گوزەرى دەوڵەتبوون و ڕۆڵى سەرۆک بارزانى
April 27, 2016
وتار و بیروڕا
لە سایەى ئەم سیاسەتە حەکیمانەیەى سەرۆک بارزانى، ئیتر ئێستا تاکى کوردستانى هەرێم، لە نێوان هاوپەیوەندیى میللى و هاوپەیوەندیى نەتەوەیی، هى دووەمى هەڵبژاردووە، چونکە کورد نایهەوێت هەمان سیاسەتى وڵاتانى دراوسێ دووبارە بکاتەوە و عەرەب و تورکمان و کریستیان و ئەرمەنییەکان لەبیر بکات، بەڵکو تەنانەت ئیش لەسەر ئەوەیش کراوە کە ئەم نەتەوانە تەنیا لە نێو کورددا توانیویانە بگەنە خواستە کەمەنەتەوایەتییەکانى خۆیان.
ئەوەى دڵخۆشکەرە لەم هەرێمەى کوردستان، پرسى (کوردبوون) یا (کوردییەت)ـە کە لە نێو سنوورەکانى عێراقى پڕلە ئاشۆ و لە نێوەندى چەندین وڵاتى نادۆست و پڕ لە هزرى توندتیژى ئیسلامى، واى کردووە ناسنامەى نەتەوەیی مەڵهەمێک بێت بۆ برینى چەندین ساڵەى ئەم نەتەوە زوڵملێکراوەمان. وەک ئەوەى کە دەیزانین پشتئەستوورى هەر گەل و نەتەوەیەک بۆ دەوڵەتبوون پشت بە سێ کۆڵەگەى سەرەکى دەبەستێت کە ئەوانیش بریتین لە:
ـ هەموارى سنوورى: لە بوارى ناوخۆییەوە، سنوورەکانى باشوورى کوردستان بە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستانیشەوە هەموارن بۆ ئەوەى کێشەی سنوورى دروست نەبێت.
ـ هەموارى ئابوورى: هیچ گەلێک ناتوانێت ببێتە دەوڵەت ئەگەر پشت و پەنایەکى ئابوورى دیار و بەردەوام و جێگیرى نەبێت و ئەمەیش لە باشورى کوردستان دڵخۆشکەرە کە ئابوورییەکى خۆژێنى و تەنانەت ئەودیژێنیش هەیە کە مەبەست لە "ئەویدى ژێنى "هەمان پەیوەندى و ئاڵۆگۆڕى بازراگانییە لەگەڵ وڵاتانى دەوروبەر.
ـ دروستبوونى دەوڵەتى مەندەنى و گرتنەبەرى ڕێگا بنەماییەکانى دیمۆکراسى، بە کۆڵەگەیەکى بەهێز هەژمار دەکرێت لە دروستبووتى دەوڵەتدا، چونکە دنیاى ئەوڕۆیی ئیتر گەڕانەوە بۆ دواوەى نییە و هۆشیارى تاک لە ڕووى کۆمەڵایەتى و سیاسییەوە هێندە هەیە کە کەس نکۆڵى و مل نەدات لە بەرامبەر مافەکانى خۆیدا و دیکتاتۆربازى ئیتر وەک جاران ناتوانێت ئیرادەى نەتەوەیەک لاواز و تێک بشکێنێت.
ئەم سێ کۆڵەگەیە ئێستا لە باشوورى کوردستان نەک هەر هەست پێ دەکرێت، بەڵکو بە فیعلى دەبینرێن و پیادە کراون.