پارتیش دەیتوانی وەک صەدر بکا!

پارتیش دەیتوانی وەک صەدر بکا!
لە ماوەی رابردوو لە ململانێ حزبیەکانی کوردستاندا ، چەندین جار بزوتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانەکانی دەستیان بۆ بەکارهێنانی لایەنگرانیانی خۆیان برد بۆ سەر شەقام بۆ دەرکردنی پارتی لەدەسەڵات بەو هۆیەوە بینیمان چەندین جار هێرش کرایە سەر بارەگاکانی زۆریشیان سوتێنران ، بەڵام وەک کاردانەوە هیچ کاتێک پارتی دەستی بۆ ئەو کارتە نەبرد لە دژیان لە کاتێکدا ئەگەر پارتیش وەک ئەوانی کردبا ، چەند هەندەی ئەوان دەیتوانی لایەنگرانی خۆی بجولێنێت و بهێنێتە سەر شەقام .
صەدر لە رێی بەکارهێنانی لایەنگرانی لە چەند هەفتەی رابردوو بینیمان چۆن هاتنە سەر شەقام و دواجاریش شکوی پەرلەمانی عێراق و ئەندامەکانی شکاند کاتێک پەرلەمان بەویستی ئەو رەوتە نەدەجولایەوە ، ئاسان بوو پارتیش لە هەولێر هەمان شێواز بەکاربهێنێت .
دڵنیام ئەگەر گۆران لە دەسەڵات بوایە ، پارتی وەک گۆران سیاسەتی کردبا ، ئەوا گؤران زۆر لەوەی صەدر خراپتری بە پارتی و پەرلەمانتارەکانی دەکرد !

Top