بایدن بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی عێراق زیندوو ده‌كاته‌وه
April 30, 2016
وتار و بیروڕا
هه‌فته‌ی ڕابردوو "حه‌یده‌ر عه‌بادی"سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی كرد، به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانێت پرۆسه‌ی چاكسازییه‌كه‌ی خێراتر بكات و، وه‌زیره تازه‌كان بخاته كار.
به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی چووه ناو په‌رله‌مانه‌وه، ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان به بوتڵه ئاو پێشوازییان لێ‌كرد و، هه‌ندێكیان ده‌یان كێشا به‌سه‌ر مێزه‌كاندا و، داوای ڕۆشتنیان لێده‌كرد. یه‌كێك له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان هاواری كرد: " ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه نایاساییه!".
عه‌بادی چووه ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه‌و، نه‌یاره‌كانی له‌دوای خۆی به‌جێهێشت، له‌هۆڵێكی تر له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌دا كۆبووه‌وه كه‌لایه‌نگری له‌خۆی ده‌كه‌ن. له‌وێدا نیسابێكی كه‌میان ته‌واوكردو، له‌ئه‌نجامدا چه‌ند وه‌زیرێكی ته‌كنۆكراتیان دانا، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ كۆتایی هێنانی سیاسه‌تی تایفه‌گه‌ری له عێراق.
هه‌نگاوه‌كه ته‌واو نه‌كرا
وه‌ك هه‌ر هه‌نگاوێكی تری حكوومه‌تی عێراق، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ته‌واو نه‌كرا، وه‌زیره تازه دانراوه‌كان كه‌من، وه‌زاره‌ته گه‌وره‌كانی وه‌ك نه‌وت، ده‌ره‌وه، ئابووری، به‌چۆڵی مانه‌وه. بۆیه دانیشتنی په‌رله‌مان له 28/4 هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
ئێستا دوو ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر داگیركردنی ڕووبه‌رێكی فراوان له‌خاكی عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ئه‌و ڕووداوه‌ی كه‌وایكرد سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێ بخاته‌وه ناو كایه‌ی عێراقه‌وه، به‌ڵام سیسته‌م و پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، دووچاری لاوازییه‌كی كوشنده بووه، به‌جۆرێك ناتوانێت له‌سه‌ر قاچه‌كانی خۆی بوه‌ستێت. وه‌ك له‌ڕووداوه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه ده‌ركه‌وت.
بانگه‌شه‌كانی دابه‌شكردنی عێراق
له‌م میانه‌یه‌دا "جۆزیف بایدن" گه‌یشته عێراق، ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی كه‌له‌ساڵی 2006دا وتارێكی نوسی و تیایدا داوای دابه‌شكردنی عێراقی كرد بۆ سه‌ر سێ ده‌وڵه‌تی كوردی، شیعی، سوننی.
لێره‌دا ئیدی پرسیارێك دێته پێشه‌وه كه‌ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌كه به‌رۆكی زلهێزه‌كانی گرتووه: كه‌ی عێراق ده‌بێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێك كه دروستكه‌ر بێت و ئاشتی و ئۆقره‌یی باڵی به‌سه‌ردا بكێشێت؟.
"عه‌لی خزری" به‌رپرسێكی ئه‌مریكاییه و پێشتر له‌عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ندین باڵیۆز و سه‌ركرده‌ی حیزبی‌دا كاری كردووه، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: " پێم وایه عێراق له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م حكوومه‌ته‌ی ئێستادا حوكم ناكرێت و به‌رده‌وام نابێت".
هه‌روها گوتی: " دابه‌شكردنی عێراق، یان دروستكردنی سیسته‌مێكی كۆنفیدراڵی، ڕه‌نگه تاكه چاره‌سه‌ر بێت بۆ كێشه‌كانی عێراق" ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یشی ناونا"چاره‌سه‌رێكی ناته‌واو، بۆ جیهانێكی ناته‌واو".
خه‌زری له‌ئێستادا بووه‌ته یه‌كێك له‌ڕه‌خنه‌گره گه‌وره‌كانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌عێراق، چونكه به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، ئه‌مریكا چاوی پۆشیوه له‌زۆرینه كێشه سیاسییه شاردراوه‌كان له‌عێراقدا.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: " عێراق پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كی شكستخواردووی پڕله‌شه‌ڕو شۆڕه. تاكو ئێستاش دۆلاری ئه‌مریكایی تێدا خه‌رج ده‌كه‌ین و گیانی سه‌ربازه‌كانمان ده‌كه‌ینه قوربانی به‌هیوای ئه‌وه‌ی موعجیزه‌یه‌ك بێت و عێراق ڕزگاربكات. بۆیه باشتره ئێستا بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه جیابوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه، یان ته‌ڵاقێك له‌نێوان عێراقییه‌كاندا بێته كایه‌وه كه هه‌مووان لێی ڕازی بن. هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق مافی چاره‌نوسی خۆیان وه‌رگرن".
خزری كه‌ساڵی پار له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكابوو، وتارێكی نووسی و تیایدا داوای كرد ئه‌مریكا ده‌ست هه‌ڵبگرێت له پابه‌ندبوون به‌و سنوره ده‌ستكرده‌وه كه‌له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. مه‌به‌ست له سنوره ده‌ستكرده‌كانی نێوان وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. داوای كرد ئه‌مریكا ڕێگا بدات به‌دابه‌شكردنی عێراق.
سیاسه‌تێكی شكستخواردوو
داعش كۆنترۆڵی ڕووبه‌رێكی به‌رفراوان عێراق و سوریای كردووه، له‌كشانیشدایه به‌ره‌و لیبیا و ئه‌فغانستان. هه‌روها له‌برۆكسل و پاریس هێرش و په‌لاماری ئه‌نجام داوه. بۆیه ڕه‌نگه هه‌ندێك كه‌س ئه‌وه‌یان له‌بیر بچێت كه ئه‌و ژینگه سیاسییه‌ی داعشی به‌رهه‌مهێناوه، ژینگه‌ی سیاسی عێراق بوو. كتومت هۆكاری به‌رهه‌مهێنانی داعش ئه‌و سیاسه‌ته تایفییه بوو كه "نوری مالیكی" به‌رانبه‌ر سوننه‌كان پێڕه‌وی كرد.
ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه‌تاكو ئێستاش مه‌به‌ستیانه عێراق به‌یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه. به‌ڵام به‌رپرسانی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ئێستاوه ده‌ستیان كردووه به‌تاوتوێ كردنی ئاسه‌واره چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی دابه‌شكردنی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا.
كێشه سیاسییه‌كانی عێراق به‌هۆی داڕووخانی نرخی نه‌وته‌وه ئاڵۆزتربوون، چونكه نه‌وت ئه‌و شاده‌ماره‌یه كه ژیانی ده‌به‌خشیه وڵات. هاوكات شه‌ڕی داعش بڕستی له‌عێراق بڕی. ئه‌و جه‌نگه‌ش كه‌به‌م دواییه له‌نێوان میلیشاكانی شیعه و هێزه كوردییه‌كاندا دروست بووه، ئه‌و ترسه‌ی لای شرۆڤه‌كاران هێنایه پێشه‌وه كه سه‌رله‌نوێ شه‌ڕێكی سه‌رتاپایی بێته‌وه‌كایه‌وه.
وادیاره قه‌ده‌ری عێراق ئه‌وه‌یه هه‌میشه له‌ڕابردوودا بمێنێته‌وه‌و، له‌مێژوودا بژی.
بایدن
بایدن له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كاری كردووه بۆ پته‌وكردنی یه‌كێتیی عێراق، وێڕای ئه‌وه‌ی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێشنیاری دابه‌شكردنی عێراقی كردبوو. كه‌چی له 28/4/2016 له‌به‌رده‌م تیمه دیپلۆماتی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكادا له‌به‌غدا، سه‌رله‌نوێ باسی دابه‌شكردنی عێراقی كرده‌وه.
بایدن له‌و باره‌یه‌وه گوتویه‌تی: " بیر له‌هه‌موو ئه‌و ناوچانه بكه‌ن كه بێ په‌روا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاشتییان تێدا به‌قه‌رار بكه‌ین، بیر له‌هه‌موو ئه‌و ناوچانه بكه‌نه‌وه كه كچان وكوڕانی خۆمان ده‌نێرین بۆیان، چه‌ند ناوچه‌یه‌كن كه‌سنوری ده‌ستكردمان تیدا دروستكردوون، چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی ده‌ستكردمان تێدا دروستكردوون كه ئیتنیك و ئاینی جیاوازمان تێدا كۆكردوونه‌ته‌وه. ئینجا پێمان گوتوون: وه‌رن پێكه‌وه بژین!".
دیدێكی مێژوویی
100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر "گیرترۆد بیل" ئه‌و سیخوڕه به‌ریتانییه‌ی كه وێناكردنی سنوره‌كانی عێراق له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ده‌درێته پاڵ بیرۆكه‌كانی ئه‌و، پرۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره‌ی بایدنی هه‌بووه.
ئه‌و سیخوڕه به‌ریتانییه له باره‌ی سنوره‌كانه‌وه ده‌نوسێت: " به‌په‌له چوینه ناو ئه‌م كاره‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پلانێكی گشتگیری سیاسیمان هه‌بێت".
به‌م نزیكانه فیلمێكی دیكۆمێنتاری به‌ناوی"Letters From Baghdad" په‌یامه‌كان له‌به‌غداوه، تیایدا ژیانی ئه‌و سیخوڕه‌و، كه‌له‌پوری سیاسی ئه‌و ئاشكرا ده‌كرێت. ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌بێت كه له‌ماوه‌ی 100 سالی ڕابردوودا، له‌وكاته‌وه ئه‌و ژنه سیخوڕه كاره‌كانی كردووه، تاكو ئێستا شتێكی زۆر كه‌م له‌عێراقدا گۆڕاون.
ئه‌و كه‌له‌پوره‌ی بیل، تاكو ئێستاش هه‌ستی پێده‌كرێت، چونكه هه‌فته‌ی ڕابردوو عه‌بادی داوایكرد"شه‌ریف عه‌لی بن حسێن" له‌نه‌وه‌كانی شا فه‌یسه‌ڵ بكرێته وه‌زیری ده‌ره‌وه. جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه بیل 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر "شافه‌یسه‌ڵ"ی دانا بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته پادشای عێراق. به‌ڵام یاسادانه‌ره‌كان ئه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌وه و گوتیان: "ئه‌و له‌وه‌چه‌ی پادشایه‌تی له‌ناوچوه له‌عێراقدا".
ڕه‌نگه له‌م ڕۆژگاره‌دا زۆربه‌ی برینه‌كانی عێراق به‌هۆی پاشماوه‌كانی دڕنده‌ییه‌كانی "سه‌دام حسێن"ه‌وه‌یه، چونكه شیعه‌كان و كورده‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و برینانه فه‌رامۆش ناكه‌ن كه‌به‌هۆی دڕنده‌یه‌تی سه‌دامه‌وه بۆیان دروست بووه‌و هێشتا قه‌تماغه‌یشی نه‌گرتووه. له‌به‌رانبه‌ریشدا پێكهاته‌ی سوننه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئێستا باجی سه‌رده‌می سه‌دام ده‌ده‌ن و به‌ته‌واوی فه‌رامۆش كراون.
له‌دوای سه‌ردانێكی بۆ به‌غدا" كیت گیلمۆر" به‌رپرسی كه‌یسی مافه‌كانی مرۆڤ له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: " وادیاره عێراق یاده‌وه‌رییه‌كی ئاسنینی درێژخایه‌نه، به‌ڵام كورت بینه بۆ ئاینده، له گالیسگه‌یه‌ك ده‌چێت كه‌به‌ڕێگه‌یه‌كی به‌رده‌ڵانی چۆڵ و دووره ده‌ستدا بڕوات، ئاوێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ بینینی دواوه پێوه بێت، به‌ڵام شوشه‌ی بینینی پێشه‌وه‌ی وه‌ك كونی ده‌رزی ته‌سك بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕكاربه‌ی به‌رده‌وامه له‌نێوان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر كورسی لێخوڕینی گالیسگه‌كه دابنیشن. ئه‌وه‌تا هه‌موو سه‌ركرده عێراقییه‌كان باسی سته‌م له‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌ی خۆیان بووه‌ته ویردی سه‌ر زاریان، كه‌چی په‌رده‌پۆشی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌به‌سه‌ر گه‌لی عێراق به‌گشتی دێت، بۆیه شكست دێنن له‌دروستكردنی پلانێك بۆ ڕۆشتنی هاوبه‌ش به‌ره‌و ئاینده".
سته‌م له‌سه‌ر پێكهاته‌كان
ئه‌مساڵ "نوری مالیكی" له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ نیویۆرك تایمزدا، دانی به‌وه‌دانا كه له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا نه‌یتوانیوه زاڵ بێت به‌سه‌ر ڕابردوودا.
مالیكی گوتی: " كورده‌كان ده‌یانه‌وێت قه‌ره‌بووی ڕابردوویان وه‌رگرن" هه‌روه‌ها گوتی: " شیعه‌ش هه‌روان، سوننه‌كان له زۆرینه ده‌ترسن، له‌وه ده‌ترسن باجی تاوانه‌كانی سه‌دام بده‌ن".
له‌ناو دڵی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستادا، مالیكی و كه‌سه نزیكه‌كانی دژایه‌تی عه‌بادی و چاكسازییه‌كانی ده‌كه‌ن.
باپیره‌ی مالیكی به‌شداری كردووه له شۆڕشی بیست له‌دژی ئینگلیزه‌كان، ئێستا مالیكی بووه‌ته یه‌كێك له‌سێ جێگره‌كه‌ی سه‌رۆك. له‌دوای ئه‌وه‌ی له2014دا پۆستی سه‌رۆككۆماری له‌ده‌ستدا.
هاوینی ڕابردووش له‌كاتێكدا عه‌بادی ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كان بووه‌وه، به‌رله‌هه‌رشتێك پێشنیاری ئه‌وه‌یكرد پۆستی جێگره‌كانی سه‌رۆككۆمار نه‌مێنن. به‌ڵام دوان له‌جێگره‌كان ڕه‌تیان كرده‌وه ده‌ستبه‌رداری كورسییه‌كانیان ببن، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ش كه موچه‌یان لێ بڕا.
كێ جێگه‌گره‌وه‌یه؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مالیكی باس له‌وه ده‌كات كه‌نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ی. ئه‌گه‌رچی زۆرێك له‌دیپلۆماته‌كانی ڕۆژئاوا كه پێیان وایه پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێت. به‌ڵام مالیكی به‌م جۆره ڕه‌تی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: " نامه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ر كورسی".
ئێستا هه‌مووان پێیان وایه"هادی عامری" ده‌بێته جێگه‌گره‌وه‌ی ئه‌و، چونكه ئه‌ویش ڕكابه‌رێكی به‌هێزی عه‌بادییه‌و، سه‌ركرده‌ی گروپێكی سه‌ربازی ده‌كات كه‌له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت.
به‌ڵام عامری ده‌ڵێت: " من مه‌گه‌ر شێت بم، ئه‌وجا به‌پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران قایل بم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " دیموكراسیه‌ت له‌عێراقدا نیه، سه‌ركه‌وتوو ژێركه‌وتوو، هه‌موویان كورسی شۆفێریی گالیسگه‌كه‌یان ده‌وێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێكیش حوكمی عێراق بكات، ناتوانێت هه‌موو پێكهاته‌كان قایل بكات".
-له‌نیویۆرك تایمزوhuffpostarabiه‌وه.