جەوهەری شەر لە باکووردا دەبێ بگۆردرێت

جەوهەری شەر لە باکووردا دەبێ بگۆردرێت
باکوور بەشی هەرە گەورەی کوردستانە، زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی کوردستان لە باکووردان، دەروازەی گشت کوردستانە بەرەو دنیای ئازاد، تورکیا خۆی پێشکەوتووترین ولاتە لە بەرئاورد لەگەل ولاتانی داگیرکەری تری کوردستاندا،گشت ئەمانە وا دەکات کە باکوور واتایەکی ستراتێژیک لە رزگاریی گشت کورد دا دەبێت.
بۆیە هەڵس وکەوت لەگەل باکوور حەساسە،بۆیە نابێ رێگا بدرێت هیچ لایەنێکی دواکەوتوو و مارجینال یاریی بە چآرەنووسی ئەم میللەتەوە بکات. بۆیە سیاسەتی باکوور گرێدراوە بە چارەنووسی رۆژئاوا و باشورەوە. ئەم دەورە مێژووییەی باکوور پێویست دەکات کە گۆرانێکی بنەرەتی لە سیاسەتی سەردەستی باکووردا کە پارتی کرێکارانی کوردستان بەرێوەی دەبات پێک بێت.
یەکەم خالی سیاسی وتیئۆریک کە ئەم پارتە دەبێ خۆی لە سەر ساغ کاتەوە و لامی بیری گشتی کوردییش بداتەوە ئەمەیە کە : خوازیارن کە پرسی کورد لە چوار چیوەی سیادە وسەرەوەری نەتەوەیی تورکیای ئەمرۆ دا چارەسەری بکەن یان خوازیارێن کە لە رەددی تەواویی ئەم سەروەرییەدا وەدەست بێنێن؟
ئەگەر ئالترناتیڤ دووهەم مەبەست بێ دەبێ پارتی کرێکارانی کوردستان لە خەلک و بیری گشتی ئاگادار بکاتەوە کە بۆ خوازیارە کە کوردستان لە ژێر سەرەوەریی نەتەوەیی تورکیا دەربێنێت و شەر دەکات بۆ وەدەرنانی حاکمییەتی سیاسی و ئیداریی و لەشکەریی تورکیا لە کوردستان،ئەو دەم ئەم شەر قابیلی تێگەیشتن دەبێ و ئەگەر بێتۆ ئالترناتیڤی یەکەم بێت شەری ئێستا شەرعییەتی نامێنێت و خاوەن هیچ مەنتیقێک نابێت.
ژیئۆپۆلیتیکی ناوچە و باردۆخی بەشەکانی تری کوردستان و پێگەی کورد لە ناوچەدا ئالترناتیڤی دووهەم وەک سیاسەتی عەقلانی نیشان دەدەن. کە وا بوو دەبێ شەری ئێستا لە جەوهەریی خۆێدا بگۆردرێت لە شەری رووخێنەریی مالی کورد وتورک بە شەری ئاشتی و بینای ژیان. ئەم شەرە پیرۆزە ، یانی شەری ئاشتی بە چەک ناکرێت بە سیاسەتی لێگال ودێمۆکراتیک دەکرێت، بۆیە چەک دەبێ بێ دەنگ بێت، ئەم شەرە لە هاوپەیمانی لەگەل هاوپەیمانان و دنیای دێمۆکراسیدا دەکرێت نەک بە پشتیوانی کۆنەپەرەستانی ئێران وکۆمونیستە مارجینالەکانی تورک ، ئەم شەرە بە هاوکاریی کورد و کوردەوە دەکرێت نەک بە تێکدانی نێو مالی کوردەوە. ئەگەر بێتوو پ ک ک ئەم شەرە هەلبژێرێت- شەرئ ئاشتی- و چەک بێ دەنگ بکات و دەست بخات نێو دەستی هاوپەیمانان و سەرۆکایەتی کورد لە پارچەکانی تر بە تایبەت سەرۆک بارزانییەوە کە لە مێژووی ئێستای میللەتی کورد دا دەوری کلیلی دەگێرێت، هیوا هەیە کە بگەینە ئاشتی و دابین کردنی ئاواتەکانی گەل و نیشتمان.
حوسێن کوردنەژاد
2016-04-25
Top