بارزانی و دۆسیەی كورد لە توركیا .... جیاوازیەكانی بارزانی

بارزانی و دۆسیەی كورد لە توركیا ....  جیاوازیەكانی بارزانی
بەشی دووەم

رووداوەكەی ساڵی 1993ی باكوری كوردستان و توركیا، زۆرترین قاڵ بوونەوەی گەرەكە، چونكە لە پاش ئەو رووداوە، هەم ئۆجەڵان هەم توركوت ئۆزاڵ لەسەركردایەتی پەكەكە و توركیا لابران، واتا توركوت ئۆزاڵ بەپیلانێكی گوماناوی لەناو برا ئۆجەڵانیش بەتۆرێكی بەرفرەوانی مخابەراتی گیرا و لە ئیمراڵی دا قایم كرا، ئەم رووداوە دەبێت باشترین خوێنەوە لەبارەوە بكرێت، كە هەم بەشێك لە پەكەكە هەم عەسكەر توركیا، سەرەتایی ئەو گەمەیەیان دەست پێكرد، ئەمەش بە هێرشی پڕ لە گوماناوی گەریلایی پەكەكە دەستی پێكرد كە لەو كاتە" ئۆجەڵان ئاگربەستی راگەیاندبوو، هێزەكانیشی لەباكور كوردستان پاشەكشە پێكردبوو، ئەو هێرشەی گەریلا لەناكا و پڕ لە گومان بوو، بەڵام دوایی ئەوەی توركوت ئۆزاڵ لەناو چوو دەركەوت پیلانەكە زۆر مەترسیدارە، ئەوە بوو پیلانەكە زیاتر لە شەش ساڵی خایاندوو و ئۆجەڵانیش گیرا، هەموو ئەو رووداوانەی لەو شەش ساڵە روویدا ئەلقەی بەیەكەوە بەستنەوەی ئەو پیلانە دەردەخات، جەمیل بایك لە كتێبی پەكەكە مێژووێك لە ئاگرە، رووداوەكان بە پچر پچری دەگێرێتەوە، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بەم شەش ساڵە هەیە دەرخەری ئەو راستیەیە كە پیلانەكە تێكدانی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان توركیا و ئۆجەڵان زیاتر لە حەوت ساڵی خایەندووە.
لەپاش ئەوەش جارێكی تر پرۆسەی چارەسەری كێشەی كورد لەنێوان بارزانی و ئەردۆگان و ئەحمەد داود ئۆغلو دەستی پێكرد كە دواتر ئۆجەڵانیش بەشدار بوو، بەڵام دواجار بینیمان لەكوێ ئەو پرۆسەیە پسا و دۆخەكەی چۆن سەراو ژوور بوو بەشێوەیەك كە ماڵی هەموو كوردێكی باكوری كوردستانی تێكدا، بۆیە لەچوارچێوەی ئەو دوو رووداوە، حكومی ئەوەمان بەسەر دا دەسەپێت، كە پرۆسەی چارەسەری لەباكوری كوردستان تەنها لەفەترەی لاواز بوونی قەندیل دا چرۆ دەكات، هەركاتێك قەندیل قەڵەو بویەوە، ئەم پرۆسەیە لەناو دەچێت و شەڕ دەست پێدەكاتەوە، دەبێت ئەوە لەبیر نەكەین هەر هەوڵدانێك بۆ پرۆسەی چارەسەری كێشەی كورد دەبێت بەتەواوی قەناعەتەوە لە قەندیل دا تێپەرێت، واتا ئەم جارە پرۆسەی چارەسەری كێشەی كورد دەبێت لە روئیایی سەركردایەتی ئێستا پەكەكە دا دەست پێ بكات، مەگەر نا هیچ كات ریشە داناكوتێت،
قەندیل تاوانبارە لە ئاراستەی سیاسەتی دا لێكەوتەكانی " پاشەكشە پێكردنی بزووتنەوەی سیاسی كورد بوو وە هەروەها لەناو بردنی ئابووری باكوری كوردستان بوو، دەربەدەر كردنی كوردانی باكوری بوو" پرسیار ئەوەیە ئایا قەندیل دەتوانێت باوەری بەوە هەبێت كە ئەوەی كردی شكەست بوو شكەستەكەشی ماڵ وێرانی كورد بوو؟! بێگومان نەخێر ئێستاش پەكەكە دەرفەت هەبێت هەمان دۆخ دووبارە دەكاتەوە، چونكە قەندیل بەتەواوی باوەری بە چەك هەیە وەك تاكە ئامرازی فشار بۆ دۆخی كورد، بەهیچ شێوەیە باوەری بە ئامرازی مەدەنی و سیاسی نیە و ناشتوانی لەگەڵی هەڵكات، بۆیە پرۆسەی چارەسەری كێشەی كورد لەتوركیا تەنها لە گۆڕێنی دیدگایی قەندیل بەرهەم دار دەبێت، واتا ئەگەر بارزانی دەست پێ بكات دەبێت پێش ئەوەی بچێتە لایی توركەكان بۆ چارەسەری كێشەی كورد دەبێت بچێتە قەندیل بۆ قەناعەت پێهێنانی قەندیل بە چارەسەری كێشەی كورد، بۆیە دەبێت بارزانی بەمەرج بەشداری پرۆسەی ئاشتی بێت نەك وەك هەموو جار بە پیلانی گوماناوی ئەو خانووە دروستكراوی ئاشتی و چارەسەری بارزنی لەناو ببرێت...
Top