بارزانی و دۆسیەی كورد لە توركیا .... جیاوازی نێوان قەندیل و بارزانی بەشی یەكەم:

بارزانی و دۆسیەی كورد لە توركیا ....  جیاوازی نێوان قەندیل و بارزانی بەشی یەكەم:
جیاوازی بارزانی ....
سەردانی ئامەدی بارزانی لە 2013 دا روونكردنەوەی گۆڕانكاریەكی گەورە بوو لە توركیا كە بارزانی بەروونی جیاوازیەكانی قۆناغی خەبات لەو بەشەی كوردستاندا لەمەر ئامرازەكانی فشار بۆ چارەسەری كێشەی كورد لە توركیا خستە روو، واتا روئیایی بارزانی بۆ چارەسەری كێشەی كورد لە توركیا بەم شێوەیە ئاراستە بوو، "چەك لەناوەرۆك و جۆری فشارەكاندا واتایی تر هەیە، ئێستا ئەوەندەی چەكی ئاشتی دەتوانێت بەرهەم دار بێت، چەكی شەڕ لەتوركیا ناتوانێت بەرهەم بهێنێت بەڵكو شێوازی شەرەكەش گۆڕانكاری بەسەر داهاتووە، شەڕ لە توركیا لە تفەنگەوە بێت كورد تاكە زەرەر مەندە، چونكە ئەو چەكە ناتوانێت ببێتە ئامرازی كواستنەوەی حەزی نەتەوەی كورد لە توركیا، هەڵومەرجی قۆناغەكانی شەڕ لە ئێستادا خاوەن گۆڕانكاریەكی بنەرەتیە لەو بەجێهانگیریەدا، ئەگەر چی بارزانی پێی وایە چەك دەبێت رۆڵی بۆ گۆڕانكاریەكان و ئاسان كاریەكاندا بگێرێت بەڵام هەرگیز نابێت ببێتە ئامرازی بچووك كردنەوەی گۆڕەپانی سیاسی،" چونكە بارزانی پێی وایە دانانی چەك دەبێت بەدیلی هەبێت" لێرەیە بارزانی پێی وایە چەك دەبێت لە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری كێشەی كورد دا بەرجەستە بێت چونكە دیدگایی بارزانی لەمەڕ ئەم شێوەیەیە دەخرێتە روو، كە چەكە دەكرێت بەكار بهێنرێت بۆ بەهێز كردنی پرۆسەی چارەسەری كێشەی كورد نەك بۆ كۆتایی هێنان بەچارەسەری كێشەی كورد، واتا بارزانی بەئاشكرا بۆچوونەكانی لەمەڕ چارەسەری كێشەی كورد وابەستە ئاڵوگۆڕی ناوچەكە كردووە، كە كاتێك دەڵێ شەڕ لەپێناوی هێنانە دی ئاشتی ئەگەر سەد ساڵیش بخایەنێت بەرهەم دار ترە، لە جۆری شەڕی لولەی تفەنگەكان. ئەم تێروانیەی بارزانی بە بۆچوونی من، گۆڕینی ئاراستەی ئامرازەكانی جۆری فشارە لە توركیا، ئەمەش پشت دەبەستێت بەدەیان نموونەی لەچاو چەقیوی توركیا كە لەنێوان جۆر مۆدیلی ئاراستەی خەباتی بارزانی لەگەڵ قەندیل دەخاتە رو، كە توركیایی پێش 7ی حوزەیران، پاش 7ی حوزەیران وەڵامە بۆ جۆر مۆدێلی ئاراستە بوو......
جیاوازی قەندیل ..
پەكەكە وەك حزب لەسەر ئاستی قیادە و قاعیدە دابەش بوونێكی گەورە لەمەڕ ئەو بۆ چوونەی بارزانی پێوە دیارە، بەنموونە، " ئۆجەڵان لە بەهاری 2013 دا دەلێت ئیتر خەباتی چەكداری كۆتایی هاتوو دەست بەخەباتێكی تر و لاپەرەیەكی تر لە توركیا و باكوری كوردستان دەكەین، بەڵام قەندیل لەپاش 7ی حوزەیران بە هێنانە پێشەوەی چەكەكان، وەڵامی بارزانی و ئۆجەڵانی دایەو، كە بێ چەك چارەسەری ئەستەمە، جۆری ئامرازی فشاری ئەوان تەنها لەچەكدا بەرپێ دەگرێت، ئەم روئیایەی قەندیل لە پاش 7ی حوزەیران بەرجەستە بوو لە گۆڕەپانی سیاسی و عەسكەری باكوری كوردستان و كورد هەر لەسەرەتاوە لەو بۆچوونەی قەندیل زەرە مەند بوو بەشێوەیەك كە شارەكان و دەستكەوتی سیاسی بەتەواوی لەتوركیا دا وێران كرد، تاوەكو ئێستاش قەندیل وابەستەی جۆری فشاری چەكە نەك ئاشتی بۆیە تا ئەو كاتە پەكەكە روئیایی خۆی بۆ چارەسەری كێشەی كورد لەتوركیا نەگۆڕێت هیچ دەستپێشخەریەكی تر ناتوانێت بەرهەم دار بێت، بارزانی لەتوركیا و باكور كوردستان بە پراكتیكی سەڵمێنەری ئاراستەی چارەسەری كێشەی كورد بەشێوەی ئاشتیانە و گۆڕێنی جۆری فشارەكان لەباكوری كوردستان سەڵماند، بۆیە دەست پێشخەری بارزانی لە گۆڕێنی روئیایی قەندیل بەرجەستە دەبێت مەگەر نا زۆر زەحمەتە بارزانی دەست بۆ ئاشتی جارێكی تر بباتەوە....
Top