هه‌ولێر و پارتی دووانەیەکی لێکجیانەبووەوە
May 5, 2016
وتار و بیروڕا
بێگومان مه‌به‌ستی به‌ڕێزیان له گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه زۆر ڕوون بوو وه ئه‌مه‌شی به ئه‌رکی سه‌ر شانی پارتی ده‌زانی له خزمه‌تکردن و به‌ره‌وپێشڤه‌چوونی شاری هه‌ولێر.
بۆیه خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر درک به‌وه ده‌که‌ن که چی جیاوازییه‌ک له نێوان ئێستا و ئه‌وسای شاره‌که‌یان و شارەکانی دیکە‌دا هه‌یه و هه‌ولێر له کوێوه به‌ره‌و کوێ گۆڕاوه و ئه‌و گۆڕینه‌ی سیمای شار و ئارامیه‌که‌ی به‌رهه‌می کام لایه‌ن و سیاسه‌تی به‌رهه‌مداری کێیه.
که‌واته هاونیشمانیه‌کی هه‌ولێر که ئێستا له سایه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانی شاره‌که‌یدا ئازادانه ژیان به‌سه‌رده‌بات، گەر سه‌یری ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتداری حوکمی هەولێر بکه‌ین کە هەندێک سەرکردە پێیان ده‌گوت "گوندێکی گه‌وره" تێدەگەین کە چ گۆڕانێکی مەزن لە ژێرخانی ئابووری و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەم شارە کراوە. که‌چی ئێستا زۆر سه‌یره که‌سێک خۆی به خه‌ڵکی دێرینی هه‌ولێر بزانێت به‌ڵام هێنده زوو ئه‌و ڕابردووه له بیر بکات و ناشیانە بکەوێته هۆنینه‌وه‌ی ڕق و کینه‌ی و شه‌لم کوێر بەسەر شارەکە و دەسەڵاتدا بڕشێتەوە، ئەمە جگە بە جەهل بە هیچ شتێکی تر پێناس ناکرێت و ئەچێتە خانەی ئانارشیستیەتەوە.
ده‌بوو نوسه‌ری جاهیل ئه‌وه‌شی له بیربێت که هه‌ولێر له بیست ساڵی حوکمڕانی پارتیدا له گوندێکی گه‌وره‌وه گۆڕا بۆ پایتەختێکی ئارام و ئاوه‌دان و له سایه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و سیاسه‌تی حه‌کیمانه‌ی سه‌رۆک بارزانی ئەم شارە بووە سیمبولی پێکەوەژیان و پایته‌ختی هه‌رێمێکی خاوه‌ن پێگه‌ی سیاسی و ئابوری کاریگه‌ر له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و تەنانەت، بووه‌ته جێگه‌ی ته‌نیا ئومێدی هاوپه‌یمانانی دژی داعش که زۆرترین دیداری دیپلۆماسی و سیاسی سه‌رکرده‌کانی جیهانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت..
له هه‌ولێره‌وه‌یە کە به سه‌رکردایه‌تی سه‌رۆک بارزانی پلانی شه‌ڕی دژی داعش و پاراستنی خاکی کوردستان به ڕۆژئاوای کوردستانیشه‌وه داده‌ڕێژرێت، ئه‌مه له کاتێکدا له ئێستادا نوێنه‌رایه‌تی و کونسولخانه‌ی زیاتر له ٣٠ وڵاتی بیانی و نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا له هه‌ولێرن و به‌چاوی خۆیان ئه‌و پێشکه‌وتن و به‌ره‌وپێش چوونه‌ی هه‌ولێر ده‌بینن و پشتگیری ئه‌و سه‌قامگیری و پێکه‌وه ژیانه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌که‌ن که له ناوچه‌یه‌کی چوارده‌وره ته‌نراو به شه‌ڕ و ئاڵوزی و پیلانی دوژمن و نه‌یاران به‌ڵام کاروانی ئاوه‌دانی و پلانه به‌رده‌وامه‌کان بۆ پاراستنی هێمنایه‌تی و ئارامی ڕۆژ به ڕۆژ به‌رده‌وام و باشتریش ده‌بن.
ئه‌م ڕاستیه‌ش لای خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌ت هه‌ولێریش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و هاونیشتمانیانی ئه‌م شاره زیاتر پشتیوانی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی سیاسه‌تی پارتین بۆ پێشکه‌وتنی شاره‌که‌یان که ئه‌مه‌ش هه‌ندێ لایه‌ن و نوسه‌ر و میدیای سه‌غڵه‌ت کردووه و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خه‌ڵکی هه‌ولێر بە کۆیله و ده‌سته‌مۆبوون ناوده‌بەن! پێویسته وه‌بیر ئەو میدیا و قه‌ڵه‌مه سێبه‌رانە بێنینه‌وه که ئەو کاتەی هه‌ولێر له ژێر مه‌ترسی هێرشی داعش و دوژمنان بوو، سه‌رۆک بارزانی ئه‌مریکا و هێزه هاوپه‌یمانه‌کانی هێنایه سه‌رهێڵ و به قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه و پشتیوانی ئه‌وان ئه‌م شاره و ئەزموونی حکومڕانی هەرێمی پاراست.
بۆیە هەولێر وپارتی پێکەوە گەشەیان کردووە و دووانەیەکی هەمیشە زیندوو و لێکجیانه‌بووه‌وه‌ن.