‌رواوبه‌قه‌ده‌ر تاڵه‌مویه‌ك جیاوازنین به‌بیرورای دوژمنان بگره بونه‌ته ده‌ستكه‌لای وان وئاوله‌جامه ژه‌نگاویه‌كه‌ی دوژمن دا ده‌خۆنه‌وه.
ئێستا كه‌پێشمه‌رگه‌ی كوردستا له‌به‌ره‌كه‌ی شه‌ردایه بۆ پاراستن له‌خاكی كوردستان وله‌بری هه‌موو جیهان شه‌رله‌دژی تیرۆرستانی داعش ده‌كات ،دوائاواتیان له‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا ده‌بنیننه‌وه بۆیه مه‌ترێزیان قیام گرتوه ورۆژانه مژده‌ی هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان ده‌نوسینه‌وه ،جا ئه‌وه‌ی له‌م شه‌ره چاره‌نوسسازه‌دا خزمه‌تی به‌ئه‌جندای دوژمن كردبێـت و كاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردبێـت میله‌ت بێوره بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی میدیای گۆران وسێبه‌ره‌كانی كردیان نه‌یاری خاكی وكوردستان وئیراده خۆراگری پێشمه‌رگه‌ن بۆیه مێژوو لییان خۆش نا‌بێـت وئاسۆ لێمان گه‌ش وروونه و واده‌ی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان هێجگار نزیكه ئه‌وكات سه‌روه‌ری به‌وانه ده‌برێت كه به‌شێكی دانه‌براوی كاروانی سه‌ربه‌خۆی بوون .