بیرکردنەوەی بارزانی لەبارەی ئایندەی ناوچەکەوە

بیرکردنەوەی بارزانی لەبارەی ئایندەی ناوچەکەوە
دوو ڕێگا لەبەردەم ئێستا کوردستان هەیە، یا ئەوەتا لە گەڵ واقعی ئێستا عێراق خۆمان بگونجێنین بەم شێوەی ئێستا کە ڕۆژێک لە پەرلەمان و حکوومەتەوە کودەتامان لەدژ دەکرێت و وەزیرەکانمان دەنێرنەوە ماڵەوە و خەڵکمان لەدژهان دەدرێت، لەدووزخورماتوو پێشمەرگە شەهید دەکرێت بە هاووڵاتی پلە دوو سەیر دەکرێت، بودجەمان دەبڕێت چەکمان نادرێتە دەست، داعشمان لێ زیندوو دەکرێتەوە هتد...یان دەبێت بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆمان بدەین، بێ گومان بژاردەی دووەم ئەگەر تاچەند مانگێک لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە ئەگەر دوودڵیان هەبێت ئێستا تەواو گەیشتونەتە ئەو راستەی کوردستان ناتوانێت لەگەڵ عێراق بمێنێتەوە، چەند پێشنیارێک لەبارەی ئایندەی کوردستانەوە کاریان لەسەر دەکرێت.
یەکەم: ئەوەی پەیوەندی بە "مەسعود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە هەی ئەوەیە کە گەرەنتی لەلایەنە سونییەکان وەربگرێت لەگەڵ حکوومەتی عێراق رێککەوتن کە دووبارە شاری موسڵ لەدوای ئازادکردنەوەی لەدەست داعش نەبێتە مەترسی بۆ کوردستان و پێکهاتەکانی شارەکە بۆ ئەوەش دەبێت شەنگال بکرێتە پارێزگایەکی سەربەخۆ و راستەوخۆ سەر بەهەرێمی کوردستان بێت و دەشتی نەینەوا ببێت بە هەرێمێک یان پارێزگایەکی سەربەخۆ راستەوخۆ لەلایەن کوردستانەوە پشتیوانی لێبکرێت ئەم بیرۆکەیە لەلایەن سەرجەم پێکهاتەکانی موسڵ و لایەنە سیاسیەکانەوە پەسەندکراوە تەنانەت وەک پرۆژە خراوەتە بەردەم بارزانی.
دووەم: بارزانی، باش لەوە گەیشتووە کە عێراق مەترسی لەدەست دەرچوونی یەکجارەکی هەیە بەتایبەتی هەولێک هەیە بۆ ئەوەی لەلایەن نوری مالییکەوە عێراقێکی نوێ جیابکرێتەوە بە جۆرێک ئەگەر نەیتوانی سەرکەوێت بەسەر دووبارە گەرانەوە بۆ عێراق ئەوە حەشدی شەعبی دەخاتە ئامادە باشییەوە بۆ جیاکردنەوەی بەشێک لە عێراق و حەشدی شەعبیش دەبێتە بەشێکی سەرەکی لەو ناوچە تازەیە ئەم پیلانەش بەهاوکاری هەندێک وڵات دەبێت لە ماوەی رابردوو ناوبراو سەردانی لوبنانی کردووە و چاوی بە "حەسەن نەسروڵا"کەوتووە کە دوای دیدارەکە بەخێرا لیستی سەدریەکان هەڵوێستی خۆیان لەبەرانبەر مالیکی گۆڕی پەرلەمانتارەکانیان لە مانگرتن کشانەوە ئەم شێوەیەش ئایندەیەکی نادیار ڕووی لە عێراق کردووە دووریش نییە حەشدی شەعبی لەژێر کۆنترۆڵی عێراق نەیەتە دەرەوە.
سێییەم: زانیاری تەواو هەیە کە ئەمەریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی ئەوروپا هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەنە وەک بەشێک لە هێزی نێودەوڵەتی و بڕیارە ئەمەریکا لەبارەی هاوکاری پێشمەرگەوە پرۆژە یاسایەک بخاتە بەردەم کۆنگرێس بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت کە هاوکاری هێزی پێشمەرگە بەپێی یاسابێت و ئەو هێزە لە ئایندەی دەردەکەوێت کە ئامانجی چی دەبێت بەتایبەتی کە هەڕەشەیەکی جددی لەسەر ناوچەکە و کوردستان هەیە، هاوکات هێزی پێشمەرگە فراوان دەکرێت و پێکهاتەی مەسیحی و ئێزدی و شەبەک و کاکەیی و چەند بەشێکی دیکە لەخۆی دەگرێت کە بەشێکی گرنگ و فراوانی سنووری جوگرافی کوردستان دەپارێزێت، بەشێکی نێودەوڵەتیش دەکرێتەوە لەناو هێزی پێشمەرگە.
چوارەم: یەکێکی دیکە لە سیناریۆکان ئەوەیە کە ئەگەر هاتوو رەوشی عێراق بەتەواوەتی هەرەسی هێنا ئەوە هێزی ئەمەریکا دێتەوە بۆ عێراق و پارێزگاری لە لەناوچوونی عێراق دەکات بە جۆرێک دوو ئیدارە دروست دەکات کە هاوشێوەی فیدرالییەت کاریان لەسەر بکات بەشی یەکەم ناوچەی شیعە نشین و بەشی دووەم ناوچەکانی سوننەیە کە لەرێگای دوو ئیدارەوە بەڕێوەدەبرێن و ناوەندی بڕیاری هەردوولاشیان بەغدا دەبێت.
سەرجەم ئەم ئەگەرەکانە ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە ئایندەی عێراق تەواو بەرە تێکچوون و پارچە پارچە بوون دەچێت هەرێمی کوردستانیش پێش ئەوەی بگلێنرێت بە شەرێکی تایفەگەرییەوە دەبێت لەناوخۆی خۆیدا رێکبخاتەوە و دوابریار لەسەر ئایندەی خۆی بدات.
Top