قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌وڵه‌تی كوردستان تاكو ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌كشێت
April 26, 2016
وتار و بیروڕا
له‌م میانه‌یه‌دا ئاژانسه ئێرانییه‌كان وتارێكی شیكاری"مه‌سعود سه‌در محه‌مه‌دی" پسپۆڕی كاروباره‌كانی توركیا‌و قه‌وقازیان بڵاوكرده‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ورد له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌وه‌ستێت.
ئه‌و پسپۆڕه كه‌ده‌وڵه‌تی كوردستان به"بارزانیستان" ناوده‌بات، به‌شێوه‌یه‌كی ورد باس له‌و هۆكارانه ده‌كات كه پاڵ به‌ڕۆژئاواوه ده‌نێن، دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی بكه‌نه دیفاكتۆ له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه‌تاكو ئێستا میدیاكانی ئێران به‌م شێوه بابه‌تییه له‌سه‌ر دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان نه‌وه‌ستاون.
پلانی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی
ئه‌و ستراتیژناسه به‌ڕوونی ده‌ڵێت: " پێویسته بینه‌ری دروست بوونی ئیسرائیلێكی كوردی بین له ته‌نیشتماندا".
له‌باره‌ی ئه‌و به‌ره‌نجامگیرییه‌شه‌وه، پلانێكی ورد باس ده‌كات كه له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه نزیكه‌ی 20 ساڵه له‌ناوچه‌كه‌دا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌ڵێت: " ڕووداوگه‌لێكی گه‌وره له‌ناوچه‌كه‌و به‌ته‌نیشتمانه‌وه ڕووده‌ده‌ن كه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانمان داده‌نێن، به‌ڵام ئێمه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كمان له‌به‌رانبه‌ریاندا نیه، یه‌كێك له‌و ڕووداوه هه‌ره‌گرنگانه‌ی ناوچه‌كه بریتیه له‌دروست بوونی ده‌وڵه‌تێكی تازه له‌ناوچه‌كه‌دا، كه‌بریتیه له‌ده‌وڵه‌تی كوردی. ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌نها له‌عێراقدا قه‌تیس نابێت، به‌ڵكو ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بارزانی ناوچه‌كانی تریش ده‌گرێته‌وه".
سه‌ره‌تای پلانی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی
ساڵی 1992(واته به‌رله 24 ساڵ) له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان توركیادا "نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان" سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی توركیا، دورست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌یشی له ئه‌فسه‌رێكی باڵای ئه‌مریكاوه گواسته‌وه بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كه ئه‌فسه‌رێكی پایه‌به‌رزی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسێكی توركییدا چاوپێكه‌وتنی كردووه‌و، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئه‌فسه‌ره‌كه به‌ده‌ستی ئاماژه‌ی بۆ نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه كردووه‌و، گوتویه‌تی: "له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌وڵه‌تی كوردستان دروست ده‌بێت". هه‌رله‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی باسی له‌وه‌شكردووه كه" سه‌دام حسێن" ده‌ڕووخێت وبۆشایی ده‌سته‌ڵات له‌ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌بێت، له‌وكاته‌شدا كورده‌كان بۆشاییه‌كه پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌و، وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن، سه‌رباری ئه‌وه‌ش داوای چه‌ند به‌شێك له‌خاكی توركیا ده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌نووسه‌كه به ئه‌فسه‌ره ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێت: " بێگومان توركیا به‌وه قایل نابێت" ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ڵێت: " كه‌واته ناچار ده‌بن شه‌ڕ بكه‌ن پێكه‌وه!!".
په‌یامنێره توركییه‌كه دووباره ده‌پرسێت: " توركیا سوپایه‌كی نیزامی به‌هێزی هه‌یه، سوریا‌و ئێران له‌دژی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ن، كورده‌كان چۆن ده‌توانن به‌رگه‌ی ئه‌و فشارانه بگرن؟".
ئه‌فسه‌ره‌كه له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: " له‌ئاینده‌ی نزیكدا كورده‌كان ده‌بنه خاوه‌نی چه‌كێكی زۆر، هه‌موو ئه‌وچه‌كه‌ی له‌سه‌دام به‌جێ ده‌مێنێت ده‌كه‌وێته ده‌ستی كورده‌كان، ته‌نانه‌ت ده‌بنه خاوه‌نی چه‌كی تازه‌تر له‌وه‌ی ئێوه هه‌تانه. ده‌بنه خاوه‌نی چه‌ك و فڕۆكه‌و تانك و چه‌كی تری قورس و فڕۆكه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆشیان ده‌بێت".
هه‌موو ئه‌و گێرانه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ورد له‌زاری نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كانه‌وه گه‌یه‌نرایه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی توركیا، به‌ڵام به‌جۆرێك له‌خه‌یاڵ له‌قه‌ڵه‌م درا، هیچ كه‌س بڕوای نه‌ده‌كرد به‌وه‌ی كورده‌كان ببنه خاوه‌نی تازه‌ترین چه‌ك له‌جیهاندا، كه‌س بڕوای نه‌ده‌كرد به‌وه‌ی هه‌ولێر ببێته ئاوه‌دانترین شاری ناوچه‌كه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ڤیزایه‌ی كه‌ئێمه به‌هۆیه‌وه سه‌ردانی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ین، به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌سه‌ریان ده‌نوسرێت، كه‌چی ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسامییه، هه‌موو ئه‌وانه ڕوویانداوه و خۆشمان به‌بێ ئاگایی به‌شداربووین له‌به‌دی )هاتنی ئه‌و خه‌ون و جێبه‌جێ بوونی ئه‌و پلانه‌دا. (به‌گوته‌ی ستراتیژناسه‌كه‌ی ئێران.
سه‌ره‌تای ده‌ستكردن به‌جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كه
ڕاسته‌وخۆ له‌دوای كه‌وتنی سه‌دامه‌وه، ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان كراوه. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌فسه‌ره ئه‌مریكاییه‌كه ئاماژه‌ی پێدابوو، له‌دوای كه‌وتنی سه‌دام بۆشایی ده‌سته‌ڵات دروست بوو، ده‌ستكرا به‌جیاكردنه‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌بی عێراق له‌یه‌كتر. خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م نێوه‌نده ئه‌وه‌بوو كه‌كورده‌كان پشتیوانی ئه‌مریكاو ئه‌ورووپایان لێكرا.
هه‌مووان ده‌ستیان كرده ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ "بارزانیستان"دا، له‌به‌رانبه‌ردا "جه‌لال تاڵه‌بانی" كه زۆر هۆگری ئه‌و پلانه نه‌بوو، نێردرایه به‌غدا، ئیدی هه‌موو كایه‌كان كه‌وتنه ده‌ستی بارزانی.
وێڕانی ئه‌وه‌ش كه‌س بڕوای نه‌ده‌كرد به‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بارزانی بگاته ئه‌و ڕاده‌یه، چونكه درگاكان له‌به‌رده‌میدا داخرابوون، هه‌ندێك له‌ستراتیژناسه‌كان چاوه‌ڕوانی هه‌ره‌سی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان ده‌كرد. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و دۆخه ناله‌باره بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌ت درێژه‌ی نه‌كێشا.
ئه‌ردۆگان گڵۆپی سه‌وز هه‌ڵده‌كات
"ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان" سه‌رۆككۆماری توركیا، وه‌ك ڕابه‌ری پرۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره دێته پێشه‌وه، گڵۆپی سه‌وز بۆ بارزانی هه‌ڵده‌گیرسێنێت، به‌وه‌ش كایه‌و هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه ده‌گۆڕێن.
له‌ناوتوركیاشدا به‌شێویه‌كی سه‌رسامكه‌ر هاوكێشه‌كان گۆڕان، كورده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز هاتنه ناو پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه، گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك كورده‌كان ڕایانگه‌یاند كه‌ئاماده‌ن چه‌كه‌كانیان دابنێن.
له‌م میانه‌یه‌دا زیره‌كی بارزانی ده‌ركه‌وت به‌وه‌ی سه‌ردانی توركیای كرد، به‌ڵام له‌بری ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵ سه‌ردانی دیاربه‌كری كرد.ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای ده‌رچوونی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی بوو له‌و تونێلی بێ هیواییه‌ی كه‌تێێ كه‌وتبوو.
ئێران به‌ناچاری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه ده‌ستپێكرد
له‌م میانه‌یه‌دا ئێران به‌شێوه‌یه‌كی ناچاری هاته نێو پرۆژه‌كه‌وه، به‌ڵام بۆ مه‌رامی تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی دراو، بارزانیستان بوو به‌ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئێران پاره‌وپوول ئاڵوگۆڕ پێ بكات. سه‌ردانی "عه‌لی لاریجانی"سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی په‌رله‌مانی ئێران، له‌ساڵی 2005 بۆ هه‌ولێر و چاوپێكه‌وتنی بارزانی، نیشانه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و تێكه‌ڵاوبوونه‌ی ئێران به‌پرۆژه‌كه.
سوریا لاواز ده‌بێت، كورده‌كان وه‌كو قاره‌مان ده‌رده‌كه‌ون
له‌هه‌مان كاتدا له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سوریا لاواز بوو، كورده‌كان بۆ به‌رگرتن به‌داعش چه‌ند گروپێكی چه‌كداریان دروست كرد، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌برد له‌ناكاو له‌حكوومه‌تی سوریا یاخی بوون، كورده‌كان كه‌پێشتر وه‌ك تیرۆریست ده‌ناسران، بوونه پاڵه‌وان و قوربانیده‌ر و مرۆڤ دۆست. له پرسی كۆبانێدا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه گه‌وره‌تر بوو.
كردنه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك به‌ره‌و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست
به‌گوته‌ی ئه‌و پسپۆڕه ئێرانییه، گرنگی سوریا له‌وه‌دابوو كه ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بارزانی به‌ره‌و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست بكرێته‌وه. بارزانی ئاماده‌یه بۆ هه‌ر كارێك، له‌پێناوی دروستكردنی ده‌رچه‌یه‌ك به‌ره‌و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.
كورد و ڕۆڵی ڕۆشنبیری ئاشتیخواز
ئه‌مریكا بڕیار ده‌دات كورد بكاته ڕه‌گه‌زێكی حوكم له‌ناوچه‌كه‌دا، تاكو بتوانرێت هه‌نگاوێكی تر پرۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره بخرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. هه‌ر له‌ڕاستیشدا ئه‌مریكا ڕۆڵی نوێی بۆ كورد له‌عێراق و توركیادا داناوه. ئه‌ویش ڕۆڵی ڕۆشنبیرێكی ئاشتی خوازه.
به‌مانایه‌كی تر: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا دڵنیابوو له‌وه‌ی حكوومه‌تێكی كوردی دروستبووه، ئیدی ده‌ست ده‌كات به‌كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی ناوبانگێكی جوان بۆ كورد دروست ببێت.
یه‌كه‌م وێستگه‌ی دروست بوونی ئه‌و ناوبانگه، به‌و سیناریۆیه ده‌ستی پێكرد كه‌له 5/6/2005 دا بینرا، له‌دوای ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی "پارتی گه‌لانی دیموكراتی" له‌دیاربه‌كر ڕوویدا، كه‌چی بینرا كه له‌شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه ئاماده‌بووان گوڵیان داده‌نا. واته وه‌ڵامی ته‌قینه‌وه له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌گوڵ ده‌درایه‌وه.
سه‌رهه‌ڵدانی داعش و دورست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی
به‌بڕوای ئه‌و ستراتیژناسه، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان، یان ئه‌نجامه‌كانی دورست بوونی داعش بریتییه له‌دورست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی. چونكه له‌دوای هاتنی داعش له‌بری دابه‌ش بوونی عێراق له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بدا، كورد دا، ده‌بینین دابه‌ش بووه له‌نێوان كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و شیعه وسوننه‌دا.
له‌و میانه‌یه‌شدا بایه‌خێكی زیاتر له‌پێویست به ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بارزانی درا، ئه‌ڵمانیا به‌ئاشكرا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی ناردووه بۆ هه‌ولێر تاكو بتوانن خۆیانی پێ بپارێزن له‌داعش.
هه‌ولێر ده‌بێته ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو ڕووداوه‌كاندا، ئه‌ستێره‌ی هه‌ولێر هه‌ر دره‌وشاوه‌بوو، هه‌ولێر پارێزراوبووه له‌هه‌موو هێرش و په‌لامارێك. له‌به‌رانبه‌ر عێراقێكی خاپوور و وێرانه‌دا.
دوا پرسیار
پرسیاری سه‌ره‌كی له‌و میانه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه: بۆچی ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌و ڕاده‌یه په‌رۆشن بۆ دورست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی؟
ستراتیژناسه‌كه له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌نوسێت: " ئه‌گه‌رچی بۆ هه‌ر وه‌ڵامێكی له‌وجۆره پێویسته بۆچه‌ند كاتژمێرێك باس له گرنگی جوگرافیا بكه‌ین له‌ناو هاوكێشه سیاسییه‌كاندا، به‌ڵام بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و درێژدادڕییه ئاماژه‌دان به‌دوو نمونه وه‌ڵامه‌كه ڕوون ده‌كاته‌وه.
نمونه‌ی یه‌كه‌م-ئیسرائیل: ئیسرائیل له‌ناوچه‌یه‌كدا دروستكراوه، كه‌به‌بێ ئیسرائیل ده‌كرا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی هه‌موو ناوچه‌كه كۆبكرایه‌ته‌وه، به‌ڵام دروست بوونی ئیسرائیل ئه‌و خه‌ونه‌ی له‌بار بردووه.
نمونه‌ی دووه‌م- دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئه‌رمینیا له قه‌وقاز
قسه‌كه له‌سه‌ر هه‌بوونی مێژوویی ئه‌رمه‌نه‌كان نیه له‌قه‌وقازدا، به‌ڵكو له‌سه‌ر دروست بوونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی ئه‌رمینییه له‌ناوچه‌كه‌دا.
ڕووسه‌كان بۆیه ئه‌رمینیایان دروستكرد، تاكو وه‌ك به‌ربه‌ستێكی جوگرافی له‌نێوان شیعه‌كانی ئێران و شیعه‌كانی قه‌وقاز بوه‌ستێت، هاوكات ببێته به‌ربه‌ست له‌نێوان سوننه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سوننه‌كانی قه‌وقازدا. تاكو ئێستاش ئه‌رمینیا بووه‌ته به‌ربه‌ستێكی جوگرافی-دیموگرافی و ئه‌ركه‌كه ڕاده‌په‌ڕێنێت.
ئێستاش له‌كوردستان هه‌مان پرۆسه جێبه‌جێ ده‌كرێت.چونكه ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ی له‌خه‌یاڵدانی "هه‌ولێر، واشنتۆن، ته‌لئه‌بیب"دا هه‌یه ده‌وڵه‌تی كوردستان دروست بكرێت، ئه‌وا په‌یوه‌سته‌گی وڵاتانی توركیا، ئێران، عێراق، سوریا لێك ده‌ترازێت.بۆماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كیش ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته ناو ته‌نگه‌ڵانی جه‌نگه‌وه‌و، دواجاریش هه‌موو پێداویستییه‌كانی ژیانی وڵاتانی ناوچه‌كه، له‌ته‌لی هێله‌كانی كاره‌باوه، تاكو بۆرییه‌كانی نه‌وت، ده‌كه‌ونه ژێر هه‌ژموونی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بارزانی.
دواجار، ده‌وڵه‌تێكی كوردی به‌ته‌نیشتمانه‌وه
ئه‌و ستراتیژناسه‌ی ئێران ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی كه وه‌ك چۆن ئیسرائیلێكی ئه‌رمه‌نی و، ئیسرائیلێكی جوله‌كه بینرا، ئیسرائیلێكی كوردیش ده‌بینرێت.
بۆئه‌و به‌ره‌نجامگیرییه‌ش، ئاماژه به‌لێدوانێكی "ئیلیت شاكید" وه‌زیری دادی ئیسرائیل ده‌دات كه‌له 19/1/2016دا به‌ئاشكرا گوتی: پێویسته ئه‌و سته‌مه گه‌وره‌یه‌ی له‌سه‌ر كورد هه‌یه لایبه‌رین، كورده‌كان گه‌وره‌ترین گه‌لی ناوچه‌كه‌ن كه‌به‌بێ ده‌وڵه‌ت ماونه‌ته‌وه. ده‌بێ جموجوڵێكی نێوده‌وڵه‌تی دروست بكه‌ین بۆ پشتیوانی كردنی ده‌وڵه‌تی كوردی. چونكه گه‌لی كورد ئاشتیخواز و دیموكراسی خوازه‌و تاكو ئێستا هێرش و ده‌ستدرێژی نه‌كردۆته سه‌ر هیچ گه‌لێك.