ئەوە وەفای بارزانی ئەوەش پیلانی پەیەدە

ئەوە وەفای بارزانی ئەوەش پیلانی پەیەدە
هیچ کاتێک بەقەد ئێستا ڕۆژئاوای کوردستان، لە لێواری مەترسی نییە، لەلایەک نییەت خراپی دەسەڵاتی سوریا و لەلایکی دیکە نەزانین و دیکتاتۆریەتی پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان، کێشەکە ئەوەیە پەیەدە نەگوێ بۆ میللەت شل دەکات، نە لەفەرمانی پەکەکە و بەشار ئەسەد دەردەچێت، بۆیە هەرکاتێک لایەنێک بیەوێت پێشنیاری چاک بوونی رەوشەکە بکات ئەو بەمەترسی لەسەر خۆی دەزانێت، هەتائێستاش پەیەدە لە خەیاڵی ئەوە دەژیت کە بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان موجامەلەیان دەکەن و پەکەکەش بۆ توندویتژی و بەگژاچوونی هێزە سیاسییەکاین رۆژئاوای وکردستان بەکاریان دەهێنن.
لەماوەی ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، بەمەبەستی یەکریزو پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان، سەرۆک بارزانی، چوار جار لەگەڵ نوێنەرایەتی پەیەدە و هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆبوەتەوە لەسەرجەم کۆبوونەوەکان داوای کردووە کە یەکریزی ناوماڵی کوردی بپارێزن، دواتر رێککەوتنی لەنێوان لایەنە ناکۆکەکانی ڕۆژائاواکردووە (ئەنەکەسە)و (دەڤدەم)، بەڵام لەهەردوو رێککەوتنەکەی کە بەرێککەوتنی دهۆک ناسراوە پەیەدە بەفشاری پەکەکە و بەشار ئەسەد بەتاک لایەنە دەستی کردووە بە تێکدانی رێککەوتنەکە، حەقی خۆیەتی ئەوە بیری پەیەدە بهێنینەوە کە ئەوە سەرۆک بارزانی بوو لە رۆژی تەنگانە دەرگای بۆ خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کردەوە تابێتە باشووری کوردستان، ئەوە سەرۆک بارزانی بوو دەزگا خێرخوازیەکانی خستە خزمەتی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە بە ملیۆنان تەن خواراک و پێداویستی بۆ دەناردن ئەوانیش نەیان دەدا بەخەڵکی و برابەشیان دەکرد لەگەل شەبیحەکانی بەشار ئەسەد، ئەوەشمان بیر کاتێک پەیەدە نەیتوانی کۆبانێ بپارێزێت بەفەرمانی بارزانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بە خاکی تورکیادا نارد بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کە توانیشی تورکیا بەو هەنگاوە رازی بکات.
هەربارزانی بوو، چەک و پێداوستی سەربازی گەیاندە شەرڤانەکانی پەیەدە کەچی ئەوان بوون دەیانەویست چەکدارەکانیان بدەن بەگژ پێشمەرگەدا، بارزانی لەماوەی تەقینەوەکانی رابردووی قامشلۆ سەرجەم دامەزراوەکانی حکوومەتی کردە ئامادە باشییەوە بۆ وەگرتنی بریندارەکان و ناردنی سەرجەم پێداوستی پزیشکی، بەڵام ئەوە (پەیەدە)یە لەڕۆژئاوای کوردستان هانی خەڵکی دەدات لەدژی باشووری کوردستان بەڵگەش زۆری یش لەو بارەوە هەیە.
بارزانی، هەولی جددی دا بۆ ئەوەی فرۆکەی هاوپەیمانان لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە هاوکاری بکەن بۆ لێدانی بنکەو بارەگاکانی داعش لە کۆبانێ واتە بارزانی رێکخەری پەیوەندی ڕۆژئاوای کوردستان و هاوپەیمانان بوو، کەچی ئەوە پەیەدە بوو کە ئێستا لەهەوڵ دایە بۆ گرتن و راوەدوونانی ئەو کەسانەی لە بیرۆکەی بارزانییەوە نزیکن لە رۆژئاوای کوردستان.
بەپێی زانیاری هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کە باسکراوە، ئێستا پەیەدە دەستی کردووە بە شکایەت و هاندانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لەدژی هێزی پێشمەرگەی ڕۆژئاوای کوردستان و چەندین راپۆرتی نهێنی و مەترسیداری حزبی لەسەر ئەو هێزە داوەتە هاوپەیمانان کە ئەوەش مەترسیەکی گەورەیە دەبێت سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و سەرۆک بارزانی ئاگاداری بن.
Top