گرنگی ھونەر و وەرزش لە قوتابخانەکاندا

گرنگی ھونەر و وەرزش لە قوتابخانەکاندا
ھونەر و وەرزش کە بەردەوام شوناس و ناسنامە و پێناسەی میللەتانە و بە ئامراز و ھۆکار و ئەڵقەیەکی بەھێزی ناساندنی نەتەوە و میللەتەکان ھەژمار دەکرێت، لە پەروەردەش چ لە پرۆگرام و ناوەڕۆک و ژمارەی بەشە وانەکانی وەرزش یان ھونەر لەسەرجەم پۆل و قۆناغەکانی خوێندن پێویستی بە گرنگیدانی زیاترە، یانیش لە ڕووی مامۆستایانی وەرزشی یان ھونەر نەتوانراوە قوتابیان بە پێی پێیوست ئاشنا بکرێن و گوزارشت لە کۆی جۆرەکانی وەرزش و ھونەر بکرێت، چونکە ھەموومان دەزانین لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندن قوتابی دەتوانێت لە رێگەی ئەم دوو بابەتە ھەستیار و گرنگە قوتابخانەکەی خۆش بووێت و متوو ھۆگری قوتابخانەکەی ببێت خۆی بەخاوەنی بزانێت، ھەر بۆ نموونە مامۆستایانی وەرزشی و ھونەر دەتوانن لە ناو ناخی قوتابی گۆڕەپانێکی پەروەردەیی و وەرزشی یانیش سەکۆ و تابلۆ و شانۆیەکی ھونەری درووست بکەن کە ببێتە گۆشکردنی زیاتری قوتابی بە قوتابخانەکەیەوە ھەر بۆنموونە ھەر لە رێگەی وەرزشیەوە یان ھونەر دەتوانرێت قوتابی بوێر و بە جورئەت درووست بکرێت کە متمانەی تەواوی بە خۆی ھەبێت، بتوانن ناخی خۆی دەرببڕێت لە پۆل یان لە گۆڕەپان بتوانرێ سەرکردەی داھاتوو دروست بکرێ ئەویش زیاتر بە رۆشنبیرکردنی قوتابی و توانای دەربڕینی زیاتری ھەبێت و وا لە قوتابی بکرێت شەرم نەکات وەرزش بکات، جۆرەھا یاری لە قوتابخانە ئەنجام بدات کە بێگومان ئەمەش سیقە و متمانە لای قوتابی درووست دەکات وە لەر ێگای ھونەریش ھەموو قوتابیان تاقی بکرێنەوە لە پێش قوتابییەکانی تر گۆڕانی و سروود و پەخشان و شعر بلێن یانیش بە سادەترین شێوە ھەموو قوتابیەک توانای راِوەستان و قسەکردنی ھەبێت ھەر جارەی لەسەر بابەتێک تەنیا بۆ چۆنیەتی دەربڕینی قوتابیە و شێوازی قسە کردن و گفتوگۆکردنە کە بێگومان ئەمەش کە سایەتی لەلای قوتابی دروست دەکات و بەھێزی دەکات و کە بتوانێ ئەوپەری بوێری و متمانە بەخۆبوون قسە بکات کە بێگومان ئەمەش لە ھەنگاوە ھەرە سەڕەتاییەکانی پەروەردە و فێرکردنە ئەو درووست کردن و بنیاتنانی کەسانی بوێرو خاوەن دەڕبرو نەک کەسانی شەرمن و دەستە مۆ کە بێگومان کۆمەڵگای کوردی چاوەڕێتی کەسانی چاو نەترس درووست بکرێت ئەویش لە رێگای قوتابخانەوە دەبێت.
شاراوەن بەلای ھەموومان لە ژیانی قوتابیمان سەرەڕای خوێندنی ھەموو جۆرە بابەتێکی زمانەوانی و زانستی و وێژەیی لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بە ئەستەم لە یادمان ماوە بابەتێکی زانستی یان وێژەیی یان شی کردنەوەی ڕستەیەک بەڵام بە ئاشکرا چۆنیەتی خوێندنی وەرزشکردن و گۆڕانی گوتن و نیگارکێشان و بابەتەکانی ھونەر و وەرزیشمان لە یاد ماوە بگرە ناوی مامۆستاکانی وەرزش و ھونەرمان تا ئێستاش لە یادە ئەوەش بێگومان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە پانتایەکی فراوان و ئازادییەکی زیاتر و جۆش و خرۆشێک و ھەناسەدانێک لەم دوو بابەتە بەدی دەکرا کە بێگومان قوتابی پێویستی سەرەکی بەم دوو بابەتەیە ، کە پێویستە ئەو دوو بابەتە لە قوتابخانەکان لەلایەن مامۆستاکانەوە بە ھیچ شێوەیەک فرامۆش نەکرێت و لەلایەن سەرپەرشتیارانی ھونەری و وەرزشی بەدواداچوونی بەردەوامیان بۆ بکرێت و لەلایەن یەکەی چاڵاکی وەرزشی و ھونەری لە پەروەردەی قەزاکان بەردەوام خولی لەھێزکردن و ئاشناکردن و راھێنان بۆ قوتابیان بکرێتەوە لە پشووی ھاوین و بگرە لە کاتە دیاری کراوەکانی خوێندن و قوتابی بەھرەمەند و بەتوانا لە ھەموو ڕوویەکەوە دەست نیشان بکرێت و گرنگی زیاتری پێ بدرێت و پرۆفایڵی قوتابییە بەھرەمەند و کارامەکان کۆبکرێتەوە تا بتوانرێت لە ئایندەدا سوود لە تواناو بەھرەیان ببینرێ.



بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر.


Top