گۆڕان لە بۆشایەكی مەترسیدار دەژیت
May 2, 2016
وتار و بیروڕا
ئەگەر دیقەت بدەن، پاش شكەستی 19ی ئاب گۆڕان هەموو ئاراستەكانی لایانگرانی لە خودی گەرانەوەی یوسف دا قەتیس كرد، ئەمە بۆ گۆڕان دەرفەتێك بوو بۆ خۆ دەرباز كردن، ئەگەرچی پارتی رێگاشی بە یوسف بدابایەوە، گۆڕان ئەوەی نەدەكرد، لەژێر جۆر چەواشەیەكی تر زوومەكانی هەر لەسەر یوسف دا دەهێشتەوە، چونكە یوسف بۆ گۆڕان خۆ دەرباز كردن بوو لەوەی پاش پرۆژەی 23ی حوزەیران گۆڕان دەبێت چی بكات؟ بێ وەڵامن هێشتەوە، بەڵام ئەوەتا جارێكی تر گۆڕان لەژێر تایتلێكی تر لە وێنا كردنی خۆی بە دۆخێكی تردا دەیەوێت كات راكێشێت،
چونكە بوونی وتەكانی ئەندام پەرلەمانەكانی گۆڕان دەرخەری ئەوەیە كە گۆڕان بەقۆناغێكی پێنەگرتوو لە بنیات نانەوە خۆیدا تێپەر دەبێت و سەر لێشێواویەكی زۆر حێقەی ئەو حزبەی گرتووە، وەك قسەكانی سروە عەبدولواحید لەپاش راونانیان لەلایان سەدریەكانەوە بێ ئاگایی و پەرتەوازە بوونیان بە ئاشكرا هەست پێدەكرێت.