ئه‌ڵقه‌ له‌گوێی ‌ تره‌گوێ قوت .....

ئه‌ڵقه‌ له‌گوێی ‌ تره‌گوێ قوت .....
ئیستا به‌غدا له‌دۆخێكی هێجگار شڵۆقدایه‌ دۆخی سیاسی بارگاویه‌ به‌به‌ریه‌ككه‌وتن ولێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ كه‌چی سه‌یر له‌وه‌دایه‌ كه‌سانگه‌لێك لێره‌ هێشتا تای عێراقچێتی به‌ری نه‌داون په‌ل بۆ ئه‌وه‌ ده‌كوتن له‌م بارودۆخه‌شدا به‌خه‌یاڵی پوچیان باربۆی شكستی به‌غدا به‌وه‌بكه‌نه‌وه‌كه‌په‌لاماری شكۆی پێشمه‌رگه‌ وسه‌روه‌ری كوردستان بده‌ن ئائه‌مه‌یه‌ پێی ده‌وترێت كه‌وچك له‌ئاگر گه‌رمتر .
عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف كه‌جگه‌له‌ ئه‌شكه‌وتی ده‌نگێكی نه‌شاز وده‌رباری قاپی كویخاكه‌ی له‌گرده‌كه‌ هیچی دیكه‌ نیه‌ ورۆژێك له‌رۆژان نه‌ك دێر ووشه‌یه‌كی بۆ دنیا ی مه‌عریفی نه‌بوه‌ وناشبێت له‌ماڵپه‌ره‌ گوماناوی وده‌ستكه‌لاكه‌ی لڤین پرێس ورێنه‌یه‌كی خۆی به‌ناوی سواڵكه‌ری ترزل بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌به‌خوێندنه‌وه‌ی جگه‌له‌ به‌خه‌سارچونی كات وپروكاندنی تاقه‌ت هیچی دی لێ به‌رهه‌م نه‌هاتوه‌ .
هه‌ربه‌راست ئه‌وكاته‌ی به‌خه‌سارم دا وئه‌م ووشه‌ تێكه‌ڵ وپێكه‌ڵانه‌م خوێنده‌وه‌ هه‌ستم ده‌كرد له‌ناوه‌راستی كۆڵانێكدا ره‌وه‌ستاوم ونابه‌ڵه‌دێك به‌ده‌م بنیشت جوینه‌وه‌‌ ئیشو كاری به‌س ئه‌وه‌نده‌یه‌ هه‌رچی به‌وێدا گوزورا بیداته‌ به‌رنه‌شته‌ری توانجی سه‌ره‌رێی هه‌ناسه‌ی ئه‌م نوسینه‌ به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌م تانه‌وه‌شێنه‌یه‌.
ئه‌گه‌رچی ئه‌وكاته‌ی ئه‌م وتاره‌م نوسی وناویم ئاماژه‌ پێده‌كرد خه‌یاڵم لای ئه‌وه‌بوو كه‌دوای نوسینی ئه‌م وتاره‌ ده‌بێت ده‌ستم به‌گڵی سور بشۆم به‌ڵام ناچار بووم ئه‌وعه‌زیه‌ته‌ش بخه‌مه‌ به‌رده‌م خۆم وه‌ڵامیكی گورچك بری بده‌مه‌وه‌ تالانی كه‌م فێر بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌شاره‌زایه‌ له‌جوینی بنێشت لانی كه‌م تانه‌وه‌شێنی سه‌ره‌رێی پیاوچاكان نه‌بێت.
عه‌بدولره‌زاق له‌م دارشتنه‌ كاڵ وكرچه‌دا هێجگار هه‌راسانه‌ به وه‌ی كه‌ئه‌مرۆ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وهێزه‌ شكۆمه‌نده‌یه‌ كه‌شه‌ر بۆئازادی ومرۆڤایه‌تی ده‌كات دژی تیرۆر نیگه‌رانه‌ به‌وه‌ی وڵاتانی زلهێزبریاریان داوه‌ كۆمه‌كی بكه‌ن ئه‌م پرۆسه‌ شكۆمه‌نده‌ ناوده‌نێ سواڵ هه‌ربه‌راست به‌پیره‌وه‌ هاتنی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ویه‌كێتی ئه‌وروپا بۆپێشمه‌رگه‌ئه‌وپه‌ری شانازی نیه‌؟
ده‌كرێـت رووبه‌رووپێی بڵێین چی یه‌ نیگه‌رانی وبێزاری ئاغاكانت له‌به‌غدا به‌م ئاسته‌شی گه‌یاندون ؟
یان له‌بیرت چوه‌ته‌وه‌ شه‌رم وسه‌رشۆری له‌وه‌دایه سه‌ركرده‌یه‌ك‌ پیلان دابرێژێت بۆ ته‌قه‌كردن له‌كونسوڵگه‌ری ورفاندنی كرێكاری بیانی خۆ ده‌زانی مه‌به‌ستم چی یه‌؟
ئه‌وكاته‌ی هه‌ره‌شه‌ كه‌وته‌ سه‌ركوردستان له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ هه‌ربه‌راست تۆ وحزبه‌كه‌ت ورێكخه‌ره‌كه‌ت له‌كوێ بوون؟ئه‌زانی له‌سه‌ر ئاستی شه‌قام چ نازناوێكتان پێ به‌خشرا ؟له‌بیرته‌ یان واباشتره‌ بیرت بخه‌مه‌وه‌ ئه‌وكات وئێستاشی له‌سه‌ر بێت نازناوی كابانی ماڵیان پێ به‌خشین تازه‌ به‌تازه‌ برینی ئه‌م نازناوه‌ت ئه‌كولێته‌وه‌ وزامه‌كانی به‌سوكایه‌تی كردن به‌شكۆی نه‌ته‌وه‌سارێژ ده‌كه‌یت؟چ خه‌یاڵ خاوێكی تۆ!
حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غدا به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه‌ قوتی خه‌ڵكی كوردستانی بری كه‌چی پێستی رووی تۆ ئه‌وه‌نده‌ قایمه‌ ئۆباڵه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی كوردستان ده‌نێیت! شێخی سه‌عدی راستی ووتوه‌ نه‌گبه‌ت ئه‌وه‌یه‌ ماڵی خۆی تاڵان ده‌كات تاخه‌زێنه‌ی دوژمنی ئاوه‌دان بكاته‌وه‌ كێ هه‌یه‌ له‌ئێوه‌ زیاتر كچی خۆی به‌قوربانی كوری خه‌ڵكی كردبیت ئێوه‌ ئه‌وه‌شتان كرد به‌نیازیت به‌م ووشه‌ كرچ وكاڵانه‌ ئه‌ستۆپاكی بده‌یته‌ حكومه‌ته‌ی به‌غدا؟وشتر خۆر له‌ترسانیه‌ سه‌ری به‌گڵدا ده‌كات له‌شه‌رمایه‌ ئیتر له‌دوای ئه‌م هه‌موو پاكانه‌یه‌تان بۆ به‌غدا ئێوه‌ زاتی وشترخۆرێكیشتان نیه‌ سه‌ر له‌زه‌وی بنێن.
ئه‌وه‌ به‌چ روویه‌كه‌وه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌یت كه‌ پارتی هۆكاری برینی بودجه‌ بووه‌ له‌به‌غداوه‌ مه‌گه‌ر بیرت چوه‌ته‌وه‌ عه‌بادی سه‌ری له‌ئێوه‌دا له‌گرده‌كه‌ ئه‌ی دواتر هاورێكانی تۆنه‌بوون له‌به‌غداد پیشنیازیان بۆ كرد به شه‌ خۆراكی كوردستان ببرێت؟
هیچ سه‌یرنیه‌ به‌لامه‌وه‌ تۆخاوه‌نی ئه‌م بۆچونه‌بیت چونكه‌ تۆ له‌ئه‌شكه‌وتی ده‌نگ وتوتی ناوزرێن زیاتر هیچی تر نیت ئه‌مه‌ بۆئێوه‌ ته‌نزیركراوه‌ به‌وه‌ی لافی عێراقچێتی لێ بده‌ن به‌ڵام لێگه‌رێ باله‌وه‌زیاتر ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ نه‌یخه‌مه‌ سه‌ربه‌ره‌وكوردته‌نی ده‌ست له‌بنی هه‌مانه‌ نه‌ده‌ین تۆ تره‌ گوێ قوتت بیستوه‌؟
له‌سلێمانی ئه‌وه‌باوه‌ ئه‌وده‌مه‌ی نابه‌ڵه‌دیك زمان له‌بابه‌تیكی هه‌ستیاره‌وه‌ بدات رێك وره‌وان بێ پێچ وپه‌نا ناوی ده‌نێن تره‌ گوێ قوت.ره‌نگه‌ ئه‌م نازوناوه‌ له‌ته‌نیشت كابانی ماڵ باشتر بشێت بۆتان ئه‌ی مه‌گه‌ر نه‌یانوتوه‌ كاڵا به‌قه‌دباڵا؟
زمانی ئاخافتنی تۆ وایكرد به‌هه‌مان ریتم به‌ڵام به‌سه‌لیقه‌وه‌ نه‌ك قسه‌ی لاكۆڵان به‌به‌ڵگه‌وه‌ نه‌ك داخی دڵان وه‌ڵامی پربه‌پێستت بده‌مه‌وه‌ ئیمامی عه‌لی فه‌رمویه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌زانێك پێی وابوو نه‌زانه‌ فێری بكه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌زان پێی وابوو زانایه‌ توری بده‌ ئه‌رخایه‌نم تۆ زاناكه‌نیت..
Top