بارزانی و دۆسیەی كورد لە توركیا .... جیاوازیەكانی بارزانی
April 27, 2016
وتار و بیروڕا
بەشی سێهەم
لەپاش ئەوەی ئۆجەڵان دەگیرێت و لە ئیمراڵی قەتیس دەكرێت، گۆڕانكاریەكی گەورە بەسەر پەكەكە دێت، بەشێوەیەك كە تەواوی ئامانجەكانی پەكەكە كە لەسەری دامەزراوە، گۆڕانكاری بەسەر دێت، واتا كاتێك گروپی ئاپۆچی گروپی ناسیۆنالیستەكەی پەكەكە كە بە گروپی كوردستان ناسراوە، تەسفیە دەكەن، تەواو ئامانج و دروشمەكانی پەكەكە دەگۆڕن، وەك گورێنی ستراتیژی ئەو پارتە " لەدەوڵەتەوە بۆ خۆسەری دیموكراتی، لە خەباتی نەتەوەی بۆ خەباتی گەلانی دیموكرات، گۆڕانكاریەكانی تریش مایەی سەرسورمانە، وەك سەیر كردنی مێژووی كورد لەناو پەكەكە لەو تاریخەدا، بە مێژووی یاخی بوون دەبینرێت، ئاڵایی كوردستانیش بە ئاڵای خۆبەدەستەوە دانی كورد دەبینرێت، پەكەكە لەو گۆڕانكاریەدا بەتەواوی بەنەتەوە بوونی كوردی رەد كردەوە، لەسەر ئەو بنەمایە، بەنەتەوە بوونی كورد بە لەناو بردنی شارستانیەتە جیاوازەكان دەبینن، وەك بەنەتەوە بوونی كورد لەتێروانی پەكەكەدا، لەناو بردنی ئێزیدی و هەورامیە، چونكە پەكەكە پێی وایە ئەمانە ناتوانن بەنەتەوە بن، لەسەر ئەو بنەمایەش دواین لێدوانی دۆرانكاڵكان، دەهێنمەوە بیر كە دەلێت: سۆرانی و بادینی ناتوانن ببن بەنەتەوە، ئەلتەرناتیڤی پەكەكە لەپاش كۆتایی هێنان بەخەباتی بەنەتەوە بوون، هەمان ئەو بەرنامەیە بوو، كەگروپی ئاپۆچی لەسەر دامەزرا، هەر لەسەرتایی دروست بوونی پەكەكە گروپی ئاپۆچی خاوەن ستراتیژێكی تر بوو بەڵام لەبەر بەهێزی گروپی باكوری كوردستان نەیتوانی ئامانجەكانی بهێنێتە دی، ئەم دوو گروپە خاوەنی دامەزراندنی پەكەكە، بەڵام تا ئۆجەڵان لەسەركردایەتی پەكەكە بوو، گروپی ئاپۆچی نەیدەتوانی ستراتیژی خۆی لە پەكەكە بەرجەستە بكات، بۆیە پاش گیرانی ئۆجەڵان، گروپی ئاپۆچی كە زیاتر گروپە سیاسیەكەی ناو پەكەكە دەگرێتەوە، توانیان گروپی باكوری كوردستان تەسفیە بكەن، ستراتیژی پەكەكە بەتەواوی بگۆڕن، ئامانجی گروپی ئاپۆچی كاركردنی نیە بۆ بەنەتەوە بوونی بەڵكو كاركردنە بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگەی ئاپۆچی كە لەژێر ناوی كۆمەڵگەی گەلان پەرە پێدەدەن، ئەم ئامانج و ستراتیژە " بەتەواوی دژی بەنەتەوە بوونی كوردە، بۆیە بەلایەوە مافەكانی كوردی بۆ گرینگ نیە و كار لەسەر بنەمایی كۆمەڵگەیەكی ئاپۆچی كە هەموو پێكهاتەكان دەگرێتە خۆی، یەكێك لە كێشە گەورەكانی گروپی ئاپۆچی كە لەو بەرنامەیەدا رووبەرووی بونەتەوە، فەرز كردنی زمان زاڵ و كەلتوری زاڵە، وەك ئەوەی ئێستا دەبینرێت، لەئێران فارسی زاڵە لە سوریا عەرەبی زاڵە لە توركیا توركی زاڵە، ئەم زاڵ بوونە زمانەوانیە لەناو پەكەكەشدا وەك رێكخستن، زمان و كەلتور و فەرهەنگی بەنەتەوە بوونی كوردی بەرەو لەناو بردن بردووە. لەگەڵ ئەوەشدا پەكەكە دژی زمانی ستانداردی كوردیە، لە فیستیڤاڵی زمانی كوردی دا، بە ئاشكرا كۆمیتەی زمان و چاندی پەكەكە ئەوەی بە فیستڤاڵەكە گەیاند كە نابێت لەناو كوردا زمانی ستاندار دروست بێت لەكاتێك زمانە زاڵەكانی سەر پەكەكە ..زمانی ستانداردی " تورك، فارس، عەرەبە"
پاش ئۆجەڵان كێ سەرۆكە
دەبێت بپرسین ئێستا كێ پەكەكە كێ بەرێوە دەبات، پەكەكە نەك كۆماجڤاكێ كوردستان چونكە كۆما چڤاكێ كوردستان، تەنها سیستەمە، بەڵام بریار دەری ئەو سیستەمە كۆمیتە ناوەندی پەكەكە، ئایا كۆمیتەی ناوەندی پەكەكە، ئێستا كێ بەرێوەی دەبات؟ ئەوەی بەرێوەی دەبات كوردە یان تورك؟ لەپاش ئۆجەڵان دەسەڵات درایە كۆمیتەی ناوەندی پەكەكە، سەرۆك لە پەكەكە دا دیار نەكرا، هۆكارەكەی ئەوەبوو كە ئەگەر سەرۆك دیاری بكرابایە، مەترسی لەسەر گروپی ئاپۆچی دروست دەكرد، بۆیە لەكۆمیتەی ناوەندی بریار بەدەست دیار كرا، كە بریتی دۆرانكالكان و مستەفا قەرەسوو، ئەمانە دوو كەسی هەرە كاریگەرن لەناو پەكەكە كە سەر پەرەشتی پەكەكە دەكەن، بریاری یەكڵا كەرەوە دەدەن، لەو بارەیەوە عوسمان ئۆجەڵان كە برایی عەبدولڵا ئۆجەڵانە دەلێت دۆرانكاڵكان سەرۆكی گروپی ئاپۆچیە ئێستا سەرۆكی راستەقینەی پەكەكەیە و مستەفا قەرەسووش جێگرەكەیەتی، كەوایە ئێستا بۆمان دیار كەوت كە پەكەكە لەلایان كەسێكی تورك بەرێوە دەچێت و باوەری بە قەزیەی نەتەوە نیە، دۆرانكالكان بەرەگەز توركە و باوەری بە هەوڵدان بۆ بەنەتەوە بوونی كورد نیە و دژیشیەتی.
بۆیە دەبێت راستگۆیانە بدوێین پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا لەنێوان دوو ئاراستە دایە، پرۆسەی چارەسەری كێشەی كورد لە باكوری كوردستان یان پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی بزوتنەوەی رزگاری خوازی كوردستان و دروست كردنی بزوتنەوە ئاپۆچی كە ئامانجی لێی دروست كردنی كۆمەڵگەی گەلانە، كەوایە پرۆسەی چارەسەر كێشەی كورد لەگەڵ دیدگایی چارەسەری كێشە ئاپۆچی جیاوازیان زۆرە، دەبێت ئەوە راست بكرێتەوە، بریار دەری پەكەكە باوەری بە چارەسەری كێشەی كورد هەر نیە تاكو بەئاشتی هەبێت، چونكە لەبنەرەتدا ئامرازی سەپاندنی كۆمەڵگە ئاپۆچی لەژێر فشار و شەر بەرهەم دێت. نەك ئاشتی. بۆیە هیچ كات گروپی ئاپۆچی كە پێان دەلێن گروپی ئەنقەرە، باوەری بە ئاشتی نیە، لەو سونگەیەوە چونكە ئاشتی چەك بێدەنگ دەكات دەسەڵاتی گروپی ئاپۆچی یان ئەنقەر بێ رۆڵ دەكات..