ئەوەی ئیمڕۆ لە بەشێكی میدیای سلێمانی دەبینرێت

ئەوەی ئیمڕۆ لە بەشێكی میدیای سلێمانی دەبینرێت
ئەوەی ئیمڕۆ لە بەشێكی میدیای سلێمانی دەبینرێت دەرهاویشتەی ئەو بێسەرو بەری و فەوزا سیاسیەیە كە لە چەند ساڵی رابردوو سنوری زۆنی سەوز‌وونیلی گرتۆتەوە, لەوێ‌ بەناوی ئازادی رادەربڕین جۆرێك لە بەرەڵای میدیای پەروەردەكرا, وە جۆرێك لە میدیا هاتەبوون كە تەواو داماڵدراوە لە بەهای ئەخلاقی و ئینتیمای نەتەوەی, دەست لەپشتدانی حزبی‌و بەكارهێنان‌و ئاراستەكردنیان دژبە حزبی بەرامبەر وای كرد كەلێنێكی گەورە بكەوێـە نێوان كاری ئەوان وەك راگەیاندن‌و ئیتیك‌و ئەخلاقی میدیایی لە لایەك‌و ئینتیمای نەتەوەی لە لایەكی دیكە جگە لەوە بەجۆرێك لچ كران كە وڵاتانی ئیقلیمی‌ونەیارانی كورد ئاسان دەتوانن وك تابوری پێنجەم دژ بەخودی حزبەكەو تەنانەت دۆزی كورد بەكاریان بێنن, نمونەی كاری رابردوو ئەو مێدیایانە دیارە.
ئەو مەكینە ئیعلامیانەی سلێمانی كە چەپ‌و راست دەدەنە بەریەك بەرزترینی ئاستی كورد بوون نزمی ئاستی تێگەیشتنەكانیان دەكەن, ئەركێكی مەزن دەخاتە سەر شانی خەلكی سلێمانی, چونكە بەدەر لەوانە كە ئیمڕۆ بونەتە دەمڕاستی ئەو شارە, شاری رۆشنبیران هەزاران قەلەمی جوانی خاوەن هەولێستی تێدایە, سەتان هەزار رۆشنبیری پڕئەزموون‌و لێوانڕێژ لە هەستی نەتەوەی تێدایە, كە هەق نیە لەئاست بێحورمەتی ئەو مێدیایانە چیتر بێدەنگی بەشیان بێت. بەتایبەت لە كاتێكدا لە دوو رۆژی رابردوو پێچەوانەی سرودی ئەی رەقیب ئاوازیان ژەنی دژ بە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە هاتنە گۆ, هۆتافی هۆیهایان بۆ پێشمەرگەو فەرماندەیە پێشمەرگەیەكان بە شەهید‌و بریندارەكان كێشا,دوای ئەوەی بوونە دەمڕاستی دوژمنی كورد, دەبێت لەمەو دوا كوردپەروەرانی ناوچەكە سنورێك بۆ دەمدرێژیەكانی ئەوان دەبنێن ئەو كلتورە توڕ هەلبدەن كە لەشەستەكانی سەدەری رابردوو بە میرات لە رۆژنامەی رزگاری بۆ ئەم شارە ماوەتەوە.
یاد سرێشمەیی
Top