له دوا دیداره‌كانی بارزانی له ئه‌مریكا له كاتی چاو پێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن له كۆشكی سپی پاش گفتۆ گۆیه‌كی دووقۆلی چر و پڕ به‌رهه‌م سه‌ر ئه‌نجام جۆ بایدن به سه‌رۆكی فه‌رموو له ته‌مه‌ن و ماوه‌یی حكومرانی من و تۆ دا دڵنیابه ده‌وڵه‌تانی كوردستان و سه‌ربه‌خۆییتان ئه‌بینین ئه‌مه‌ش له ژێر ئه‌و تێروانین و تێفكرینه‌یی سه‌رۆكدا بوو كه هه‌میشه سه‌رۆك پێوه سه‌ر قاڵه و خۆی بۆ ته‌رخان كردووه،كه‌وابوو ئێمه‌ش با به‌ئومێد و گه‌شبینیه‌وه له هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك بروانین چونكه هێنده‌یی نه‌ماوه و كاتیش په‌یتا په‌یتا به‌ره و نزیك بوونه‌وه‌یی واده مێژوویه‌كه ده‌چێته پێشێ ته‌نها ئه‌وه‌یی پێوویسته ئێمه پاڵپشت و هاوسه‌نگه‌ر بین له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك كوردانه بیربكه‌ینه‌وه بۆ داهاتووی كوردستان چونكه با ئێمه هه‌موومان له‌وه بگه‌ین كه ده‌وڵه‌تی كوردی به بێ بارزانی نابێ و بارزانیش به بێ ده‌وڵه‌تی كوردی هیچ هه‌نگاوێكی دی ناهاوێژێ بۆ ئه‌وه‌یی كاته‌كه‌یی به فیرۆ بروات.بۆیه له روانگه‌یی كوردایه‌تیه‌وه پێویسته هه‌موومان به سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌ن و رێكخراو‌و كه‌سایه‌تی و كاره‌كته‌ره دیاره‌كانی كوردستان له نێوخۆ یان ده‌ره‌وه پاڵپشت و هاوكار بین بۆ سه‌رۆك بۆ ئه‌وه‌یی رۆژێك زووتر به ئامانج و مه‌به‌ستمان بگه‌ین.چونكه سه‌رۆك پاش گه‌رانه‌وه له واشنطن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه‌كان كۆبووبوه‌وه پێیانی راگه‌یاندبوو كه دڵنیابن ئه‌و ئامانجه به‌ده‌ست دێنین كه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی بوو له‌وێ یه‌كێك له سه‌ركرده‌یی حیزبه‌كان لێی پرسی بوو جه‌نابی سه‌رۆك دڵنیایی كۆمه‌ڵگایی نێوده‌وله‌تی و ووڵاتانی ده‌ره‌وه پاڵپتیشمان ئه‌كه‌ن.؟ ئه‌ویس فه‌رمووی ئێوه له نێوخۆدا رێگر مه‌بن و ئاژاوه‌م بۆ مه‌نێنه‌وه من ئه‌و گرێنتیه‌تان پێ ده‌ده‌م كه ده‌وڵه‌تی كوردی له زووترین ده‌م دێته به‌رهه‌م.كه‌وابێ با هه‌موومان هاوكار بین و به‌شێكی ئه‌و شانازیه‌مان پێ ببرێ.
23/4