دوو رێگا هەبوو لەبەردەم عەلی باپیر و نەوشێروان

دوو رێگا هەبوو لەبەردەم عەلی باپیر و نەوشێروان
لێدوانەكانی ئەم دوایانەی نەوشێروان مستەفا و عەلی باپیر لەمەر جوان وێنا كردنی سیستەمی عێراق، ئەوە دەسەلمێنێت كە ئەم دوو سیاسیە لێدوانەكەیان پڕی نەكردووە و كورتی هێناوە، بەشێوەیەك كە دەبێت ئیتر دان بەوە بنێن كە لەمەر دۆخەكەدا توانایی لێكدانەوەی ئامرازە سیاسیەكانیان لاوازە و ناتوانن لەگەڵ قۆناغەكەدا هەڵكەن، چونكە كاتێك كەسی سیاسی دەست بۆ پرسێك دەبات و ئەجندایی سیاسەتی خۆی لەسەر دا بنیات دەنێت، شكەست دێنێت دەبێت دان بە واقیع بنێت و بەبوونی زیانەكان لێ دەرچێت نەك بە ئاژاوە نانەوە و دان نەنا بە شكەست، چونكە لێدوانەكەی نەوشێروان و عەلی باپیر لێدوانی مزایەدە چیەكانی ناو پەرلەمانی ئەو خوڵە نین كە كاتێك دەكەونە بەردەم دادگا چۆكیان دەلەرزی و لەسەر میدیاشدا هاوشێوەی گیڤارەن، وەلێ ئەو دوو بەرپرسە كاتێك لێدوان و بۆچوون دەخەنە روو دەبێت شایەتی ئەوەش بدەن لەسەركەوتن و شكەستی دا تەنیا خۆیان بەرپرس نین، بەڵكو رێكخراوە سیاسیەكەشیان دەبێت دان بەو شكەستە بنێن و قوربانی دانی زیان بن...
ئیتر دەبێت دان بەوەش بنێن لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا دوو پرۆژە هەبوو، عێراقی یەكپارچە و كوردستانی سەربەخۆی، ئەو لێدوانەی ئەو دوو كەسە ئەوە دەسەلمێنێت كە رێگایی یەكەمی ئەوان عێراقی یەكپارچە و سیستەمی هاوشێوە خوازی بوو بۆ كوردستان، ئێستا شكەستی هێنا و تەنها یەك رێگا لەبەردەمیان ماوە نەك دوو ئەوەیش گەرانەوەیە بۆ لایی بارزانی و قبوڵكردنی بون بە بەشێك لە پرۆژەكەی بارزانی كە بۆ سەربەخۆی كوردستان بەپێی راپۆرتەكانی ئێران لەمەر دەوڵەتی كوردستان بۆ ساڵی 1992 دەگەرێتەوە، كە بارزانی لەو كاتەوە كاری بۆ كردووە.
Top