بێ دادپه‌روه‌ری ئاشتی نایه‌ته دی
April 27, 2016
وتار و بیروڕا
*شه‌ڕی داعش له‌م قۆناغه‌دا ترسناكترین حاڵه‌ت بوو كه ڕوو به‌ڕووی كوردستان بۆوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئیراده‌ی ئه‌م گه‌ل و میلله‌ته به‌هاوكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌روه‌ها به‌خوێنی ئاڵی شه‌هید و په‌لاپیتكه‌ی پێشمه‌رگه‌كان ئه‌و پیلانه‌ش له‌گۆڕنرا گه‌رچی ته‌واو نه‌بووه به‌ڵام زۆری بڕیووه.
*به‌ر له‌و شه‌ڕه حوكمی شیعه‌ی سیاسی له به‌غدا كه پیش‌تر هاوپه‌یمانمان بوون ده‌ستیان كرد به بڕینی قوتی پێشمه‌رگه و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان كه پێم وابێ له هه‌ندێك ڕووه‌وه له سه‌دام حوسێنیشیان تێپه‌ڕاند ئه‌م حاڵه‌ته تا ئێستاش به‌رده‌وامه ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌كانه‌ی بۆ شه‌ڕی داعش ده‌نێردنرێن بۆ پێشمه‌رگه هه‌مدیس ته‌گه‌ره‌ی ده‌خه‌نه به‌رده‌م له‌هه‌مان كاتدا هاوشانی شیعه‌ی سیاسی شیعه‌ی عه‌سكه‌ری له‌به‌رگی (حه‌شد) شه‌ڕی كورد ده‌كه‌ن و باشترین نمونه‌ش حاڵی ئێستای خورماتووه كه ده‌ست له هاوڵاتی سڤیلیش ناپارێزن و چی بۆیان بكرێ و بلوێ ده‌یكه‌ن، لێره‌دا من ده‌پرسم ئاخۆ جیاوازی چییه له‌نێوان داعش و به‌شێكی زۆری توێژی سیاسی و سه‌ربازی شیعه..! ئایا به‌م جۆره ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ عێراق بمێنینه‌وه‌و، دادپه‌روه‌ری و ئاشتی و پێكه‌وه ژیان دێته دی..؟ بێگومان نه‌خێر.
*به‌كورتی رۆژێك زوتر ریفراندۆم بۆ كورد زه‌رور‌تره تاكو ببینه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمان چونكه بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وتووه له‌گه‌ڵ ئه‌م سیستمه دواكه‌وتووه دۆگمه چه‌ق به‌ستووه هیچ كام له‌و دروشمانه‌ی ئه‌مریكا نایه‌ته دی كه خۆیان بڕوایان پێ هه‌یه. بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ڕێز له ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌مان بگرن و ئه‌وه‌ی بۆخۆیان به‌ڕه‌وای ده‌بینن بۆ خه‌ڵكی تریش وا ته‌ماشای بكه‌ن.. به‌ڵێ پێكه‌وه ژیان ته‌واو بوو چیتر حه‌ق نییه بۆ یه‌ك چركه‌ش بێ كوڕی خۆمان بكه‌ینه قوڕبانی كچی ئه‌وانه‌ی زه‌ره‌یه‌ك بڕوایان به پێكه‌وه ژیان نییه.