بەشێک لە میدیاکانی سلێمانی کەوتنە هەڵەیەکی گەورەی کاری راگەیاندنییەوە بە جۆرێک بوونە بڵنگۆی دەنگی داعش لە کوردستان، ئەگەر ئەمانە بەبێ مەبەست ئەم هەوالانەیان بڵاو کردبێتەوە دواجار دەبێت باش لەوە بزانن کە ئەو هەڵمەتەی ئەوان کردیان خزمەتێکی گەورەی داعشی کردوو زیانی لەورەی خەڵک و ئاشتی کۆمەڵاتی کوردستان گەیاند، لەماوەی رابردوو داعش بۆ ئەوەی خەڵکی ناو موسڵ لە هەواڵی دەرەوەی خۆیانن نەزانن هەڵسا بە داخستن و قەدەغەکردنی راگەیاندنی دەرەوەی موسڵ، بۆئەوەش دەستی دایە هەڵمەتێکی فراوان بۆ دژایەتی کردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و لەڕێگای ناوەندە جیاوازەکانەوە کاری دەکرد بۆ ئەوەی فشار لەسەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان دروست بکات ئەوەیش بەکردنەوەی دەیان ئەکاونتی تایبەت لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، کە لەوێوە هەندێک گرتە و هەواڵی بڵاو دەکردەوە بۆ ئەوەی راگەیاندنی کوردی سودی لێوەربگرێت و ورەی پێشمەرگەی پێ بڕووخێنێت، بۆ ئەمەش زۆرێک لە راگەیاندنەکانی سلێمانی کەوتە هەڵەیەکی کوشندەوە دەستیان کرد بەبڵاوکردنەوە و نیشاندانی ئەو هەواڵانە بۆ خەڵکی کوردستان کە ئەوەش داعش نەیتوانی لە رێگای میدیاکانی خۆیەوە بیکات لە رێگای راگەیاندنی کوردییەوە کردی.
بینیمان لە هێرشەکەی دوای داعش بۆ ناوەران و گوێڕ و تەلسقۆف بەشێک لەو میدیایانە بێ باکانە کەوتە دژایەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەرەکانی جەنگ بەتایبەتی میدیاکانی" لڤین و میللەت پرێس و خەندان و پەیجەکانی گۆڕان"، کە بەشێک لە هەواڵەکانیان زۆر مەترسیداربوون بەتایبەتی ئەوانەی باس لە مەترسی ئەسیربوونی پێشمەرگە دەکەن لە کاتێکدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان خۆراگرانە توانی بەسەر تیرۆرستانس داعش سەرکەوێت.