ئه‌بێت گه‌ری دانوستانه‌كانی ئه‌مجاره له‌به‌غداد بۆ ئه‌گه‌رێكی تربێت...
May 1, 2016
وتار و بیروڕا
له‌دیدگای ئه‌وروپا وئه‌مریكیه‌كان ورۆژئاواش به‌گشتی گه‌مه‌كه كۆتایی پێهات چی دی شتێك نه‌ماوه به‌ناوی عێراقی یه‌كبوو ،ئاخر ئه‌زمونه سیاسیه‌كان ئه‌م ووڵاته جگه‌له ته‌ریكی پێكهاته‌كانی هیچی دی نه‌بووه‌وناشبێت ،ئه‌وه‌بۆیه روانگای سه‌رۆك بارزانی زۆر وون له‌گوتاره‌پرله‌ره‌هه‌نده‌كانی دا ره‌نگرێژ بوو ئه‌وده‌مه‌ی به‌ئاشكرا باسی له‌وه‌ده‌كرد كه سێ ئه‌زمونی تاڵ وكاڵ كرچمان له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌سه‌ربردووه بۆیه واده‌ی ئه‌وه‌یه له‌رێی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیه‌وه وله‌فۆرمی ریفرانۆدمدا چاره‌نوسی خۆمان یه‌كلابكه‌ینه‌وه‌وده‌وڵه‌تی كوردستان رابگه‌یه‌نین.
ئه‌وه‌ی دوینێ له‌به‌غدا گوزه‌را سه‌لمێنه‌ری ئه‌وراستیه‌یه بانگێشتی هه‌موو سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌كات به‌رله سیاسه‌كانی عێراق كه‌كۆبینه‌وه به‌ده‌وری روانگه‌ی سه‌رۆك بارزانی وگه‌ری ئه‌مجاره‌ی دانوستاندن له‌به‌غداد دواندێكی تر ونه‌خشه‌رێیه‌كی تربێـت كه‌بمانباته‌وه به‌ره‌و سه‌رخۆبون .
له‌دوای پشێویه‌كانی به‌غداوه باشترین رێكار كه‌گیرایه به‌رئه‌وه‌بوو كه نوێنه‌رانی كوردستان له‌به‌غداد گه‌رانه‌وه بۆ كوردستان گه‌ل چاوه‌رێی ئه‌وه‌ده‌كات قۆناغی دووه‌م وهه‌نگاوی دووه‌م خۆئاماده‌كردن بێت بۆ ئه‌ودانوستانه‌ی جگه‌له جیابونه‌وه هیچی دی له‌ئاراده‌نه‌بێت ،میانه‌یه‌ك كه ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌م پرسه له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراق به‌ئاشتی به‌رێوه بچێت ،ئیدی واده‌ی قسه‌كردنه له‌باره‌ی دابه‌شوبنی عێراقه‌وه ده‌رفه‌تێكی زێرینی مێژوویی له‌ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌روونی له‌سه‌ر ئه‌ومێزه‌ی گه‌ری نوێی دانوستانی لێ ده‌كرێت پرسی ده‌وڵه‌تی كوردستان یه‌كه‌م ودواگوتاری هاوبه‌شی كوردستانیان بێت ،ئه‌مه خواستی ره‌وای هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه به‌هه‌موو چین وتوێژوره‌نگ وئینتیما جیاوازه‌كانیه‌وه