نا عاقڵانی ترین جۆری چارەسەری ئەو كێشەی خورماتوو، ئەوەیە بلێت رێكەوتنی سیاسی شەڕەكەی راگرتووە، ئەمە خودكوژی سیاسیە كە بە پێشمەرگە دەكرێت لە خورماتوو، چونكە هەروەك چۆن هیچ مەنتقێك قبوڵی رێكەوتن لەگەڵ داعش ناكات، بەهەمان شێوە لەگەڵ حشدی شەعبی ناكات، چونكە پێكهاتەی ئەو هێزە لەسەرچاوەی تۆڵسەندنەوەی شیعەوە رەوایەتی وەرگرتووە، واتا شەعبەویەتی مەزهەبی شیعی لە وێنەی داشعی سوونی دا بەوجود هاتووە، دەمارگیری مەزهەبی و شۆڤینی لەچەقی بیر كردنەوەی ئەو هێزە دا زاڵە و لەهەر كاتێك بێت تاوی لولەی تڤەنگی دەدات، بۆ پێشمەرگە و كورد، بێ گەرانەوە بۆ هیچ مەرجەعیەتێكی سیاسی، چونكە ئەو هێزە مەرجەعیەتی سیاسی نیە، لە شەرعیەتی تۆڵە سەندنەوەی داعشدا تاو دراوە.بۆیە ئەوەی روودەدات ئەگەر لەژێر لێوانی كوردبینی سیاسی دا لە رێكەوتن ئاراستە بكرێت، بێ هیچ گومانێك ئەم شەڕە بەرنامەیەكی دور مەودایی دارێژراوە، لە ئەگەر سەركەوتن لە دووزخورماتوو، لە كەركووكیش درێژ دەبێتەوە.